ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دەگەڵ سیاسەتی ڕوخاندنی جمهوری ئیسلامی ئێراندا نین!
Tuesday, 10/01/2023, 23:47
هیچ حوکمەتێکی دیکتاتۆرلە خۆرهەڵاتی ناوین دا بە قەت جمهوری ئیسلامی ئێران خزمەتی بە ئامریکاو وەڵاتانی ئوروپایی نەکردوە!
توند وشل کردنی سیاسەتیان دەبەرابەر جمهوری ئیسلامی دا هۆکاری زۆر دەخۆ دەگرێت.
ئەگه ر سەرنج بدەین سیاسەتی ئامریکاو ئوروپا دەبەرابە دوو حکومەتی دیکتاتۆری غولپەیکەری خۆرهەڵاتی ناوین دا تورکیا و ئێران هەمیشە بەم شێوە شل و توند بووە.
ئەمانیش بە مەیلی حۆیان سەرکوت و زیندانی کردن و دزی و مافیایی و چەتەگەری و ترۆری نه یارانیان چ لە ناوە و چ لە دەرەوەی وەڵات درێژە پێداو و بەرنامەکانی خۆیانیان بە بەرچاوی ئوروپاوە بە ئەنجام گه یاندوون.
دەتوانین بڵێین جمهوری ئیسلامی ئێران بە تەنیایی توانیویەتی لە هەموو بوارێک دا لە حزمەت بە ئامریکا و غەرب دا نەخشی گرینگی هەبێت!
لە ژێر ناوی شیعاری فریودەرانەی مەرگ بەر ئامریکا و سەهیۆنیزم دا چەپی پولیستی ئامریکای لاتین و ئوروپای هەموو خستنە ژێر باڵی خۆیە و تەنانەت لە ئێران وخۆرهەڵاتی ناوینیش دا لە ژێر دەنگی ئەم شیعارە دا نەک هەر گەوجاندنی بەڵکوو قەتڵ و عامێکی مێژووییشی کردن هەروەک دیتمان چ بەڵایەکی بە سەر حیزبی تودە و چریکە فیداییەکانی خەڵک هێنا .
ئەم خاڵە یەکێک لە خاڵە هەرە گرینگەکانی حزمەت بە ئامریکاو ئوروپا بوو!
سەرکوت وپەت و سێدارەی ٤٣ ساڵە لە ئێران دا بە تاییبەت دژ بە ژنان وسەرهەڵدانی چەپ و کۆمونیزمی نوێخواز و ناشەڕقی کە هەزاران کۆمونیستی شۆڕشگێڕی لەم چواردەیە دا تیرباران کردن خزمەتێکی زۆر گەورە بە ئامریکا بوو.
بە وێرانی کێشانی وەڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوین کە چەندین وەڵاتی عەڕەبی دەخۆ دەگرێت بە هاوکاری ئامریکاو ئیسڕائیل و ڕوسیاش خزمەتێکی گەورە بوو بە ئیسرائیل و ئامریکاو غەرب!
پەرەپێدانی ئیسلامی سیاسی و داعشیزم و پێک هێنانی هەزاران دەستە و تاقمی تروریستی ئیسلامی و کۆنە پەرست لەخۆرهەڵاتی ناوین دا خزمەتێکی گەورە بوو!
سپای پاسداران وەک قودرەتێکی سیاسی و ئابوری و نیزامی جمهوری ئیسلامی کە سەرکردایەتی هەموو ترۆریسمی نێو دەوڵەتیش دەکات و ئابوری نەوت و گاز و بازاڕی چەک و تەقەمەنی هەموو خۆرهەڵاتی ناوین سەرکردایەتی دەکات بۆ ئامریکاو ئوروپا گرینگیەکی تاییبەت بە خۆی هەیە! .
بۆیە نابێ ئێمە بچینە ناو ئەم تەوەهوم و خەونو خەیاڵەوە کە ئامریکا و ئوروپا جمهوری ئیسلامی بە هەموو دەم دەزگایەکیەوە بۆ خەڵکی ئێران دەڕوحێنن!
نە سپای پاسداران بە ترۆریست دەزانن و نە سپای پاسداران تەحریم دەکەن .
بەم شێوەش کە خەڵک چاوەڕوانن بەر بە شەپۆلی ئێعدام و تیربارانی شۆڕشگێڕانی شوڕشی ژیناش ناگرن!
هێنانە مەیدان و نیشان دانی چڕو چاوی ڕەزاشا و عەلی نەژاد ەکان و ئیسماعیلیونەکان فریودانی بە ئاشکرای خەڵکی ئێرانە و سبەی دەبینین ئەم چڕوچاوەش لەوانەیە دەگەڵ جمهوری ئیسلامی ئێران ڕێک بخن هەروەک چۆن ڕەزا پەهلەوی دەڵێت حیفزی داهاتومان هەر بە هێزی سپاو به سیج و ئەرتەش دەکرێت و نابێ دەست لەم نیزامە بدەین!.
بۆچی خەریکە شیعاری ژن ژیان ئازادی و مەرگ بەر ستەمگه ر چە باشد چە ڕەهبەر کاڵ دەکەنەوە؟
بۆچی ناوی چینی کرێکارو جەپ و کۆمونیزم لەم شۆڕەشە دا نابەن ؟
کاتێ خاتوو بێربوک دەڵێت ناتوانین هەموو سپای پاسدار تەحریم بکه ین و کانادا دەڵێت پێویستە جیدی تر بین و ئامریکا هەرڕۆژەو شتێک دەڵێت هەموی ئەم هەڵس و کەوتە شل وێڵانە جێی سە رنجن.و مانای سیاسی خۆیانیان هەیە!
سەبارەت بە کوردی ڕۆژهەڵات کارێکی وایان کردوە تەنانەت دەناو لیستی ئەم چڕو چاوە بازرگانەی ڕەزا پەهلەویش دا ناوی ناهێنن!
شۆڕشی ژینا هەر چەند لە ڕۆژهەڵاتەوە چەخماغەی لێ درا بەڵام جمهوری ئیسلامی کارێکی وای کرد لە بۆنه ی یادی قاسمی سلێمانی دا هەموو حوکمەتی هەرێمی بە هەولێر و سلێمانیەوە بێنێتە ژێر سێبەری عەبای خۆیەوەو کەتەئسیری مەنفی بخاتە سەر ڕادیکالیزمی شۆڕش و ڕوژهەڵاتی کوردستانەوە!
چارەی زیندوو ڕاگرتن و گەورە کردنەوەی شۆڕشی ژینا بە واتاو ناوەڕۆکی سیاسی و شیعاری ژن ژیان ئازادی و خواست و ویستی تێک ڕوخاندنی ئەم ڕژیمە هارودڕندەیە تەنیا بە متمانە بە خۆ و هێزی لە بن نەهاتوی جەماوەری خەڵک و بە تاییبەت چینی کرێکار دەکرێت نەک ئامریکاو ئوروپاو ڕەزاشا و ڕەوتی ئیحوان و سەلەفی کورد!
تەنیا درێژە پێدانی شۆڕش ونەهێشتنەوەی هەر چه شنە مەجال و خۆ گرتنەوەیەک بە جمهوری ئیسلامی ئێرا نە دەنا بەتەمای ئامریکاو ئوروپا کورد گوتەنی تێگوشین بە تەمای جیرانی هەربە وشکی دەمێنێتەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست