کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رمانبه‌رێک به‌گژ وه‌زیری شه‌هیدان دا ده‌وه‌ستێته‌وه‌

Wednesday, 15/02/2012, 12:00


فه‌رمانبه‌رێک

 
دوێنێ 13ی شباگ له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دوای ئه‌وه‌ی موکافه‌ئه‌ی مانگانه‌ ده‌ده‌رێت به‌‌ هه‌ندێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی و فه‌رمانبه‌رانی پارتی لێی بێبه‌ش ده‌بن و له‌ ئاکامدا فه‌رمانبه‌رانی پارتی ده‌رۆنه لای به‌ختیار فه‌ره‌جی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانی که‌ فه‌رمانبه‌ره‌کان ده‌یانه‌وێت قسه‌ی حه‌ق بکه‌ن و ده‌زانێ که‌ لێی ده‌رناچێت بۆیه‌ ئه‌م گردبوونه‌وه‌ به‌ هه‌ل ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت فه‌رمانبه‌ره‌کان وه‌زیری سووک بکه‌ن و پێیان ده‌ڵێت هیچ له‌ده‌ست من نیه‌ و بۆخۆتان له‌گه‌ل وه‌زیر قسه‌ بکه‌ن ، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌رۆینه‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌زیر ده‌که‌ین ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ختیار فه‌ره‌ج ده‌چێته‌ لای وه‌زیر و له‌گه‌ل خۆی ده‌یبا بۆ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ ، بۆ زانیاریتان ئه‌م وه‌زیره‌ تا ئێستا له‌ هیچ کاروبارێک نازانێت ، بۆ هه‌ر شتێک پرس به‌ یه‌کێک له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی ده‌کات ، فه‌رمانبه‌ره‌کانیش ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیت پێی ده‌که‌ن ، لاوه‌ ناوێک که‌ تا هاتنی ئه‌م وه‌زیره‌ کاری پێکردن و کوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌ بوو و ده‌رچووی سه‌ره‌تاییه‌ که‌چی ئێستا وه‌زیر هه‌موو راوێژێکی به‌م ده‌م ڕووته‌ داکا ، داخه‌که‌م وه‌زیر به‌ چاکه‌ت و پانتۆڵه‌که‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌ ئه‌گه‌ر نا له‌گه‌ل که‌ر بیگۆڕه‌وه‌ عومه‌ر کڵۆڵ ده‌چیته‌ دادگا، به‌هه‌ر حاڵ ئیتر وه‌زیر ده‌چیت بۆ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌‌. له‌کاتی ده‌ستپێکی گفتوگۆدا یه‌کێک له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌ سه‌ر پێ و ڕووبه‌ڕوو به‌ وه‌زیر ده‌ڵێ تۆ له‌ هه‌موو که‌سێک گه‌نده‌ڵتری به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی له‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌ست به‌کار بووی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به‌ یه‌کێتین نه‌ واژووی ده‌وامیان هه‌یه‌ و نه‌ ده‌وام ده‌که‌ن به‌ڵکو هه‌موویان به‌ بن دیوار موچه‌ وه‌رده‌گرن وه‌هه‌ره‌وه‌ها تۆ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نیا یه‌ک رۆژ ده‌وام ده‌که‌یت و له‌وه‌ته‌ی ده‌ست به‌کاربووی تا ئێستا هیچ فایلێکی تۆماری شه‌هیدانت واژوو نه‌کردووه‌ ، یه‌کێکی تر هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و ڕووی قسه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیر ده‌کات و ده‌ڵێ : جه‌نابی وه‌زیر ئێمه‌ ته‌نیا یه‌ک ئۆتۆمبێلمان نیه‌ که‌ بۆ ئیفاد بڕۆین له‌ کاتێکا به‌ختیار فه‌ره‌ج سعیدی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوان سێ ئۆتۆمبێلی داگیرکردووه‌ یه‌کێک بۆخۆی و یه‌کێک بۆ ماڵه‌وه‌ و یه‌کێک بۆ سکرتێری ، ئیتر له‌م گفتوگۆیه‌ گه‌رمه‌دا شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌ نێوان مامۆستا ئارام ی وه‌زیر و فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌کات و ململانییه‌ سیاسییه‌کان زیاتر زه‌ق ده‌بنه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی مامۆستا ئارام وه‌ک وه‌زیر و به‌ختیار فه‌ره‌ج وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوان ده‌ست به‌کاربوونه‌ که‌ هه‌ردووکیان سه‌ر به‌ لستی سه‌وزن ، هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ پارتییه‌کانیان فه‌رامۆش کردووه‌ و شمولی هیچ شتێک ناکه‌ن ته‌نیا ده‌بێ ده‌وام بکه‌ن ، ئه‌وانیش به‌م کاره‌ رازی نین ، دوای ئه‌وه‌ مامۆستا ئارامی وه‌زیر ده‌ڵێ من یه‌کێتی له‌م پۆسته‌ دایناوم و ئازادم له‌هه‌ر چ کارێک که‌ ده‌یکه‌م ، دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رێکی ئافره‌ت که‌ خێزانه‌ شه‌هیده‌ و ڕوو له‌ وه‌زیر ده‌کا و پێی ده‌ڵێ : من مێرده‌که‌م به‌ده‌ستی ئێوه‌ شه‌هیداکراوه‌ که‌چی تۆ ئه‌مرۆ باسی حزبایه‌تی و یه‌کێتیمان بۆ ده‌که‌یت ، له‌م کێشه‌ و ململانێیه‌دا به‌ختیار فه‌ره‌ج که‌ شانۆگه‌ریه‌که‌ی پێ خۆشه‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌و وایکرد که‌ وه‌زیر ئاماده‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بیت بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیر به‌ ته‌نیا له‌ هێڵی به‌رگری نه‌مێته‌وه‌ و ئه‌ویش وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ڕوو له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کان ده‌کات و به‌ شێوازێکی چاوسوورکردنه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بێ ده‌نگیان بکات به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌م سنووره‌ ده‌شکێنن و ده‌ڵێن جه‌نابی وه‌زیر تۆ ده‌بێت له‌خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌یت تا گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت . که‌ ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئێوه‌یه‌ ، یه‌که‌میان : له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ته‌نیا یه‌ک یان دوو رۆژ ده‌وام ده‌که‌یت ، هیچ فه‌رمانبه‌رێکی سه‌ر به‌ یه‌کێتی ده‌وام ناکات و ئیلتیزامی ده‌وامی نیه‌ . نانخواردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان که‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ل چێشتخانه‌ی چراخان هه‌یه‌ مانگانه‌ ده‌گاته‌ پێنج ملیۆن دینار که‌ له‌ پاره‌ی موکافه‌ئاتی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت ، له‌ کۆی سێ ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ده‌بێ دوو ئۆتۆمبێل ته‌سلیم به‌ وه‌زاره‌ت بکاته‌وه‌ ، پاسه‌وانه‌کان و نوسینگه‌که‌ت وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی تۆقێنه‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌ره‌کاندا ده‌که‌ن ، جیاوازی نه‌کردن له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ره‌کانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی و پارتی ، پشت گوێ نه‌خستنی فایلی شه‌هیدانی پارتی ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م خانووه‌ی له‌ سلێمانی به‌ کرێ گیراوه‌ بۆ وه‌زاره‌ت که‌ خانووه‌که‌ موڵکی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوانه‌ و به‌کرێ به‌ وه‌زاره‌تی داوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێکی لێ ببینرێت ،،، ئیتر دوای ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زیر هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێک و قسه‌ی ناشرینی پێ ده‌ڵیت و ده‌بێته‌ شله‌ژانی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ و له‌م کاته‌دا وه‌زیر هۆڵه‌که‌ به‌جێ ده‌هێڵێت و ئێستا سه‌رگه‌رمی سزادانی هه‌ندێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا گویا سوکایه‌تیان به‌ وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان کردووه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە