دزییەكی حیزبی شیوعی ئاشكرا دەبێت
Saturday, 16/04/2011, 12:00
پاش ئەوەی لە سەر حسابی تەقەكردن لە گەنجانی ئەم وڵاتە و شەهید و برنداركردنیان هەموو پۆلیس و ئاسایش و چەكدارێكی چەتەی حزبەكان چەندین جار وەكوو ئینزار هەر یەكەو 160 هەزارو 150 هەزار دیناریان پێدراوە.
ئەوەی جێی سەرنجە لە چهند رۆژی پێشوودا 150 هەزار دیناری ئەو ئینزارە بۆ پۆلیسەكانی حزبی شیوعیش واته ئهو پارانهی ئێمه هاتووەو پێماندرا، یەكسەر حزب لە كەلار 20 هەزار و لە كەركووك 50 هەزار دیناریان لێمان بڕی و پێمانیان وت ئەوە بۆ حزبە، لە كەركوك وتیان تەلەفزیۆنی ئاسمانی دادەمەزرێنین ئەو 50 هەزارە بۆ تەلەفزیۆن، هەر دەتوت خێر و سەدەقەمان پێدەكەن.
من وەكوو پۆلیسێك بۆم دەركەوت حزبی شیوعی زۆر لە یەكێتی و پارتی و حزبە ئیسلامییەكان پیستر و توندڕەوترە،لە ناو ئەو حزبەدا ئەوەی نییە دیموكراسی و موناقەشەو رەخنەگرتنە و یەكترقبڵكردنە، بە رای من و دەیان پۆلیسی تر ئێستا حزبی شیوعی بووەتە كۆمپانیا و هیچ مەسئولێكی ئەو حزبە نییە خاوەنی ئۆتۆمبیلی باش و خانووی راقی و ماڵی مواسەفات نەبێت، هەى قور بە سەرت ماركس و فەهد خەبات و بەرهەمەكەتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست