نامەكى قادرى حاجى على ناكۆكى خستە نیوان پارتى لە سلێمانى
Friday, 10/06/2011, 12:00
رۆژى دووشەمە 7-6 نامەیەك لە قادرى حاجى على هەڵسوڕوى بزوتنەوەى گۆران ئاڕستەى هەردوو حیزبى دەسەلات دەكەن . بۆ مەكتەبى سیاسى (ى . ن . ك) مەلا بەختیار وە مەكتەبى سیاسى (پ . د . ك) عێزەدین بەروارى بەڵام عیزەدین بەروارى لە وى نابى بەریدەكە دەگاتە دەستى بەرپرسى نوسینگە كى بە ناوى دانا تەقێدین . لە كاتى نامەكە لاى بەرپرى نوسینگەكى دەبى بە نیازە دواى گەڕانەوەى بەرپرسەكى بۆى بەرێتە مالەوەى . ئارى شێخ محمد هەرسین بە مە دەزانى دە یەوێت نامەكە بگاتە دەستى ئەو كە دەزانى عێزەدین بەروارى لیرەنیە . بۆ یە لە ڕێگاى سكرتێرەكى بە ناوى ئاوات عزیز ناسراوە بە ئاواتى وێنەگر ئاگادارى دانا تەقێدین دەكرێت ئەونامەیەى بۆ ئارى هەرسین هاتوە لاى ئەوە تەسلیمى بكرێت . بەلام دانا دەڵێ هیچ نامە بۆ من نەهاتوە بیدەمە ئارى بەڵام ئەوان كیچ دەكەوێتە كەولیان تادێت تامەزرۆى نامەكە دەبن فشارى زۆر دەخەنە سەردانا دەڵێن كاك قادر خۆى تەلەفۆنى بۆ كردووم كەنامەكەم بۆ ناردوى گیشتۆتە دەست دانا بۆیە لاى تۆیە دەبێ تە سلیمى بكەى . ئەویش دەڵى برا من بەس نامەیەكم بۆ هاتوە لە قادرى حاجى على بۆ كاك عێزەدین لە سەر بەرگى زەرفەكە وانوسراوە ناوى هیچ كەسى ترى لەگەڵ نەهاتووە . بۆیە داواى لیبوردن دەكەم بۆ نامەكە بزانن نامەكەتان دراوەتە كیى تر . ئاوات دەڵیت تولە كویت بابزانم وانوسراوە دانا دەلى خوێنەوارین برا ئاوات سوردەبێت لەبینینى نامەكە لەوەلامدا دانا دەڵێت ئیستا لە بەردەمى مزكەوتى (دار سلام)ە بۆ تەعزیەدەجم دواى پەیوەندیت بێوەدەكە مەوە . كاتى لەپرسەكە دێتەدەروە سكرتێرەكى ئارى هەرسین لاى سیارەكى دانا وستاوە دەلى نامەكەم بدەیە بۆ یە دانادەلى من بێم وتى نامەى كاك ئارى لاى من نیە جگە لم نامەیە ئەویش هى عێزەدین بەرواریە بەچى حەقێك بیدەم بەئیوە ئەمە لاى منە من سكرتێرى ئەوم پیشم وتووە نامەت لە قادرى حاجى على بۆ هاتوە . داواشى دەكات بۆى بەرم ئاوات دەست بۆ موبایلەكى دەبات بە ئارى دەلى ئەو نامەیە هی عێزەدین بەرواریە ئارى دەلى لیى بستینن . بۆیە جاریكى تر ئاوات دەلى كاك ئارى داواى ئەم نامەیە دەكات دەبێ بۆى بەرم بۆیە سكرتیرەكى عێزەدین بەروارى دەڵێت نامە بۆ من هاتوە بیدەم بە عیزەدین وە من بەرپرسى نوسینگەى تایبەتى ئەو لە ڕێى من نوسراو نامە دەگاتەدەستى . هەروەها هیچ پەیوەندیەكى بە ئیوەوە نیە ؟ وە نامەلاى منە بەچى عینوانێك نامەى مەكتەبى سیاسى و ئەندامیكى مەكتەبى سیاسى تە سلیم بە ئێوەبكەم . من ئەو نامەیە نادەم بەكەس تا كاك عێزەدین پێم نەڵێت . بۆ كاك عێزەدین بە ئیوەى وتوە ئەم نامەیەم بۆ بێنن ؟ لەوەلامدا دەلى نەخر وە نازانم بەلام كاك ئارى بەمنى وتوو وە . بۆ تەلەفۆنى بۆ كاك عیزەدین ناكەى بلێى نامەكەم داوە بە ئارى هەرسین . دانا پێدەكەنێت و دەلێ جا شتى وادەبى نامەیەك بۆ تۆ بۆمالە وەتان بێ عینوانى تەواو و دەستاودەست بگات كورەكەت بیدات بە دراوسییەكى كە 10 كۆلان مالیان لێتان دوربى بە قەت زەوى و ئاسمان (ناو و شیوەو كارتان)جیابى . ڕاوەستە بامن قسە لە گەڵ كاك عێزەدین بكەم بلێم تۆ فەرمووتە نامەكە تەسلیم بە ئارى هەرسین بكەم . دانا دەست دەبات تەلەفۆن بۆ عیزەدین بەروارى بكات بەلام عێزەدین لە پرسەیەك دەبى لە شارۆچكەى دوكان جوابى تەلەفۆنى نابى بەلام جاریكى ترهەوڵ دەدات لە ڕێگاى شۆفێرى كاك عێزەدین پەیامەكى بگات بە عێزەدین بەروارى . بەشۆفیرەكە ڕادەگە یەنێ كە ئارى هەرسین داواى نامەكى ئاراستى سەركردایەتى پارێزگاى سلێمانى كراوە . ناوى (عێزەدین بەروراى) لە سەرە . بۆ یە شۆفیرەكە دەلیت جارى ناتوانم تەلەفۆنەكى بۆ بەرم جونكا ئەو لە ناو مزگەوتە . بۆیە ئارى وەك گورگێكى برسى چاوى بریوەتە ئەو نامەیە زوزو هەوال دەپرسى جى بۆ لیت ساند ئەویش دەلێ وا دانا تەلەفۆن بۆ كاك عیزەدین دەكات بۆ ئەوەى پیى بلیت نامەكە تەسلیم بە ئێمە بكات . ئارى شێت دەبى هاواردەكات رابكەن هە ردوكیان بێنن بۆ ئیرە بەسجنى حیمایەكانى دەلى بۆ ئەوان جەند كەسن ئارى دەلى (داناو نامەكە) بۆ یە لە فێلاكانى قەیوان ستى راپەرینەوە بۆ گەرەكى ئاشتى بال دەگرن . تەوارى ئاسا هەل دە كوتنە سەر ئۆتومبیلەكى ئەویش لە ناو ئۆتۆمبیلەكەدا دەبى لە جامى ئوتومبیلەكەوە پەلامارى دەدەن بە (دارى كارەباى) كە بەس پۆلیس بە كارى دینێت نابى لە دموو چاوبدرێت بەلام فس فس پاڵاوانەكان ئارى هەرسین بەم شیوەیە هیرشیان كرد . زەرفەكەیان فراند بۆ یە نیگەرانیەكى زۆر دروست بوە . هەموو هەڤالانى پارتى نیگەرانى ئەم كارە نامورۆى نائەخلاقى و نا حیزبیە دەكەن . درۆ كانى ئارى هەرسینى رۆزنامە نوس دەركەو كە چى لەهەگبەى میشكە بوتە هەرزەكارەكەى دابوە . بۆیە دواى روداوەكە ئارى جلى سەربازى لە بەردەكات بۆ روبەروبونەوەى هیرشى كەسوكارى دانا بەلام لەلایەن عێزەدین بەروارى ئاگادار دەكریتەوە كە هیچ نە كەن كیشە لەگەل منە من ئیوەم ئیوەش من بۆیە داواى یاساى كە یان رادە گرن تا مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى سەرۆكى پارتى چى بریاردەدات .
بە پیى ئەو زانیاریەى كە دەستمان كەوتوە لە هاوڕیانى دانا تقى الدین وە منش وەك هاورێكى وهەڤالێكى كەپیشتر لە هەولیر زۆر كات پێكەوە بوین . زو ئەم هەوالەمان پێگەیشتوە وە لە هەڤالانى سەركردایەتى پارێزگاى پشت راستیان كردۆتەوە . تە نانەت ئاراس هەرسین و پاسەوانیكى ترى ئارى هەرسین چون بۆلاى دانا كە لەوكاتە دا كارگێركى لقى 12 لاى دانا بوە ئەوان داوایان كردوە كە داواى یاساى لەسەر براكەى تۆمار نەكات بەرژوەندى حزب لە سەر بەرژەوەندى هەموان بى ووە وتویەتى ئارى برام كاریكى نادروست و ناشیاو قیزەوەنیان كردوە من شەرمەزارم كە سەیرى تو دەكەم دەبى من بە وانەوە نە بەستى و هیچ دورو نزیك پە یوەندیم بەو كارەو نیە نە ئاگادارم نە دەمە ویت تێكەلاوى بم چۆنكە ئەم شەو بۆم دەركەوت لە چۆن عێزەدین بەروارى تورەبوە كە نەیویست بە هیچ جۆرى گوێ بیستى قسەكانمان بى تەنانەت نەمان توانى لە بەردەرگاكەشى هەناسەیەكى ئازاد هەڵبكێشم خۆموو ئارى دەركراین لە لایەن پاسەوانەكانى. جارانیش كات ژمیر12 شەو ئازادبوین بچین بۆ لاى وەك مالى خۆمان بوە . بۆیە گەورەترین هەلەمان كردوە دبى لیمان ببورن . بەپێى ئەو هەوالەى دانا وتویەتى من كیشەى تایبەتیم نیە لەگەل ئێوە ئەگەر شخێى بوایە ئیستا تۆ لیرە نە دەبوى سەرى كاكت لە لەشى چیاببۆوە . بۆیە ئەمە كێشەى بارتیە ئارى سوكایەتى بە پارتى كردوە . بۆیە میەنە لاى من بچن بۆ لاى عیزەدین بەروارى و مەكتەبى سیاسى پارتى . هەرچەندە ئاراسى هەرسین ویستى ئەونامەى كە فراندویانە بیگە رینەوە دەستى دانا بەڵام وەری نەگرت بۆ یە جاریكى تر لەلایەن بەریدى لقى 21 ڕەوانەى قەلەمى سەركردایەتى پارێزگاى سلێمانى كرا بەڵام بەرپرسى قەڵم نوسینگەى تایبەتى عێزەدین بەروارى ئاگادار كرد بەڵام ئەم جارەش ڕەفزكرا . بۆ یە ئارى هەرسین زۆر نائومێد بوو نەى دەزانى جۆن كێشەى ئەم ئەم نامەیە لەكۆل خۆى بكاتەوە . پەناى بۆ زۆر ئورگانى حیزب برد كەس نەیدەویست ئەم زەرفە بەڵاویە لە خۆى نزیك بكاتەوە . بۆیە ناجار بوو بیبات بۆ پیرمام لە وى تەسلیمى بەریدى مەكتەبى سیاسى پارتى بكات و كاروانى براى بردى بۆ ئیدارەى مەكتەبى سیاسى بە ئیدارە كەى وتووە من لە بزوتنەوى گوران هاتوم ئەم بەریدەم لى وەربگرن بۆ عیزەدین بەروارى بنیرن. ئیستا ئارى هەرسین ناتوانى بە ناوى مەكتەبى نێچیرڤان بارزانى قسەبكات یان بڵێ مسروربارزانى داواى لێكردوم لەسلیمانیەوە بڕۆم بۆ سەرى ڕەش بۆ قاوە خواردنەوە . ئیستا كەس گووێ لەقسەكانى ئارى هەرسین ناگرێت بە پیاوە فشەكەرەكە ناسراوە . یان ناویان ناوە بەرپرسى فافیاى حیزفرسە تەكانى كوردستان . بۆیە داواكارم لەگشت هەڤاڵانى پارتى ئەمە قبول نەكەن چونكا خۆی دەیوت ئەم پاشا گەردانى نەچەسپاندنى یاسا وسەركوت كردنى ڕاى ئازاد و یەكترقبول نەكردن خۆبەزل زانین باڵى بە ملى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و سەرۆكىپەرلەمانە . كاتى كادرى حیزبەكەیان تاوان دەكات ئەوان ئەوان نایەڵن دادگا سەروەربێ . بالەمشدا دادگا سەروەربێ .
داواكارم لە هەڤال دانا تقىالدین با بەقسەى سەرۆكى پارتى بكات كە دەڵى پاسا سەروەربى یاسا باوكى میلەتە بائیشبكەین بۆ ولاتى یاساى دوربى لە بیرى تەسكى حیزبى و خۆپەرستى بابەسبى خۆڕاوەشاندن دەسەلاتى عسكەرى با هەموومان هەول بدەین كۆمەڵگا مەدەنى بنیاد بنێن نەك بە قسە نەبێ كرداریشى لەگەل بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست