جارێکی دی و پاش چەند ساڵێکی زۆر سەردانی ئەو وڵاتەم کرد، کە لانەی ساوایەتیم و ژیانی منداڵی و هەرزەکاریم بوو، جێگای ئەو گوند و شاخانەی، ساڵانێك ژیانی پێشمەرگایەتی و دەوران بەشوێن ئازادیدا بوو. وڵاتێك، کە دەمانویست سەربەخۆ و گەلێکی بەختەوەر تێیدا نیشتەجێبێت. ژیانێکی ساکار و لە هەمان کاتدا پڕ مەترسی لە دوژمنێك، بەبێ سڵەمینەوە لەهەموو نرخەکانی مرۆڤایەتی، لەهەموو سەتەوەختێکدا ئامادەبوو، گەلێك تێکەڵی خاك و خەڵتانی خوێن بکات. ئەو سەردەمە خێزان و نیشتمان لە هاوسەنگی و هاڕمۆنیەکی کۆمەڵایەتیدا دەژیان، گەر بە...
ئەگەر لە دەروازەی ڕۆشنگەراییەوە بڕوانینە ئاڵوگۆڕە کولتوورییەکان، بەئاشکرا ڕووندەبێتەوە، کە لەو دەڤەرەی ئێمە تاکو ئێستاش تاك خۆی لە قفڵدانی بازنە دەستەجەمعی و مێگەلییەکە ڕزگار نەکردووە، یان باشتر بڵێین ڕزگار ناکرێت. تاك وابەستە و موفتەلا کراوە بە زنجیرەیەك پەیوەندی لێکنەپچڕاوی کۆمەڵایەتییەوە، کە هۆش و...
کەلاخستن یان کەنارخستنی کولتووری (بە لاتینی مارگینالیزاندن ـ Marginalisierung) بە یەکێك لە چوار ستراتیژیەکانی ئاڵوگۆڕی کولتووری (بە لاتینی ئاکولتوراتسیۆن- Akkulturation) ناوزەددەکرێت، کە جۆن ڤیدەپ بێری(1) لەسەر بنەمایەکی زانستی شرۆڤەی کردووە.ئەم کەلاخستنە کولتوورییە بە پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆدا تێدەپەڕێت،...
مەبەست لەم نووسینە شیکارێکە بۆ تێگەی (چەمكی) ئاکولتوراتسیۆن (Akkulturation). ڕەگی ئەم وشەیە لە لاتینیەوە وەرگیراوە و واتای بردن بۆ نێو کولتووری خۆیی دەگەیەنێت. ئەم تێگەیە پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە، لێ چەند دەستەواژەیەكی لەخۆگرتووە، کە فرە مانا و ئاڵۆزن، پێکهاتەکانی لە ناوەڕۆکی دەستەواژەکەدا بەئاشکرا...
مێژووناس بەوە پێناسە دەکرێت، کە ڕوداوەکانی مێژوو بە چاویلگەی زانستیانە دەهزرێنێت (دەنرخێنێت)، توێژئنەوە لەچوارچێوەی فاکت و بەڵگەنامە زانستییەکانی مێژوودا بەرپادەکات. فاکتە زانستیەکان دەکاتە بناغەی هەلسەنگاندنە مێژووییەکان، بە وردی و ویژدانی مرۆیی کار لە ڕووداوەکاندا دەکات، زیادە ناخاتە پاڵیان و کورت...