حزبی زەحمەتكێشان بەرەو كوێ
Saturday, 31/01/2009, 12:00
راستە لەكۆمەڵگادا، بەبێ هەبونی ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی، نە بنەماكانی دیموكراسی دەچەسپێ نەدیموكراسی گەشە دەكا، وەلێ ئۆپۆزسیۆن بونیش بەقەرار نیەو بەمیزاج نابێت، بەڵكو ئۆپۆزسیۆن رەفتارە، متمانەو كردارە، بەرنامەی جیاجیاو روانگەی جودایە..
ئەگەر لەروی عەمەلی سەیری كردەی ریفۆرم خوازیو ئۆپۆزسیۆن بكرێ لەواقیعی كوردستاندا، ئەوا چاڕەوانی ئۆپۆزسیۆن لەروناكبیرانی سەربەخۆو لەرۆشنبیرانی ناو دوو حزبی دەسەڵاتدار زۆرترە لەحزبەكانی تر..راپۆرتی چوار حزبەكەش لەومەیدانەدا هیچ ئومێدی لێ هەڵًناكڕێ، بەڵكو زمانی نوسینو ئاراستەی سیاسی راپۆرتەكە هەم هەڵگری پەیامی چاكسازی نیە هەمیش زەمینەی چاكسازیو ئۆپۆزسیۆن لەبار دەبا، چونكە سیاسەتو رەفتاری چوار حزبەكە لەرابردوودا بە ئێستاشەوە، هەندەی لەخەمی بەرژەوەندی حزبایەتی دایە، هەندە لەخەمی دیموكراسیو چاكسازیو نەبووەو نیە.
ئەگەرچی ئەو حزبانە بەپێی بەرنامەیان، نەك كردارو رەفتاریان ئەجێندای جودایان هەیە، حزبە ئیسلامیەكان چاویان لەدەسەڵاتی زیاترە، ئەمەش بەرێگای سروشتی مافی شەرعی هەر حزبێكی سیاسی یە، بەلام حزبی زەحمەتكێشانو سۆسیالیست لەسۆنگەی سیاسەتی خۆ هەڵواسینو كێشە نێوخۆیەكانیان سەنگی سیاسیو پێگەی جەماوەریان لەكزی دایەو ترسیان لەئاكامی هەڵبژاردن هەیە، كاكە حەمەو كاك قادر هەندەی لەخەمی پچڕینەوەی بەشی زۆرترن لەگەندەڵی بۆخۆیان، هەندە لەخەمی پێشكەوتنی حزبو ژیانو گوزەرانی كادیرانی ئەو دوو حزبەدا نینە.
لەو سۆنگەوە هەندێ پرسیار رووی لە حزبی زەحمەتكێشانە:
1-ئایا حزبی زەحمەتكێشانو سۆسیالیست وەكو دوو حزبی چەپ لەهاوهەڵوێستی سیاسی لەگەلأ دوو حزبی ئیسلامی ئوێولی، چی ئیستفادە دەكەن؟ یان دەیانەوێ تەنیا خزمەتێك پیًشكەش بەكۆمەلأو یەكگرتوو بكەن؟
2-بۆ حزبی زەحمەتكێشان خاوەن پڕۆژەی سیاسی تایبەت بەخۆی نەبێ بۆ پاشكۆی سیاسی حزبە ئیسلامیەكان بێ!
3-ئایا حزبی زەحمەتكێشان بەهاوهەڵوێست بوونی سیاسی لەگەلأ تەیاری ئیسلامی سیاسی، كە نەبڕوایان بەمەسەلەی نەتەوەییو نیشتمانی هەیە، نەبڕوایان بە دیموكراسی هەیە، پێش بەدروستبوونی حەماس دەگرێ لەكوردستان، یان پشتگیری لەبەهێزبونی حەماس دەكات لەكوردستان؟
4-لەسۆنگەی ئەو سیاسەتەدا حزبی زەحمەتكێشان مەوقیعی بەكوێ دەگا، ئایا هەویەی چەپایەتیو كوردستانی لەدەست نادا؟
5-ئایا ئەم سیاسەتەی حزبی زەحمەتكێشان ئەمڕۆ پیادەی دەكات، تەعبیر لە ئیرادەو بیروباوەڕی كادیرانی هۆشیاری حزبەكە دەكا، یان سیاسەتێكی تاك رەوەیانەیە؟
پاشگەزبوونەوە لە پرەنسیپی سیاسیو یاری كردن بەهەستی كۆمەلانی خەڵكو سیاسەتكردن لەسەر چەند پەتێك، حزبی زەحمەتكێشان بەرەوكوێ دەبا، ئایا زەحمەتكێشان خودی خۆی پێویستی بەچاكسازیو شەفافیەتو بەدامەزراوەیی كردنو رێزگرتن لەئیرادەی كادیرو ئەندامەكانی نیە، ئەمانەو هەندەی تریش كەلێرە جێگای باس كردن نیە، پێویستی بەهەڵوەستەیەك نیە؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست