سێ بابەت ھەیەیە لە مێژودا، کە ڕەوتی شارستانیەتیان گەیاندۆتە ئێرە، چێژ ئەبینم لە باسکردن و خوێندنەوەیان، ئیش لەسەر غروریەتی مرۆڤ ئەکات، ئەوەی فرۆید پێی دەڵێ( ئید)، لە ھەندێک شوێن دەڵێن ( ئیگۆ)، سێ قۆناغی بە ئاگاھاتنەوەیە، بۆ مرۆڤایتی،کە خاوەن بیرۆکەکان ئەم سێ کەسە بوون (کۆپەر نیکۆس، چارلس داروین، سیگمۆند فرۆید).ھەر یەکێک لەم کەسانە، دوچاری رەخنە بوونەتەوە، ئەکرێ ھەڵەو کەموکوڕی ھەبوو بێت لە تێزەکانیان، بەڵام ئەوەی زانست ھەڵیبژاردووە و بە بابەتی زانستی ناساندوێتی، پێرفێکت و بێ کەموکوڕیە، چونکە زانست...