کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ ئەم مەسیجانە دەگەیەنێتە جەنابى سەرۆك

Sunday, 16/05/2010, 12:00



لەدواى 9 ڕۆڤ لە تیرۆر كردنى خوێنكارى ئازیز كاكە سەردەشت عوسمان , پارتى پارتانى بنەماڵەى بەرزانى بۆ ئەوەى لە و دۆخە نەفسیە ئاڵۆزەى تێى كەوتون و بۆ شێواندنى دۆخى ئەكتیفى هەڵچونى جەماوەرى كوردستان و تێپەڕاندنى دۆخە دژە پێگەیشتۆكەى كوردستان بە ئاقارى ململانێیەكى شێلگیرانەى پۆزەتیف , بەیاننامەیەكى زۆو فاشیل و بێمستەواو یان رۆژى 13-5-2010 دەركرد و كەوتنە هەلەكەسەماى ئیعلامى و تاوانباركردنى جەماوەر و میدیا ئەهلى و هەندێ لایەنى دۆست و دڵسۆزى خەڵى بەش خوراو و هەژار , بۆ دەرخستنى هەندێ ڕاستى و بیر خستنەوەى ئەو عەقڵیەتە پواوەى بنەماڵەى بارزانى و بۆ شكاندنى هەندێ تەلیسمى خۆ بە گەورە زانین و حاكمیەتى موتڵەقى بنەماڵە هەوڵئەدەم بە كورتى هەندێ سەرە قەڵەم وەك مەسیجێك بنیرم بۆ سەرى سورى بارزانى لە سەرى ڕەش تا چەتەو مافیاكانى بنەماڵەبزانن ئاگریان لە پوشو بەرداوە و خوێنى سەردەشتەكانى مێژوش بە خۆڕاى ناڕوات و هائَیستا یان تۆزێكى تر جەماوەر دادگاى عادیلانەى خۆى ئامادە دەكات بۆیان و فایلى ڕەشى 64 ساڵ ناپاكیان هەڵئەداتەوە و بە سزاى خۆیان دەگەیەنێ بفەرمون لەگەڵ مەسیجەكان
1-ئەم بنەماڵەیە بە سەعات سیاسەت دەكەن و هیچ ستراتیژێكیان بۆ كورد و هەرێم لانیە ستراتیژى ئەوان تەنها پاراستنى سەرى سورى بنەماڵەو سەربڕینى ئازادى و شكاندنى كەرامەتى مرۆڤى كورد و تیرۆرى نامەردانەیە
2- لەكاتێكدا زۆر شانازى بە دەزگا بەد ناوەكەى پاراستنەوە دەكەن بەڵام هەر كارێى دژ بە گەل و هاوڵاتى دەیكەن پاش چەند ڕۆژێك ئاشكر دەبێت و ئەوانیش وەك پیشەى هەمیشەى دەست دەكەن بە هەڕەشەو تۆقاندن و شێواندنى راِستیەكان و فریو دانى جەماوەر , ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر تاكو ئێستا بە هەر بیانویەك بۆیان چوبێتەسەر ئەوائێستە هەرگیز لێیان قبوڵ ناكرێت و جەماوەر ى داخ لەدڵ گەورەترین دادگایان بۆ دادەمەزرێنێ
3دەزگاى پاراستنى شەرمەزار لەبیر خۆى دەباتەوە كێ (محى الین ڕەحیمى) لە ماڵەكەى خۆیدا تیرۆر كرد ئەى كێ زمانى كەریم عوسمانى هەنەرمەندى گەورەى گوردى بەزیندوى لە 31 ى ئابدا بڕى دواى شەهیدى كرد
4- دەزگا بەدناوەجاشولكەى دەزگا بەدناوە خوێن رَژەكانى ناوچەكەو ئەڵقە لە گوێ ى مۆساد هەروا لەبیر خۆى بردەوە كێ (شێخ ستار و سۆرانى مامە حەمە ) ى شەهید كرد ئەى بۆ كەس لە كەیسى ئەم گومناوانە ناپرسێتەوە و نقەتان لێنایەت بڵێ ى پاراستن ئەم تاوانانە بخاتە ئەستۆى كێ،
5- جەنابى سەرۆك تۆڕۆژێك عەقڵت نەهێنایەوە سەرى خۆت و بپرسى كێ نەبەز گۆرانى داركارى كردو لە هەولێرى ئازیزى دەرپەڕان ،
6- جارێك نەتپرسى ئەو بێڕێزیى و دژایەتیە ى میدیا ئازادو ئەهلیى لە پاى چى ئەى نەتپرسى بۆچى خەڵكى هوشیار و رۆشنبیر بۆچى دژایەتى دەكرێت لەلایەن بنەماڵەكەتەوە , ئاخر هەرئەوەیە كەتەمەنى ئێوەكورت دەكات و سەردەشتى شەهید بە زیندویەتى ئەهێڵتەوە و هەزارانى وەك ئەویش دروست دەبێت بۆ دژایەتیتان
7 جەنابى سەرۆكى سەر سور لە ئینشا لاوازەكەتانا كەناوتان نا بە یاننامەى (م س) بەڕاستى بێمۆراڵ و بێمستەوان , ئێوە چۆن دەتوانن لاپەڕەى ڕابردو هەڵبدەنەوە لە كاتێكدا نامەى ئەعمالى شەرمەزاریتان بەرامبەر بە كورد دێڕێكى سپى تیانەماوە ئاخر لەوە دەچێت هەر بە ویراسى ڕابردوتان زو بیر بچێتەوە ئێوە نەهامەتى و چارە ڕەشى 64 ساڵى تەمەنى نەوەكانتان كردە گەورەترین حوكمى دیكتاتۆرى و سەرەڕاى دزین و لادانى ئەخلاقى و گەندەڵى و گەڕانەوەى كورد بۆ دوسەد ساڵ دواكەوتوى دێن دەنگە ئازادە تازە چرۆكان پڕدەكەن لە فیشەك
8- ئەى جەنابى سەرۆك تۆ دادگایى ئەوانەدەكەیت كە قسە بە بنەماڵە و پارتى پارتان دەڵن ئەى كێ دادگاى تو و بنەماڵەكەت بكات كە هەمو مێژوتان تاوانە --- بائەوە بەجێبهێڵین بۆ خەڵكى چونگە زۆر عادلن لە دادگاى كردنى ئەو سەرانەى نشتمان و گەل دەفرۆشن و لەناو دەبەن بابمانمێێ سەرۆكى سەرۆكان
9جەنابى سەرۆك زۆرماندى لە تۆ و دەستەڵاتە خوێناویەكەت در ِندەترو قایمتربو بە مخابەرات و جاش و عەسكەر و سیخورو ئەمن قەت ئەو پرسارەت لە خۆت نەكردوە ئەى تۆ چى دەكەیت
10 لە ئینشا لاوازەكەتانا ناوى لایەن و كەس و هەڵتۆقین دەبەن ئەوەى جەنابتان بەو شێوە نا لۆژیكى و كەم فامیەوە باستان كردوە ئەو ئەو بزوتنەو ەجەماوەریە گەرم و فراوانەیە كە ئایندەى سەرفرازى و ئاسودەیى ئەو مرۆڤگەلە خیر لە خۆ نەدیوانەى لە دوایە, كە چیتر سۆران و سەر دەشتەكان تیرۆر نەكرێن --- تكایە بە دواى منیشا بگەڕین تا لە ناو قوڵاى جەماوەردا دوا هەناسەى مەرگ ئەدەن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە