دروستكردنی حەشدی شەعبی لەكاتێكدا بوو كە مەترسی داعش لە بەغداد نزیكببویەوە. كە ئەمەش دەكاتە مەترسی لەسەر عیراقی شیعی، بەو هۆیەشەوە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق ''عەلی سیستانی'' بەفەتوایەكو بەدروشمی ''لەبەیکە یاحوسێن'' باڵانسی هێزی شیعی راستكردەوەو لەوێوە یەكەم قۆناغی ئایندەیەكی ئاڵۆزو تراژیدیا بەهۆی ئەو هێزەوە لە مێژووی عێڕاقدا دەستیپێکردو دواتریش مەترسییە راستەقینەكانی دەرکەوتن.حەشدی شەعبی بەپێی سیستم دروستنەكراوەو كۆپیكردنی ئەزموونی هێزی دیكەی شیعەیە، لە وێنەی: سوپای قودسی ئێرانی، حوسییە شیعییەکانی...