بابەتی تر



لاپەڕە 1/841: 1 2 3 4 5 ... :: »

داواكارییەك بۆ فیدراسیۆنى قوتابیان و وەزیری خوێندى باڵا تكایە لە پێناو بەرژەوەندى قوتابیانى كەوتووى دوو وانە ، لاپەرەى نوێ لەگەڵ یەكتر بك�

Friday, 14/01/2011, 12:00


لەگەڵ ژماردنى چركە بىچركە و رۆژ بەرۆژ بۆ ئەوەى ببیستین كو ببینین برارێك بدرێ ئەو قوتابیانەى دوو وانەیان ماوە بۆیان بكرێتە عبوور و بچنە قۆناغێكى دیكە بەلام حەیف و مەخابن مستەقبەلى ئەو 2000 هەزار قوتابیە بوو بە قوربانى میملانێى فیدراسیۆنى قوتابی و خوێندكاریەكان و عینادى و كەللە رەقی وەزیری خوێندنى بالا دلاوە عەلائەدین كە بە خۆی و ئیدریس عەلائەدینى براكەى وەزارەتیان تالان كردووە و لە لایەكى دیكەشەوە قاسمى براى زەوى ئەو كەسەیە كە برۆژەیەكى نیشتەجێی لە رێگەى دەستەى وەبەرهێنانى بە واستەى دكتۆر بەرهەم وەركرتبوو دزى لە زیاتر لە 190 كس كردبوو پارەى لێوەرگرتبوون و دواتریش خانووى بۆ نەكردبوون و بەو شێوەیە بۆی مایەوە كەسیش محاسەبەى نەكردوە.

بەلام هەر كەبابەت دێتە سەر مافی قوتابی و بریارێكى هاو شێوەى عبوور بۆ دوو وانە كە یەك سال لە تەمەنى ئەو قوتابیە بە فیرۆ نادرێت و لەرووى زانستیشیەوە هیچ چاوپۆشینێك نیە لە بەهاى زانسیتى بۆ قوتابی و بروانامەكەى چونكە تۆ بروانامە بە قوتابی نادەى تاوەكو لە وانەكە دەرنەچێت .

دەمێنێ بیلێین ئەگەر هیچ شتێكمان بۆ نەكرێت ناچارین هە لایەنێك داواى رژناە سەر شەقاممان لێ بكات بە مۆلەت و بێ مۆلەت لە ریزى پێشەوەى ئەو خۆپیشاندانە دەبین جا ئەو كات بەدەستى گۆڕانى ئەزانن یاخود بە دەستى دەرەكى دەبێتە كێشەى خۆتان خۆتان تەحەمولى دەرەجامەكەى دەكەن و باشترین نموونەش بۆ پشتكردنە میللەت رژێمى تونس ە كە چۆن میللەت لێیان هەڵساوە و هیچ شتێك و داپلۆسینەك و چاوترساندنێك و دەزگا یەكى ئەمنى ناتوانى بەر بە میللەت بگرێ .

جەنابی وەزیر و فیدراسیۆن تكایە لاپەرەیەكى نوێ هەڵدەنەوە لە سەر مێزى گفتو گۆ دانیشن و كێشەى ئێمە مانانیش بەكێشەى مندالى كەسو كارى خۆتان بزانن و دەرفەتێكى ترمان پێ بدەن بۆ ئەوەى ئێمەش سالێك زووتر خوێندن تەواو بكەین و قۆل لە خزمەت كردنى ئەم میللەتە هەڵكەین و كە هەزارەها كەس لە پێناوى بوونەتە شەهید و خوێنى پاكیان بۆی رژاندووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە