وای لێهاتوە ئەڵێن فڵان شاعیری یەكێتی، فیسار نوسەری پارتی . ئەوە تۆیت مێژو بۆ خۆت دروست ئەكەیت ، حیزب ناتوانێت مێژوت بۆ دروست بكات . رەوشتی نوسەران ئەوەیە یاخی بن ، دەستەمۆ و لارو مل و چاوشۆڕی سیاسەت نەبن ، بەئەقڵی خۆیان بیر بكەنەوە و خوڵقێنەر بن ، بەڵام بارودۆخەكە لە كوردستان خەریكە پێچەوانە ئەبێتەوە. كابرا شاعیر بووە خەریكی شەڕە پەڕۆ بووە، لە گەندەڵی تێوەگلاوە و بەئەقڵی حیزبییەكی كۆمیتە و ناوچە بیری كردوەتەوە، كابرا نوسەرە بەحساب ، كەچی بە ئیعازی حیزب ئەنوسێت و لەسەرەوە بیری...
ڤیزا كە بۆ سەفەرو گەشت و خەڵكێكە كەپێویستیەتی، یان بۆ پێكەوەنانەوەی خێزان و بۆ خەڵكێكە كەلەسەر كۆمەڵێك بنەما ئەبەخشرێت، لەكوردستان بازاڕی قاچاخچێتی گەرمكردوە. یەك ڤیزا بەشانزەهەزارو پێنجسەد دۆلارە 16500 دۆلارە هەتا بیست هەزار دۆلاریش بەخەڵكیان فرۆشتووە 20000 . هەر نوسینگەیەكیش بچۆ ئەڵێت...
ئەوەی شێرکۆ لە بێکەسی باوکی جیا ئەکاتەوە ئەوەیە، کە بێکەس نەدار و ڕوت و ڕەجاڵ و بەڕاستی بێکەس بوو، بەڵام شێرکۆ هەموو کەسێک کەسی بوو، هەموو بەرپرسەکانی ئەناسی و لە دیوەخانی هەموویاندا بوو. پیاوێک بوو کتێبی چاپ ئەکرد لە پێشا بۆ بەرپرسەکانی ئەنارد و شیعری بەدڵی بەرپرس و سیاسییەکان ئەنوسی. بێکەسی باوکی هەتا...