کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوانتانامۆی کوردستان !! له‌ نێوان خه‌یاڵ و راستی دا وه‌زاره‌تی سامانه‌ ناڕه‌وشتییه‌کان

Saturday, 11/07/2009, 12:00


ئایا باوه‌ڕ ده‌که‌ن که‌وا له‌ کوردستان گوانتانامۆ هه‌یه‌ ؟
ئایا ده‌بێت له‌ کوردستانی ئازادا گوانتانامۆ هه‌بێت ؟
ئایا ئه‌وانی که‌وا له‌و گوانتانامۆیه‌دان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ؟
ئایا نازانن گوانتانامۆی ئه‌مریکا به‌ره‌و داخستن ده‌روات ؟
ئه‌مانه‌ چه‌ند پرسیارێک بوون هاته‌ خه‌یاڵم له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئیمێلێک که‌ به‌رێزێک ناردبووی بۆم که‌ تیایدا باسێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ تێدا بوو سه‌باره‌ت به‌ بوونی گوانتانامۆ له‌ کوردستان ، له‌ سه‌ره‌تا باوه‌ڕم به‌و قسانه‌م نه‌کرد به‌لام دوای پرسین بۆم ده‌رکه‌وت راستی و دروستی ئه‌و بابه‌ته‌ .
به‌ڵێ گوانتانامۆ له‌ کوردستان ، له‌ ناو پایته‌ختی کوردستان ، له‌ ناو شاری هه‌ولێر ، له‌ ناو حکومه‌تی هه‌ریم ، له‌ ناو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان ، له‌ ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌سحی جیولۆجی هه‌ولێر ! ئه‌و ناوه‌ش (گوانتانامۆ) چه‌ند ساڵێکه‌ له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ باوه‌ و هه‌ر خۆشیان ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه‌ و حکومه‌تیش له‌ بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌له‌وات !!!!!!
بۆمان ده‌رکه‌وت که‌وا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌ سیروان ابو بکر عزیز (به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌و وه‌زاره‌ته‌) رقی لێ بێته‌وه‌ ده‌ینێرێته‌ ئه‌و گوانتانامۆیه‌ . گوانتانامۆیه‌که‌ بریتی یه‌ له‌ ژوورێکی گه‌وره‌ و له‌سه‌ر ده‌رگاکه‌ی ناوێکی وه‌همی نووسراوه‌ و ئێستا زیاتر له‌ (15) فه‌رمانبه‌ری جیولوجی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌و شوێنه‌ ده‌وام ده‌که‌ن و ده‌بێت تا کۆتایی ده‌وام ئه‌و ده‌رگایه‌ به‌ داخراوی بمێنێته‌وه‌ و نابێت هیچ په‌یوه‌ندی یه‌ک له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رانی تر بکه‌ن و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ هیچ ئیمتیازیک نایانگرێته‌وه‌ له‌ پاداشت و ئیفادی ده‌ره‌وه‌ی وولات ، ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت دووچاری گواستنه‌وه‌ و نان بڕین دێت . زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ هه‌وادار و لایه‌نگرانی یه‌کێتی (هاوپه‌یمانن) !! هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتیجی !!!
ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ له‌ مه‌حه‌ته‌ نی یه‌ ، نه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ نه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی یه‌ ، به‌ڵکو سه‌ر به‌ سیروانی سه‌رشێته‌ و فه‌ره‌یدونی به‌رێوه‌به‌ریش کراوه‌ته‌ (سجان)ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ و هه‌موو فه‌رمانه‌کانی سیروان بێ دوودڵی جێ به‌جێ ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌و ئیمتیازاتانه‌ی که‌ له‌ سیروان ده‌ستی ده‌که‌وێت و که‌س رێزی ناگرێت به‌ تایبه‌تی چوار فه‌رمانبه‌ری (مه‌عسوم) هه‌ن که‌ پیاوی سیروانن و هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وانه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌‌ جوار گه‌مژه‌ترین که‌س له‌و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی یه‌ ده‌ژمێردرێن.
ناوه‌کان :
1- حامد محمد / پیشه‌ (مه‌سینه‌ هه‌ڵگری بنه‌ماڵه‌)
2- سلام عزیز / پیشه‌ (دۆنکی له‌به‌ر زیره‌کایه‌تی !!)
3- روستم علی / پیشه‌ (ترسناکترین راپۆرت نووس و خاوه‌ن ملێکی پان)
4- عزیز حسن / پیشه‌ (موسه‌یله‌مه‌ی کژاب)

بێجگه‌ له‌مه ،‌ زیاتر له‌ (50) فه‌رمانبه‌ر هه‌ن خاوه‌ن ئیمتیازن ته‌نها مووچه‌ وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژێک ده‌وام بکه‌ن و هه‌ر یه‌کیکیان سه‌رقالی ئیش و کاری تایبه‌تی خۆیه‌تی . هه‌ی لێتان حه‌رم بێت ئه‌و مووچه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ له‌ دوای ئیمامیش نه‌بێت نوێژ ناکه‌ن ! فه‌رمانگه‌ی ئاخیر زه‌مان !!!
شایه‌نی باسه‌ فه‌ره‌یدونی به‌رێوه‌به‌ر هیچ شتێک نازانێت و ته‌نها له‌ کاتی ده‌وام ته‌ماشای کاناڵی سه‌ته‌لایتی (قیپاره‌) ده‌کات چونکه‌ زۆر حه‌زی له‌ ره‌قس و گۆرانی هه‌یه‌ !!! خۆش مدیر !!!!!!!!!!
لێره‌دا پرسیارێک ده‌که‌م : ئایا له‌ کاتی فه‌رمانڕه‌وایی حزبی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ شتی وا هه‌بوو که‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ ناو فه‌رمانگه‌که‌ی خۆی زیندانی بکرێت یان نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌وام نه‌که‌ن ؟ لێره‌دا ده‌ڵێم له‌وانه‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ له‌ که‌لتوری حزبی به‌عس بچێت به‌لام پێشکه‌وتوو تره‌ ، چونکه‌ ده‌وام نه‌کردن جاشاتی مان به‌بیر دێنێته‌وه‌ به‌لام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌رجاشێک له‌ مانگێکدا دوو هه‌فته‌ ده‌وامیان ده‌کرد که‌چی جاشی ئێستا هه‌ر ده‌وام ناکات !! سووپه‌ر جاشن و خاوه‌ن په‌ساپۆرتی (جی) ن .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ناکات با په‌یوه‌ندی به‌ فه‌ره‌یدونی به‌رێوه‌به‌ر بکات به‌ ژماره‌ی مۆبایل (07504496101) یاخود په‌یوه‌ندی به‌ سیروان بکات به‌ ژماره‌ی مۆبایل (07504455540) تاکو له‌ راستیه‌کان دڵنیا بیت چونکه‌ درۆزن له‌ ده‌نگیه‌وه‌ دیاره ، ‌ یاخود به‌ کورته‌ نامه‌ رای خۆتان به‌ ئاشکرایی ده‌رببڕن .

تکام وایه‌ یه‌کێتی ئاوه‌ڕ له‌و فه‌رمانبه‌رانه بداته‌وه‌ و له‌و زیندانی یه ‌ ناڕه‌وایه‌ رزگاریان بکات ، به‌لام پێشتر داوام له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ زیندانن که‌ زۆرداری چیتر قبول نه‌که‌ن و ده‌رگای به‌ندیخانه‌ به‌ ده‌ست و بازووی خۆیان بشکێنن و هه‌وای سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبمژن.

ئایا ئه‌مه‌ کاری وه‌زاره‌ته‌ ؟! ئایا بۆ ئه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ ؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ ناوی ((وه‌زاره‌تی سامانه‌ ناڕه‌وشتیه‌کان)) پڕ به‌ پیستی یه‌تی .

تێبینی : له‌ کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته‌ نامه‌یه‌کی ترم پێ گه‌یشت به‌لام تایبه‌ت بوو به‌ زانیاری زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌ری‌ عه‌مباری نه‌وتی هه‌ولێر له‌ ساڵی 1997 ، له‌و کاته‌ی که‌ ده‌ست خۆشی له‌ نووسه‌ری ئیمێله‌که‌ ده‌کدم به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌م له‌ راپۆرتی داهاتوودا بلاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ . ‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە