کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستای کورد و ئێستای جیهان

Sunday, 25/12/2022, 23:45


کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهان بە گشتی ، بە ئێستایەکی زۆر ئاڵۆزو  دژواردا تێپەر دەبێت ، ئێستایەک کە لە دوای جەنگە جیهانیەکانی یەکەم و دوەمەوە ، بەو خراپیە بەخۆیەوە نەدیوە ، جەنگی  پوتین و روسیا لەسەر ئۆکراینە ، تەواوی هاوکێشە دەولیەکانی هەڵوەشاندۆتەوە و جیهان بۆ هاوسەنگ کردنەوەی هاوکێشە ، سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوریەکان ،  خۆی فۆرمات دەکاتەوە ،   نەتیجەی ئەم جەنگە گەرمە ئابوری و سەربازیەی هەڵئایساوە  ڕون نی یە ، ئاخۆ   گەلە بندەستەکان لە زمنیاندا کورد  بەرەو چ ئاقارێک ڕاپێچ دەکات .
ئەمەریکا توشی کۆمەڵێک گرفتی ناوخۆیی هاتوە ،کە بە هۆیانەوە ڕەنگە بۆ چارەسەر کردنی تەزحیە بە جۆری سیاسەتی دەرەوەی خۆی بدات ، هەمیشە ئەمەریکا کاتێ لە ناوخۆی خۆی توشی گرفتی ئابوری بوە ، لە دەرەوەی خۆی جەنگی دۆزیوەتەوە لێرەو لەوێ، تا بە مەسەلەی ئەمنی قەومیەوە  ئەمەریکا خەریک بکات ،ئەمما کاتێ توشی کێشەی دەسەڵات دەبێ ئیدی ناتوانێ  بۆ هاوسەنگ کردنی هاوکێشە ناوخۆیەکانی ئەمنی قەومی ئەمەریکا بکات بە بەهانە ، چوبکە قسە دێتە سەر ئیدارەدانی دەسەڵاتی کۆشکی سپی ،  سیستەمی دیمۆکراسی لە ئەمەریکاو  تا ڕادەیەکیش ئەوروپاش کۆن بوەو پێویستی بە  فۆرمات کردنەوەیەتی ، چۆن و بە چی یاخود سیستەمی حکومڕانی چ بەدیلێکی تر جێگەی دەگرێتەوە ، چونکە وا باوە دیمۆکراسی خۆی نەیتوانیوە  کێشەکانی چارەسەر بکات کە لە هەوەڵەوە دیمۆکراسی ئیشکال ئامێز بووە.
لەم نێوەندەدا بە فیتی پوتین و روسیا کە پشتیوانی لە حیزب و گروپە راسترەوەکان و دینیەکان و  قەومچیەکان دەکات ، هورژم یان هێرش دەبات بۆ سەر دەسەڵات ، لەم قڵیشەدا کە جیهان جۆرێک لە داقڵیشانی سیاسی و سیستەمی حکومڕانی و گرانی باری دارایی و ئابوری کۆمەڵگە رۆژ بەرۆژ زیاد دەکات ، هەروەک چۆن هۆشداری دەرێت کە ئەم داقڵیشانە بەرەو  داخوران و دارمان هەنگاو بنێ ، ئەمە ئاکامەکانی جەنگێکی جیهانی یە ، واتە جیهان لەبەردەم ئاکامەکانی جەنگێکی جیهانیدا راوەستاوە.
کاریگەریەکانی بە تەواوەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست  دەرکەوتوە ،  تورکیاو ئێران ، سعودیەو هەژمونی مصرو  گۆڕەپانی جەنگەکان ، فراوانترین گۆڕەپانی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەراس کودستانە ، بە باشورو باکورو رۆژهەڵات و رۆژئاوایەوە ،
کوردو بەلاداخستنی کێشەکەی ، هەمیشە  هۆکاری ڕاگرتنی بلانسی سیاسی بوە لە رۆژهەڵاتدا ، ئەگەرچی تا داگیر کردنی کوەیت لە سەردەمی صدام کە لەوێوە سەرەتای گۆڕانکاریەکان دەستی پێ کرد ، پشتگوێ خستن و شکاندنی بزوتنەوەکانی کورد لە هەر پارچەیەک ، زامنی بەرژەوەندیە باڵاکانی ئەمەریکاو ئەوروپا بوە لەسەر حسابی کورد ، ئەمما ئێستە دۆخێکی تر کەوتۆتەوە ،  لەبەرئەنجامی جەنگەکان نە رۆژئاوا وەک سەردەمی پێش جەنگی ناوخۆی سوریایە ، نە باشور وەک پێش سەردەمی جەنگی کوەیتە ، نە رۆژهەڵاتیش دەگەرێتەوە هەمان دۆخی پێش ٣ مانگ  خۆ پیشاندانەکان ، باکوریش ئەوە زیندان و دەرەوەی زیندان و قەندیل دیارە کە رۆژی روناکی ئەردۆگانیان کردۆتە شەوە زەنگ.
باشوری کوردستان بەدەست دەسەڵاتێکی حیزبی زۆر فاشل دارزێنراوە بە جۆرێ ، بە حەوشەی پشتەوەی تورکیاو بە داردەستی ئێران وەسف دەکرێ بەڵام ئەمانە قسەی سەردەمین ، لە نەزەر سیاسەتی ئەمەریکا و ئەوروپا  دەسەڵاتی ئەردۆگان کوالیتی حوکمی تورکیاو بە هەمان شێوەش ئیران و چارەنوسی حوکمی مەلاو ، کاردانەوەی جەنگی پوتیش لەسەر چارەنوسی رۆژئاوا ، واتە قەزیەی کورد هێشتا هێندە کاریگەری نەوعی نی یە کە کار لە بریارەکانی کۆشکی سپی و یەکێتی ئەوروپاو ئینگلیز بکات ، هێندەی ئەوان بۆ چارەنوسی دۆخی دوای جەنگی روسیاو ئۆکراینەو رێکخستنەوەی رۆژهەڵاتی دوای دەسەڵاتی ئێران و ئەردۆگان هەنگاو دەنێنن ، سعودیە بە ریفۆرمەکانی وەلی عهد ، جیهانی سەرسام کردوە ، (  باشوری کوردستان  یان بە کەسایەتیەکی  هەم حاکم و هەم حەکیمی وەک وەلی عهدی سعودیە راست دەبێتەوە یان  ڕاپەرینێکی  کشتگیری سەرتاسەرتی  کە لە هەردوو بارەکەدا  ئەستەمە) ، ئەم ریفۆرمەش زامنی بە مەلیک بوونی وەلی عەهدە ، رەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئیدی لە درێژەی ساڵی داهاتوو ببێت بە مەلیک و ، جیهان و رۆژهەڵات هەنگاوێکی جدی برەو گۆررانکاری بنێت ، ساڵی ٢٠٢٣ گۆرانی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت ، جا باشوری کوردستان  ئیسلامی و دەسەڵاتی سەوز و زەرد  دادی نادات ، دەبێ کورد بیرێکی لێ بکاتەوە تا جیهان بیرێکی تری لێ نەکردۆتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە