شاکار ئەیوبى: تاکەى بى دەنگى؟

Thursday, 02/04/2015, 18:12



گەندەلى ئەم حکومەتە بنکە فراوانە خزمەت تەسکە گەیشتوتە ئاستیک بیاو شەرم ئەکات کە ناوى حکومەتى لى بنێت ، ئەوەندە رۆچوە لە گەندەلى و ناعەدالەتى تا بناگوێى پڕپڕ بوە لە نە خۆشى و دەردى کوشندەى ئیدارى  و لێوان لێوە لە زولم و ستەم و نادیموکراسىو دیکتاتورىونا ئازادى ، لەم ولاتە بارجە بارجە کراوەدا هەجى بوتە حاکم تەنها بوو گیرافى خوىو خۆشەویستەکانى کە تەرف دارو ماستاوجى ئەون هەولى داوە ، واى لى هاتوە خەلکى خۆگە بە دکتاتوریکى خوینڕێژى وەک سەدام ئەبات ، جونکە ئە میان ئەک دکتاتوربوو بەلام ئێستا ولات جەندین سەدامى داگیرکردووە و بونەتە کویخاى ئەم کوردە بەستە زەمانە ، ئاخیر ئێوە ئەى سەردەکان سەروکى حکومەت و سەروکى هەریم و سەروکى بپەرلەمان و ئەندام پەرلە مانەکان کە نوێنەرى خەلکن بە درۆ، ج بەلینیکتان دا بەم میلەتە بیش هەلبژاردن و ج سونیکى گەورەتان خوارد بە قورئان بو یەکیتى ولات و یەکسانىو  بەژەوەندى هاولاتیان ؟؟؟ ئەم بى دەنگى و عاشقى ئیوە بۆ کورسیە جیە وەک تلیاک تیکەلى خوین و شادەمارەکانى دلتان بوە ؟ هەرجى پەنجە ى بو دریژکەى لەم ولاتەیا پرە لە قەیران ، ئاماژە بە قوتى خەلک ئەکەین ئەلین واللە بە غدا بریویەتى ، باشە ئەگەر ئەیخەنە ئەستۆى بەغدا ئەى بو دەولەتى کوردى راگەیەنن کە مووجەى فەرمانبەرانتان بێ نادریت ؟ بە مە ئەلین عوزر لە قە باحەت گەورەتر ، ئاماژە بۆ ماوەى سەروک هەریم ببەین ، نە نە ئەمە بڤەیە ، نەک بڤەیە بەلکو بومبى ئە تومە ، باوەر بکەین هیندەى ناوهینانى پرسى سەروکى هەریم بڤەیە لاى پارتى و هیلى سورە نیو ئەوندە پرسى ئەومى ایران لاى ئە مریکا بڤە نیە ، ئەرى کاکە ئیوە بۆ بى دەنگن ؟! خو ئەم بنەمالەیە هەموو جومگە کانى دەسەلاتى قورغ کردووە سەروکى هەریم ، سەروکى حکومەت ، سەروکى ئە نجومەنى ئاسایش ، لە م جومگانە گرنترن جین پیم نالین ؟ سەروکەکەى پەرلە مان دکتور یوسف محمد ئەو گەنجە زیرە ک  و پروفیشنالە خەریکن ئەوش دە نگ و سەداى گپ ئەکەن ، خۆ هەموو خەلکى کوردستان بینیان جیان بەسەر على حمە ێالح هێنا ، دوو ئەندام پەرلە مانى حزبە هوتاف و بە ناو دروشم دیموکراسیەکە ڤون بەربونە گیانى ئەم بەدبەختە جونکە تەیا قسەیەکى یاسى کوت ، ئەرێ ئەم حزبانە تاکەى بە خۆیان ئە جنەوە ؟ تاکەى ئەزانن هەلەن ؟ ئەرى ئیوە ئەى خەلکینە تاکەى ئەم دووحزبانە ئە ناسن ؟ تاکەى بى دەنگى ئە کەنە پیشەى خۆتان ؟ لە ترسى نان بڕین ناویرن قسە بکەن ؟ یاخوت هە یە لە ناو ئیوەش گەدەو گیرفانى چەورو پر کراوە ئیتر زمانى بوەتە تەڵەى تە قیو ، بى دەنگى لە ئاست ئەم گەندەلیەى حکومەت تاکەى ، ئەرى ئە مە جەند مانگە پێشمەرگە شەرى داعش ئەکات ؟ موجە کەى جۆن جۆنى هاتوە ؟ موجەکەى بوەتە جەند ؟ حال و وەزعى پیشمەرگە کرێ جیە بەستە زمانەکان باشتر کراوە ؟ ئەزانن ئە مانە کە گیانى شیرینى خویان ئەخەنە مەترسیەوە و داکیان جەرگ سوتاو خیزانیان بیوەزن و منالیان هە تیو ئە کەن لە پێناو جى ؟ لە پێناو پارستى کەرامەت و ئاسایش و ژیان و ئارامىو کیان خاک و ناسنامەو شەرفى ئیوە ئەى مەسولە کان ،ئەى سەرکردە ورگ زلە گەدە هیشتا تیرنەبوەکان ، کەمیک بە خۆتانا بجونەوە ، ئەرى هۆخەلینە خۆ هەموو مانگیگ نابیت لە م هەموو قەیرانە داراى و بى پارەى و نوبونى موجەو شەرو ناخوشیە دا لە و قات و قریە دا ، کورە جوانەکەى سەرۆکى هەریم جی کرت ؟ ناوى دەفتەرەکان ناهینم ، ناوى هونەرمەندەکەش ناهینم کە میوان کرابوو بۆ خیرخوازى ، ئەى باشە ئە گەر ئەم هەممو پارەیە خەرج کراوە و لاف و گەزاف و ئەمسەرو ئەوسەرى پێئەکەن بۆجى ئە لێن پارە نیە ؟؟؟ بى دەنگى تاکەى ئەى خویندەواران ؟ بێ دەنگى تاکەى ئەى روشنبیران ؟ بى دەنگى تاکەى ئەى خانەوادەى شەهیدان ؟ بێ دەنگى تاکەى ؟ تاکەى ئەوان بخۆن تۆش جاوەرى موجە کەمەکەت بکەى ؟ تاکەى تو دلت لى بدات لە ترسى خاوەن خانو ئا لە دەگەرگەى داو داواى کریە یە کەى بکات ، خۆ هیشتا مە عاش هیج باسى نیە ؟ لە م لاش کورە مەسولەکەت وا خەریکى نە خشە کیشانە بو مەزرەعە جوانەکەى لە سەر تەپولکەیەکى بلند و باسە فا ! تاکەى منالى من و تو بە پێخواسى برۆن بو قوتابخانەو بە 250دینارى یەوە وکورەکەى ئەو بو کامبریج و شوەیفات و نازانم جی و بە و رانج روفەرو مارسیدس ، تاکەى گەندەلى قبول کەین ، تاکەى کەنجى تازە لە زانکۆ دەرجو ى خەیال جوانى خاوەن هەزاران خوزگەو ئاوات بێ کارو نە خویندەوارى ماستاوجى و کورە مەسئول و کورە جاش لە پلەى بەرزو باش دامەزرێن ؟؟؟ تاکەى کەنج نەتوانێ خۆشەویستەکەى بخوازیت لە بەر نەبونى و هەژارى و ئاشتى هەورامیش بە تانکیر دولار رەوانەى بانکە کان بکات ؟ خوزگە ئە تان زانى جەند گەندەل هەن ئستا بیان بەیتە مەحکەمەى لاهاى ئەبى لە سیدارە بدرین  بەلام لە ولاتى ئیمە وان بونەتە حاکم و دەست رۆیشتو، زورم هەیە بو ووتن بەلام ئەسەف کە مشتیک نمونەى خەرواریکە ، بمبورن ئەگەر بە هۆى هەلجونەکەم شێوازە ئە دە بیەکەم لە نوسین دا وون کردوە ، جە بکەین لە ناو گەندەلى دا وون بوین ..
شاکار ئەیوبى 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە