قازی مەرگ!
Tuesday, 01/08/2023, 17:23
حوسێن عەلی نیری بە ناوی قازی مەرگ ناسراوە و ئەم ئاخوندە سەرزلە توشی شێواوی مێشکی بووە.
ئەم قازیە لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی دا سەرۆکی ده ستەی قاتڵان بووە.
هەزاران بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەکانی ئێران دا چاوەڕوانی یاسای پێداچونەوەی دۆسیەی تاوانەکانیان بووون حسێن عەلی نیری ئەم قازیە کە سەرکردایەتی دەستەی قاتڵەکانی جمهوری ئیسلامی کردوە بڕیاری ئێعدامی هەزاران بەندکراوی سیاسی داوە و هەر هەمووییانیان ئێعدام و تیرباران کردوون.
ئیمزای ئێعدام کردنی هەزاران مرۆڤی سیاسی دەکات و قاتڵەکانی ڕژیم بە بڕیاری قازی مەرگ بە تاک و بە کۆمەڵ تیرباران و ئێعدامیان دەکەن.
حسێن عەلی نیری لەم بەینە دا کە توشی نەخۆشی سەر لێشێوای و جۆرێک لە شێتی و تێکچونی هۆش و ئەقڵی بووە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە لە لایەن جمهوری ئیسلامیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاییبەتی مێشک کراوە و لە شاری هانۆڤێر دەبێ لە نەخۆشخانەی تاییبەتی مێشک دا خەوێندرابێت.
خەڵکی سیاسی و شۆشگێڕی ئێرانی و کۆڕو کۆمەڵی داکۆکی لە مافی مرۆڤ و هەوادارانی ئازادی و بەرابەری بە دژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و هاتن و چارە سەری قازی مەرگ لە بەردەرگای بیمارستانی تاییبەتی مێشک لە هانۆڤێر کۆبونەوە و داوای گرتن و دادگایی کردنی قازی مەرگ دەکەن.
دوکتۆرەکان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی حوکمەتی ئاڵمان لە ترسی ناڕەزایەتی خەڵک و گیرانی قازی مەرگ بە ڕۆژنامە نوسان و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانی ئاڵمانیان ڕاگیاندوە کە ئەم قاتڵە پێی نەناوەتە ناو خاکی ئاڵمان و هەواڵی هاتنی حسێن عەلی نیری قازی مەرگیان وە درۆ خستۆتەوە.
واوێدەچێت حوکمەتی ئاڵمان بە هۆی نێوانی سیاسی و دیپڵۆماسی خۆی دەگەڵ جمهوری ئیسلامی ئێران قازی مەرگی حەشاردابێت و بە نەهێنی چارەسەری نەخۆشی مێشکی بۆ بکەن و هەر بە نەهێنیش بینێرنەوە ئێران و بە ساغی و سەلامەتی تەحویلی جمهوری ئیسلامی بدەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست