کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌موو رۆژێ سواری سه‌ر پێی خۆم ده‌بم و ده‌چم بۆ ده‌وام که‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال سێ ئۆتۆمبێلی د�

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


هیچ کاتێک نه‌بوونی و هه‌ژاری و نه‌داری شوره‌یی نیه‌ چونکه‌ نابێ هه‌موومان هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌مووشمان هه‌ر ژیربین به‌ڵام ده‌کرێ فه‌رمانبه‌رێکی دڵسۆز و به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی گه‌نده‌ڵ هه‌بێت . ده‌کرێ به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی عه‌نته‌ر و وه‌زیرێکی ترسنۆک هه‌بێت. ده‌کرێ وه‌زیرێکی دادپه‌روه‌ر و سه‌رۆک حکومه‌تێکی بێ ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. من له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ دلسۆزه‌کانم و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌شم له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانه‌ و وه‌زیریشم له‌ وه‌زیره‌ ترسنۆکه‌کانه‌. چه‌ند ساڵه‌ له‌م وه‌زاره‌ته‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال خزمه‌تی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و قوربانیه‌کان ده‌که‌م. هه‌موو رۆژ سواری سه‌ر پێی خۆم ده‌بم و به‌ره‌و وه‌زاره‌ت ده‌چم ته‌نانه‌ت رۆژێک داوای دابینکردنی ئۆتۆمبێلم نه‌کردووه‌ و نایکه‌م. ئه‌مه‌شیان هه‌ر له‌ به‌دبه‌ختی خۆمه‌ چونکه‌ وته‌یه‌کی فارسی هه‌یه‌ و ده‌ڵێ : کاره‌ساته تۆ‌ له‌ناو کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ کاربکه‌یت و گه‌نده‌ڵ نه‌بی. منیش له‌ناو کۆمه‌ڵێک خه‌لکی گه‌نده‌ڵ کارده‌که‌م و گه‌نده‌ڵ نیم که‌ ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌راستی کاره‌ساته‌ چونکه‌ به‌ختیار فه‌ره‌ج سه‌عیدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی . خۆی له‌ هه‌موومان کرده‌ که‌ڵه‌گا به‌ وه‌زیریشه‌وه‌ که‌ هیچ حسابێکی بۆ وه‌زیر نه‌کرد و نایکا له‌ دووه‌مین رۆژی ده‌ستبه‌کاربوونی ئۆتۆمبێلێکی پیکابی نارده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و ئارایشتگا و به‌رگدرووه‌کان ببا که‌ ئه‌م پیکابه‌ تا ئێستاش فه‌رمانبه‌ره‌کان وا ده‌زانن که‌ فرۆشراوه‌ چونکه‌ هه‌رگیز نایه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت ته‌نیا پسوله‌ی به‌نزینی ده‌بینرێ . دوای ئه‌مه‌ ئافره‌تێکی جوانی هێنا بۆلای خۆی و کردی به‌ سکرتێره‌ که‌ پێشتر دوو سکرتێری تریشی هه‌بوو به‌ڵام چونکه‌ ئه‌وان خزمی خۆی بوون و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌وامکردن بۆیه‌ سکرتێرێکی تری زیاد کرد. به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌م دوو سکرتێره‌ی تری ئۆتۆمبێلێکی تریشیان برده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ واتا ئۆتۆمبێلێک بۆ خێزانه‌ به‌نازه‌که‌ی و ئۆتۆمبێلێک بۆ سکرتێره‌که‌ی که‌ ده‌وامیش ناکات و ئۆتۆمبێلێکیش بۆ خۆی واتا سێ ئۆتۆمبێل .وا ده‌زانێ ئه‌و بۆته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ کۆمپانیای جیهان و به‌رێوه‌به‌ری فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌ خۆی بیرچۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌ و ده‌بێ خزمه‌تی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال بکات. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نیا خه‌ریکی خزمه‌تکردنی خۆی و ماڵ و منداڵه‌که‌یه‌تی له‌سه‌ر حسابی شه‌هیده‌ خۆ تڕێنه‌کان.له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌کاربووه‌ رۆژانه‌ ته‌نیا سێ خانه‌واده‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان نابینێ چونکه‌ کاتژمێر نۆ و نیو یان ده‌ دێته‌ وه‌زاره‌ت و ده‌چێته‌ لای وه‌زیر و کاتژمێر دوانزه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژووره‌که‌ی خۆی و ته‌نیا ئیمزای نووسراوه‌کان ده‌کات و کاتی نابێ هیچ که‌سێک ببینێ . وه‌زیریش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترین که‌سه‌ و زۆر ترسی لێی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ کاندیدای یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵه‌ و وه‌زیریش کاندیدای خودی کۆسره‌ت ره‌سوڵه‌ ‌ به‌ڵام کۆڕه‌کانی کۆسره‌ت ده‌سه‌ڵاتیان له‌ باوکیان زیاتره‌ بۆیه‌ له‌م کاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی له‌وه‌زیر زیاتر ده‌بێت . وه‌ دوا گۆڕانکاریه‌کانیش بریتیه‌ له‌ لادانی به‌رپرسی به‌شی خۆیه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوبراو و که‌سێکی یه‌کیه‌تیان بۆ ئه‌م شوێنه‌ دانا و بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێری و خۆیه‌تیش که‌ که‌سێکی پارتیه‌ بیگۆڕن و ره‌مزی جه‌میل که‌ مامی دکتۆر مه‌جیده‌ له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای دابنێن ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو گۆڤاری گوڵان زۆر به‌توندی هێرشی کرده‌ سه‌ر کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و به‌ شه‌له‌لی له‌ قه‌له‌مدا بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌ یه‌کیه‌تیه‌کان ده‌ستیان کردووه‌ به‌ گۆڕینی فه‌رمانبه‌ره‌ پارتیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راپۆرته‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە