کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەڵێت بەردی بناغەی شارستانییەت ڕۆژئاوایە!

Tuesday, 23/05/2023, 12:20


 کۆنترین پەرتوکی دەست خەتی کتێبی موقەدەسە واتە ئینجیل کە بە زمانی عیبری چاخی کۆن  لە هەڕاجی بازاڕی ساییتێزی نیۆیۆرک دا بە نڕخی ٣٨ میلیۆن دۆڵار فرۆشراوە کە هەتا ئێستا وەک بە نڕخ ترین پەرتوکی دەست خەت ئەژمار دەکرێت.
ئەم کتێبە دەست خەتە کۆنە کە ١١٠٠ساڵ پێش نوسراوە بە دەفتەرنامەی ساسۆن دناسرێت.
ئالفێرد موزس وەکیلی ئامریکایی کۆنە سەفیر ئەم پەرتوکەی بۆ دیاری ناو موزەی تیل ئاویوی ئیسڕائیل کڕیوە کە دەڵێت تەئسیر دانەرترین کتێبە له تەمەدوونی ڕۆژ ئاوا دا!
لە م ڕۆژانە دا  لە شاری هەولێر دەرگایان لە موزە و یادگە و ئاسەواری مەلامستەفای بارزانی  کردەوە بەڵام لە ناو هەموو ئاسەوارە بە جێ ماوەکانی مەلا مستەفای بارزانی دا جگە لە وێنەی خۆی و جل و بەرگ ودارسیغارو زین و ئاوزینگ و چەک وخەنجەر  تاقە لا پەڕیەک لە نوسینی تیئۆری سیاسی شۆڕش و فەرهەنگ و زمان و ئەدەبیاتی
نەتەوەیی  بەدەست و خەتی  بارزانی تێدا نه بوو کە ناویان ناو ە موزەی مێژوی ڕێبازی بارزانی!
هەرچەند ئەم کتێبە کۆنەش کە پێی دەڵێن به ردی بناغەی تەمەدوونی ڕۆژئاوا کاتێ دەیخوینیەوە لە خورافاتی مەزهەبی زیاتر شتێکی تری بە ناوی تەمەدوون تێدا نییە بەڵام  لە عالەمی سیاسەت دا نڕخی سیاسی پێ دەدرێت و پاش هەزاران ساڵ و لە سەردەمی ئێستای دنیایـ مۆدێڕنیتەش دا وەک موقەدەس ترین سەرچاوەی دینی یەهودییەت و مەسیحییەت  و بەردی بناغەی تەمەدوونی ڕۆژ ئاوا ٣٨ میلیۆن دۆڵاری پێ دەدرێت و  لە پێناو به رژەوەندیەکانی داهاتوو لە موزە دای دەنێن!
مەسعود بارزانی لە لێدوانێکی ڕێز گرتن لە ڕێبازی بارزانی دا دەڵێت:
ڕێزگرتن گرتن لە ڕێبازی بارزانی  واتا  ڕێز گرتن لەدین و مەزهەب و نیشتیمان و کوردایەتیە!
ئەوەڵەن دین و مەزهەبەکە مەڕبوت بە میللەتی کورد نیە و قوڕعانیش هەروەک ئەم پەڕتوکە کۆنەی عیبری چۆن بەڵگه یەکی مێژویی قەومی جولەکەیە ئەمیش بەڵگەیەکی مێژویی مه زهەبی قەومی عەڕەبە و کوردیش  سوجدەی بۆ دەبات دەی پەرستێت.
مێژوی کوردایەتی وپێناسەی ڕێبازی بارزانی بە ڕۆژی ڕوناک دیارە و مێژوێکی نوسراو بیسراو دیتراوی سەردەمی ئێمەیە کە سەبارەت بە تەمەدەون  و فەرهەنگ  و پرسی نەتەوەیی  میللەتی کورد بەتاڵ و عەتاڵە و  هەیە و نیە شۆڕش و ئاش بەتاڵی  ئەیلول نەبێ هیچی وای لە شەڕ و کوشتنی ناوخۆیی  زیاتر تێدا نییە!
ئەم یادگەیە زۆر تر گەورەکردنەوە و ناساندن و بە بارزانی کردنی خەڵکی باشوری کوردستانەنەک  پێناسەی پرسی نەتەوەیی و مێژوە ڕاستەقینە سیاسیەکەی  ئەم گەلە لە ناو موزەدا!
سبەینێ ئەگە ر میللەتی کورد موزەیەک بۆ مێژوی شۆڕشی ڕزگاری بەخشی خۆی بکاتەوە دەبێ ئم مێژوە ڕاستە قینە ناحیزبی و ناعەشاییری و خێڵی و بنەماڵەیی بێت و هەموو سەرکەوتن و شکست و خەیانەت و  هەڵس و کەوتووەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری بەخشی هەرچوارپارجەی کوردستانی تێدا بخاتە به ر  دید و سرنجی دنیاوە.
لەوانه شە ڕۆژێ لە ڕۆژان سەرمایەدارێکی هەواداری ڕێبازی بارزانی بتوانێت بۆ گەورەتر کردنەوە و ئەرزش پێ دانی ئەم ڕێبازە دارسیغارەکەی  مەلا مسته فا و زینی ئەسپەکه ی بە نڕخی ١٠٠میلیۆن دۆڵار بکڕێت بەڵام هیچ ئەرزشێکی تەمەدوونی و سیاسی و فەرهەنگی بۆ میللەتی کورد تێدانیە و تەنها خزمەتێکه بە ڕێبازو یادگه ی بارزانی دەکات.
ڕەخنە و نه قدی یادگه ی ڕێبازیی بارزانی  ئەرک و هەڵوێستی سیاسی چینی ڕوناکبیری کوردە  و پێویستە جینی  شۆڕشگێڕ و  ڕوناکبیری باشوری کوردستان  ئەرکی ئەم نه قدە سیاسیە  وەئەستۆ بگرێت و جیاوازیەکانی  بزوتنەوەی ڕزگاری بەخشی میللەتی کورد و ڕێبازی بارزانی  نیشان بدات.
خۆی لە ئەساس دا هەموو بنەماڵە و خێڵ و عەشاییرو یان هەر کەسایەتیەک و تاکێک مافی خۆیەتی  شەجەرەنامە و مێژوی خۆی بنوسێت و بە هەر چه شنێک کە بتواێت پێناسەی بکات بەڵا م نەک ئەوەی  بە ناوی میللەتێکەوە  شەجەرەنامە و موزە و فیلمی سینەمایی  بخوڵقێنێت .
ئەم کابرایەش واتە ئالفێرد موزس کە ئەم کۆنە کتێبەی بە نڕخی ٣٨ میلیۆن دۆڵار کڕیوە و دەڵێت بەردی بناغەی تەمەدوونی  خەڵکی ڕۆژئاوایە لەوانەیە بەشی هەرە زۆری خەڵکی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا  نەک بە بەردی بناغەی تەمەدوونی خۆیانی نه زانن  بەڵکووکه س بە نڕخی دۆڵارێکیش نەیکڕێت و نیوسەعاتیش وەختی خۆی بۆ خوێندنەوە ی ئەم پەرتوکە کۆنە مەزهەبیە خورافیە بە فیڕۆ نەدات و نەدۆڕێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە