کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روون كردنەوەیەك سەبارەت بە گەندەلیەكانى رەشید خنس

Friday, 25/02/2011, 12:00


بەناوى خواى گەورەو مهربان
هەر وەك كومەلانى خەلكى كوردستان ئاگادارن لەم روژانە زۆر باس لە گەندەلى واتا فەسادى ئیدارى دەكرێ , گوایە یاسا سەربەخۆیە و بە پێى سلسلە مراتب تحقیق لە گەندەلى دەكات .
خەلكى بە شەرەفى كوردستان
گەندەل لە كێوە دەستى پێ كردووە و چۆنە و كێن ئەوانەى لە سەروى هەموو گەندەلیەكانن ئایا بە خەلكى خوارەوە دەكرێ یا بە هەژارو فەرمانبەرانى پلە دووەكان دەكرى!!!!!
نا بوتانى روون دەكینەوە .
لە هەموو كوردستان لە ژێر دەسەلاتى پارتیدا واتە هەولێر و دهوك (رەشید تاهر) سەركردەى دز و جەردەكانە كە وەكو باندیكى مافیاى وایە.با ئەم زاتە لە شوێن خۆى نەمێنى ئەگەر دزى و جەردەى و گەندەلى لە كوردستان لەو بەشەى پارتییدا ما , ئیوە حەقن .
خوشەویستان خەلكى بە شەرەفى خاوەن شەهید و خوراگرى كوردستان رەشید تاهركە بە (رەشید خنس) ناسراوە لە سالى 1991 دواى راپەرین كە خاوەنى 3 بزن بووە لە گەرەكى دەواجن بۆ احمد اسماعیل نەنەكەلى كارى دەكرد, بەلام ئەمرو خاوەنى مولك و مالیكى زۆر و پارەیەكى یەكجار زۆرە بۆ نمونە : چەندین بالاخانەى گەورە و خانووى لە هەولێر هەیە بە كرێ یەكى زۆر داوەتەوە حكومەت هەندیك نمونە لەوانە دینمەوە
1- بالاخانەى بەریوەبەرایەتى گشتى كارەبا لە گەرەكى بەختیارى بە برى 27200$ و نهومى خوارەوەش بە كرى دراوە بو ماركیت .
2- بالاخانەى بانكى شیرین هەر نهۆمى بە 10000$ لە شەقامى گولان ,كرى یەكەى لە سەر میلاكى وەزارەتى دارایى.
3- دائیرەى كومپانیاى دلنیاى(شركە تامین) لە گەرەكى كویستان .
4- بەریوەبەرایەتى گشتى خانەنشین لە كەرەكى موفتى .
و دوو خانووى لە پشت لقى دوو هەر یەك بە 10000هەزار دولار دراوەتە اشخاێ كە چى كریەكەى وەزارەتى مالیە دەیدات لە بەر ئەوەى مولكى رەشیدە .و چەندین عیمارە و خانووى تر لە پشت نەخوشخانەى ئیمرجنسى هەر یەك بە برێكى زۆر بەكرى داوە لە بەر ئەوەى هى رەشیدە و كرییەكەش لە سەر حسابى وەزارەتى مالێە و چەند وەزارەتى تر بە كرێیەكى خەیالى دراوە ئەگەر یەك لەو عیمارانە و خانووانە هى كەسیكى تر بوایە كرێ كەى لە 3000$ تینەدەپەرى بەلام لە بەر ئەوەى هى رەشیدە لە 10000$ بەسەرەوە , جگە لە داهاتى رۆژانە و مانگانەى رەشید تاهر,رەشید دەستى بەسەر هەموو دام و دەزگاكانى كوردستان داگرتووە هەموو محاسب و مودیر حساباتى وەزارەتەكان و دائیرەكان سەر بە خۆیەتى هەر یەك بە جۆرى باجى خۆى دەبێ بە رەشید بدات ئەگەر یەكێ باجەكەى ندات بە پەندى دەبات نمونەیەك لەم پیاوانە دینمەوە بەریوەبەرى ژمیریارى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان دەبێ هەر هەفتەى 5000 هەزار دولار باج بۆ رەشید ببات پێى گوتووە ئەگەر نەیدات لە شوینى خۆى نامینى ئەویش ناچار بە وەزیرى گوتووە وەزیر پێى گوتووە چى دەوێ پێى بدە ئەگینا ئیمەش دەردەكات لە وەزیفەكە. ئەمە كارى تازەى نیە لە دزى , رشید تاهر بەلكو لەو روژەى كە لە شەقلاوە بوو واتا حكومەتى پارتى جەنابى رشید جورەها قائمەى موچەى سەرجەم وەزارەتەكانى بۆ خودى خۆى سەرف دەكرد ئەگەر ئەم هەموو قائمە و نمونانە بنوسمەوە دەبێ چەندین سال خەریكى ئاشكرا كردنى دزیەكانى رەشید تاهر بین جگە لە هەولێر لە مەسیف سەلاحەدین چەندین خانوو و مولكى بە كرێداوە و فروشتووە.عیمارەیەكیش لە نزیك چوارریانى نقلیاتى شیمال كە بۆ بازار دەروات جیگاى سەنتەرى خاپوورى پیشان دروست دەكات بە گوژمەى زۆر كە چەندەها ملیون دولارى تیدەچیت.
لە سۆران بە هەمان شێوە لە دهۆكیش چەندین مولك و عیمارەى داگیركردووە و بە كرێ داوە لە زاخۆش بە هەمان شێوە.لە (خنس) گوندەكەى خۆى گەورەترین مزرەعەى كردووە كە جۆرەها ئاژەلى تێ كردووە كە مزرەعەكەى هەموو دارەكان و مزخە و خەرجیەكان لە سەر حسابى وەزارەتى زراعە بوو كە هەر داریكى بە بریكى یەكجار زۆر پارە كراوە كە كۆى تیچوونى مزرەعەكە لە 6000000 شەش ملیون دولار دەدات مالەكەى خۆى بردۆتە دهوك بۆ ئەوى بتوانى دەستى زیاتر بە سەر مولك و مال وپارە و پولى حكومەت دا بگریت لەو هەموو خانوانەى خۆشى لە خانوەكانى زەكەریا دادەنیشێ بۆ ئەوەى شەرەف و ناموسى خەلكى كوردستان تێدا لەكە دار بكات و خانووى لەویش داگیركردوە بۆ ئەوەى خەلكى نەزانن شەوان و دواى نیوەرۆیان ئافرەتە محاسبەكان و جاسوسەكان كە لە سەرجەم دامودەزگاكانى دایناوە بە ناوى كار كردن لە نێو ئەم خانوانەى گشتى دەكات بە دانى پلە وەزیفى و پارە تسلیم بە خۆیان دەكات .
ئەمە جگە لەم شتانە لە دەرەوەى وولاتیش لە لبنان و توركیا و بریتانیا استسمارى كردووە و چەندین هوتیل و ریستورانتى هەیە.
لێرە دا پرسیار ئەوەیە ئایا موچەى رەشید تاهر چەندە كە سەرمایەكەى ئیستا خۆى لە ملیار دولار دەدەات , ئایا بازرگانى كردووە ؟ كومەلانى خەلكى بە شەرەفى كوردستان ئایا حكومەت و حزب و یاسا ئاگادارى هەلسوكەوتەكانى جەنابى رەشید تاهر نین ! بەلام بۆچى دایان پوشیووە سەر ئەنجام رۆژگاریك دێت گەل پەل كێشى دادگاى تاوانەكانى بكەن بۆ ئەوەى چى تر جێگرى داواكارى گشتى (نائب مدعى عام) دفاع لە سامانەكەى نەكات .
ئەمەو لێرە بە دواوە گەندەلیكانى رەشید تاهر رۆژانە دەخینە بەر دەستى هاولاتیانى كوردستان.
3 بزن لە سالى 1992 = یك ملیار دولارى ئیمرۆ
خەلكى كوردستان چاوەروانى ئاشكراكردنى زیاترى گەندەلیەكانى رەشید تاهر بن لەگەل هاوكارەكانى لە دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێم كارى بۆ دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە