کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕە كوتلە و باڵباڵێنە و میللەتى نەفام

Friday, 27/02/2009, 12:00


زۆر ساویلكەو گێل و نەفام و خەڵتاوەكان لە كوردستان هێشتا خەبەریان نەبۆتەوە ئەڵێى لە پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەژین، بە تایبەت كاتێك، كە گوێبیستى هەندێك لەو نەفامانە دەبین كە باس لە ڕەوتی گۆڕان و چاكسازی و ریفۆرم و هەندێك زاراوەى ترى خەڵەتێنەر و ژەهراوى دەكەن، كە گوایە ئومێدیان هەیە كە ئەگەر چەند كەسایەتییەك و دەم و چاوێكى ناو حیزبێكى وەك یەكێتى بگۆڕڕێت بە هیتیر ئیتر دنیا ئەبێت بە شامی شەریف و مەڕ و گورك پێكەوە ئاودەخۆنەوە. ئەرێ خەڵك تاكەى عەقل و پەند وەر ناگرێت، ریفۆرمی چی و چاكسازی چی و لەسەر دەستى كێ، ئەرێ خەڵكی بیری چووە وە ئەو سەركردانەى ئەوان جێگەى ئومێد و ئاواتیانە كە ببنە فریا رەسی ئەم میللەتە كێن و چیان كردووە و لە كام ئاویان خواردۆتەوە؟ مەبەستم لەو باڵ باڵێنەو كوتلە كوتلێنەى ناو یەكیەتیە، ئەرێ خەڵك تاكەى ئاوا ڕێز لە عەقلی خۆى ناگرێت ئەرێ بیرتان چووە وە ئەم حیزبانە بە هەموو ئەندامەكانیانەوە چون دەمیان خستۆتە خوێنى ئەم میللەتە و ئەیمژن، باس لە باڵى نەوشیروان و عومەر و جەلال و سەنگاوی و كۆسرەت و زید و عەمر دەكرێت ئەمانە هەمویان بە درێژایی تەمەنی حزبیان هەر خەریكى نۆكەرایەتى و خیانەت و براكوژی نەبوون؟ هەر خەریكی دووبەریكى نەبوون؟ ئەرى نەفامەكان نەوشیروان و جەماعەتەكەی یان تالەبانی و جەماعەتكەى یان ئەوانەى هەندەران هەموو رازی نەبوون بەو سیاسەتە بۆگەنەى پیادەیان دەكرد هەموو بەشدار نەبوون لە شەرى براكوژی؟ هەموو بێدەنگ نەبوون لەو هەموو خوێن ڕشتن و زوڵم و دزینی ماڵى میللەتە؟ ئەوە بۆ ئێستا هەر یەكەیان بوونەتە مەهدی مونتەزەر و عیساى مەسیح؟ ئەوە بە بەریشی كی رەوایە تا دووسەد ساڵى تر ئەمانە بەرۆكمان بەرنەدەن خۆ سەدام بە فعلی 11 سال حوكمی ئیمەى كرد و ملی شكا و هیچیش رووى نەدا، بۆ ئێوە دەتانەوێت ئەمانە وەك حوكی عوسمانى حەوسەد سال حوكی ئەم میللەتە بكەن؟ ئەوەبۆ كاتى براكوژی دوو سەركردە ئیستیقالەى نەكرد، ئەزانن بۆ ئیستا ئەیكەن، چونكە ئەوسا وەك برا دزییەكانیان بەش ئەكرد ئیستا بووە بە خزم خزمێنە و باڵ باڵینە و لە سەر پارە بەشەر هاتوون كەواتە پارە لەلایان لە خوێنى میللەت گرنگترە، ئەگینا هەموویان دیوی یه‌ک دراون و هەموو لە یەك ئاوى پۆخلیان خواردووەتەوە بەڵام ئێستا وەك قەل هەریەك بەوى تر ئەلێت رورەش منیش ئەلیم نەدار نەپەردوو لەعنەت لە هەموو، ئەشلیم تاقم و جەردەى وەك ئەم حیزبانەش موبارەك بێت لەم مییللەتە گێل و نەفامە.تا ئەوە حاڵى میللەت بێت لەوانە باشتر نابینین.دواتر ئەڵێم باجارێكى تر لە كونێك هەزار جار مارانگاز نەبینەوە چونكە تاقە ڕێگاى نەجاتى ئەم مییللەتە ڕاماڵینی ئەو تاقمە جەردەو گەندەڵ و حیزبە بۆگەنانەیە لەسەرتاسەرى كوردستان كە بەتەواوەتى ئیكسپایر بوون ڕۆژیان خەریكە ئاوا ئەبێت و ئەوى بیەوێت زیندویان بكاتەوە چارەنووسی لە هی ئاغاكانى باشتر نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە