یەکێک لە نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی مەڵبەندی موکریان کە لە ناوچە و مەڵبەندەکانی تری کوردستان نییە یا زۆر کەمە، بابەتی (رەدووا کەوتن و هەڵگرتن)ە. جڤاکی کوردەواری وەک هەموو جڤاکەکانی تری جیهان لە سیستەمی خێڵایەتی و دەربەگایەتیدا رێگەی نەدەدا کچ بە دڵی خۆی هاوسەری خۆی دەسنیشان بکات. دایباب، برا، مام و خاڵ و زۆر جار هەر نێرەوەزێکی خانەوادە و خێڵ دەیتوانی بڕیار لەسەر ژین و مەرگ و چارەنووسی ژنێک بدات.لە مەڵبەندی موکریان ئەو کچانەی لەمپەر لەبەردەم شووکردنی دڵخوازیاندا دروستدەکرا، بە...