زیاتر لەسی ساڵە پارتی و یەکێتی بەبێ بوونی هیچ فەلسەفە و هۆشیاریییەکی سیاسی و حکومڕانی، لەژێر هەژموونی عەقڵی فیودالیزم و بەبێ هیچ مۆراڵێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بانگەشەی درووستکردنی حکومەتی تەکنۆکرات و ئیکۆنۆمیکی بەهێزی هاو چەرخ دەکەن، هاوتەریب بێت لەگەڵ حکومەتە مۆدێرن و لیبراڵیزمە خۆرئاواییەکان، ئەم بەڵێنە سواوانەش بەردەوام لەکاتی هەڵبژاردن دووبارە دەبنەوە و هیچیان ناچنە بواری پراکتیکییەوە.ئاخر لەچ وڵاتێکی دیموکراسیدا هەبووە، دەسەڵات ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرانی ئەکادیمیست، بە ئاناشیست و تێکدەر ناو ببات...
هەرچەندە پارتی و یەکێتی وەک دوو حزبی عەلمانی خۆیان نیشاندەدەن و بانگەشەی دیموکراسییەت دەکەن، بەڵام بەهەموو پێوەرێکی لۆژیکی و زانستی سیاسی، پارتی و یەکێتی دوو هێزی فاشیزمی سیاسی تۆقێنەرن لە مێژووی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردیدا، توانیویانە بە حکومی زەبر و زەنگ، لەڕێگەی هێزە چەکدارەکانیانەوە و بە هاوکاری دەزگا...
لەبیرم دێت لەگەڵ ڕاگەیاندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ناساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکانی، بانگەشەی قەبە و ناساندنی کابینەکە وەک فریادڕەسی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەکێشەو قەیرانە درووستکراوەکان درووشمی سەرەکی بوون، وەک ئەوە خۆیان وێنا دەکرد، کە پارتی و یەکێتی لەڕابردوو هیچ دەسەڵاتێکیان...