گەنجینەى هەولێر دەریایەك لە وەرگرتنى بەرتیل
Monday, 05/07/2010, 12:00
بەرێوەبەرایەتى گەنجینەى هەولێر وەك فەرمانگەیەك كە رۆژانە هەلدەستێت بە بەرێكردنى كارووبارى فەرمانگەكانى ترى سەر بە پارێزگایى هەولێر ئەم بەرێوەبەرایەتیە زیاتر كاروبارى كەرتى گشتى دەكات كەرتى گشتیش لە ولاتانى جیهانى سییەم گەورەترین گەندەلى و بەرتیل تیایدا وەردەگیریت بۆیە بەرێوەبەرایەتى گەنجینەى هەولێر جیا لە بەرێوەبەرایەتیەكانى تر تایبەتمەندی خۆى هەیە كە زیاتر مامەلە لەگەل پارەیە دەكات وە ئەوكەسانەى كە سەردانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە دەكەن زیاتر نوێنەرى حكومین واتا زیاتر فەرمانبەرى حكومین ئەمە جگە لە كەرتى تایبەت كە بەرێژەیەكى كەم دەبیندریت زیاتر بەلێندەرەكان و خاون پرۆژەكان ئەمانیش بەژدارن لە دانى بەرتیل بە فەرمانبەرەكان لە گەنجینەى هەولێر ئەمەش واى كردوە جۆرە رێكەوتنێك هەبیت لە نێوان بەرێوەبەرو فەرمانبەرە تایبەتیەكان (وورد بینەكان بەتایبەتى)ى خودى بەرێوەبەرایەتى گەنجینەى هەولێر لەگەل بەرێوەبەرو فەرمانبەرەكانى ترى فەرمانگەكانى سەربە پارێزگاى هەولێر ئەم رێكەوتنە واى كردووە كە دیاردەى بەرتیل وەرگرتن لە بەرێوەبەرایەتى گەنجینەى هەولێر بەشیوەیەكى بەرچاو دیار بیت ئەگەر هەركەسیت سەردانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بكات زۆر بەئاسانى هەست بەم دیاردەیە (بەرتیل وەرگرتن) دەكات ئەمە لەحالێك دا كە پەرلەمانى كوردستان یاسایی تایبەتى دەر كردووە بۆ سزادانى ئەوكەسانەى كە بەرتیل وەردەگرن بەلام لە گەنجینەى هەولێر ئەم دیاردەیە هەر روو لەزیاد بوونە یەكێك لە لایەنە خراپەكانى بەرتیل وەرگرتن جۆرە پەیوەندیكى لە نیوان فەرمانبەرەكانى گەنجینەى هەولێر ئەوانەى سەردانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە دەكەن دروست كردووە لەگەل ئەوەى كەم و كوریەكى زۆر لە نیو ئەوفایلانە هەیە كە پیشكەشى دەكەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەك هەر لە (وێل)ى شتكرین هەتاوەكو گەورەترین یاداشت(مژكرە) بەلام لەبەر ئەوەى پەیوەندى بەرتیلیان هەیە كاروبارەكان بەئاسانى بەرێدەكرێن چاودێرى دارایش كە ئەركى چاودێرى كردنى ئەم فایلانەیە ئەمانیش بە هەمانشێوە پەیوەندیان هەیە لەگەل بەرێوەبەرەكە بۆیە هیچ شتیك دەرناكەوێت، بۆیە ئەگەر چەندەى تر لە بارەى كەموكوریەكانى گەنجینەى هەولێر بدوین بە نووسینێك و دوو نووسین تەواو نابیت بەلام لێرەدا لەبەر هەستیارى بابەتەكە چەند نموونەیەكى بچووك دەخەمە روو لەگەل ناوى كەسەكان هەرچەندە ناوزراندن لەكاروبارى رۆژنامەنووسى شتێكى باش نیە بەلام ئەمانە چەندین جارە لەسەریان نووسراوە واز لەم كارە ناهێنن بۆیە واچاكترە ئەم جارە ناویان بهێنم.
(حروش عمر) كە بەرێوەبەرى گەنجینەى هەرێم و گەنجینەى هەولێرە پشكى شێرى بەركەوتووە لە وەرگرتنى بەرتیل یەكیك لەو كەسانەى كە زیاتر لە چەند جار بەرتیلى داوە باسى ئەوەى كرد كە جارێكیان بۆ بەرێكردنى كارێك (200$) داوەتە حروش، بەخۆى لێى وەرنەگرتووە لەرێى یەكێكى ترەوە داویەتى وە هەر بۆ هەمان كار (150$) داوەتە وورد بینێك بەناوى ئیلهام بۆ ئەوەى لەكاتى وورد بینیى كردنى فایلەكان چاوەكانى دابخات و واژووى بكات، ئەمە نمونەیەكى بچووك.
ئەم وردبینانەى كە بەرتیل وەردەگرن لە گەنجینەى هەولێر فەرهاد + فەرهاد ئەمانە دوو، وورد بینن زۆرترین بەرتیل وەردەگرن ئەمانە بە پێى ووتەى گەواهى دەرێك زیاتر لە مەمەرى بەرێوەبەرایەتیەكە بەرتیل وەردەگرن. ئەمانە دوو نمونەن واتا وورد بینەكان بەشێوەیەكى گشتى بەرتیل وەردەگرن.
لە گەنجینەى هەرێم جارێ یادشتەكان (مژكرە)ى ئەنجومەنى وەزیران هەر رەت ناكرێتەوە لە بەر ئەوەى ماوە ماوە ئەنجومەن هەلدەستێت بە پاداشت كردنیان، ووردبینەكانى گەنجینەى هەرێمیش بە هەمان شێوەى ووردبینەكانى گەنجینەى هەولێر بەشێوەیەكى گشتى بەرتیل وەردەگرن، وەك نمونە مەجید كە ووردیبنێكە لەگەل هەر معامەلەیەك ئەوانەى زیاتر بۆشایى پارە وەرگرتنیان تێدایە دەبیت 25000 هەزارى سۆرى تێدابێت ئەگەر نا فایلەكە رادەگرێت تاوەكو خاوەنەكەى بێزار دەكات ناچاردەبێت بەرتیلەكە بدات ئەمانە چەند زانیارێى بچووك بوون لە سەر وەرگرتنى بەرتیل لە هەردوو بەرێوەبەرایەتى گەنجینەى هەولێر و گەنجینەى هەرێم ئەگەر ئەم دیاردەیە هەر بەردەوام بێت ناچار دەبم زانیارى زیاتر بلاو بكەمەوە كە بچووك ترینیان كەسەكە راپێچى دادگا دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست