هەردوو حیزبەکە رۆڵێکی گرنگیان لەژیانی گشتییدا لەهەولێر بینی، هەردووکیان لە ئیستغلالکردنی نەهامەتییە ئابوورییەکانی دانیشتووانەکەی هەولێردا، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان، چالاکبوون (ئەمە بەشێوەیەکی هەندەکیی هاوجوتتبوون لەگەڵ پاڵپشتیکارە بێگانەکانیان). بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستانی عێراق لەلایەن ئێران و سعودی عەرەبییەوە پشتگیریی دەکرا، ئەوانەی بەرنامەیەکی فراوانیان بۆ هاوکاریی منداڵانی بێ باوک لەشارەکان پێکهێنابوو، لەگەڵ ئەوانەشی کە بەخێویان دەکرن. ئەوان خەریکی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان...
لەوەش زیاتر، پاش ئەوەی هەردوو حیزبەکە لە هەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢ دا، هەر یەکەو پەنجا کورسی پەرلەمانە هەرێمییەکەیان بۆخۆیان برد، مەکتەبی سیاسی حیزبەکان دابەشکردنی یەکسانی کابینەی وەزاریان سەپاند، هەروەها لەراستییدا، لەتەواوی پۆستە نوێیە ئیدارییەکانی دیکەش. بەتایبەتی لە ریزەکانی پۆلیس و مامۆستایان. سیاسەتی...
هەولێر بەهۆی شوێنەکەی و کارەکتەرە تایبەتییەکانییەوە، مەیدانێکی سەرەکیی و ململانێ بوو نەک تەنیا لەنێوان پارتی و یەکێیتدا، بەڵکو لەنێوان هێزە چالاکە جیاوازەکانی ناوچەکەشدا، بەوەش زیاتر لەهەر شوێنێکی دیکە، چەندین خولیاو ئاراستەی دیارییکراو لەم شارەدا سەریهەڵدا. بەڵام خاڵە سەرەکییەکانی ئەم شرۆڤەکارییە بەسەر...