دیاردەی دەستدرێژی سێكسی لەسەر ژنان و منداڵان، یەكێكە لەو دیاردە قێزەونانەی كە لە هەموو دونیا بوونی هەیە، كاتێك ژن/منداڵ رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی دەبێتەوە، توشی چەندین حالەتی دەروونی و جەستەیی نەخوازراو دەبێت، زۆرجار بەهۆی ئەم دەست درێژیە قوربانییەکە گیان لەدەست دەدات. پاڵنەری ئەم بابەتە زۆرن، بۆ نمونە خراپی سیستمی پەروەردەی فەرمی و نا فەرمی لە هەمبەر كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە. هەروەها كارێكی جددی لەلایەن حكومەتەوە لەسەر ئەم پرسە نەكراوە چ لە لای ڕێكخراوەكانی مافی منداڵان و ژنان و مافی مرۆڤ بەگشتی...
لەمێژووی گەلاندا شۆڕش و دواتریش ڕاپەڕین، هەبووە، بەتایبەت گەلانی چەوساوە و ژێردەستی دەسەڵاتێکی چەوسێنەر، بەڵام ڕاپەڕینێکی هاوشێوەی ٥ی ئازاری ١٩٩١ کە لەڕانیە سەری هەڵدا زۆر دەگمەن بووە یاخود هەر نەبووە، چونکە حکومەتی عێڕاقی ئەوسا خاوەن سێیەمین هێزی سەربازی بوو لەسەر ئاستی جیهان، بۆ ئەوسەردەم چەکی پێشکەوتوی...
سوننەو شیعە سەدان ساڵە کێشەی عەقیدەو فیکری و مەزهەبییان هەیەو ئەم کێشەیەش چارەسەربوونی موستەحیلە، مەگەر سەددام حوسێن زیندوو ببێتەوەو بە حوکمە زەبروزەنگە جوانەکەی خۆی حوکمییان بکات و کورد وتەنی کەس نەوێرێت بڵێ ''لەر'' بۆیە ئەڵێم حوکمە جوانەکەی سەددام، چونکە سەدان ساڵە کەس نەیتوانیوە کێشەکانی بەینی سوننەو...
هیچ كاتیك شتیك نەبووە بە ناوی هیزی پیشمەرگە بیجگە لەو چەند پیشمەرگەیە نەبیت كە بەشداربوون لە پیكهینانى كۆمەلەى رەنجدەرانی كوردستان ئەگینا ئەوانەى تر تەنانەت ناتوانین ناویان بنین میلیشیاش چونكە هەروەك ئاشكرایە میلیشیا لەوانەیە سەر بە حیزبیك بیت یان كەیسیكى دیارى كراوى هەبیت بەلام ئەوانە دووهیزن لە خزمەتى...
لەمەودوا ئیتر هێلکە دەبێتە سمبول و دروشمێکی پیرۆزو گرنگی شۆڕشی نوێی دژە گەندەڵی. ٣١ ساڵە تەنها چەکی دەستی هاوڵاتیانی مەزڵوم و چەوسێندراو، تەنها قەڵەم و لافیتەو موکەبەڕەی خۆپیشاندانەکانە. بەڵام لەمەودوا هێلکەش کەرەستەیەکی کاریگەری ئەو شۆڕشە مەدەنیە دەبێت، کە دژی مافیاو بکوژو چەتەو جەللادەکانی وڵاتەکەمان...
عیراق و ئێران دوو ووڵاتی جەنگی بون. بەشێکی سنوریان خاکی کوردستانە. ئەوکات سنوری هەڵەبجە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارە جەلالییەکاندا بوو. سەدام ویستی نەبوو باشوری کوردستان بکات بە بەرەیەکی جەنگ. نەک لەبەر خاتری کورد، بەڵکو لەبەر نەبوونی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە. ئەوەش بەهۆی هێزە کوردیەکانەوە. بەڵام ئیران بە...
دەمێکە ڕەخنەگران وشەی خیانەت و گەندەڵی بەکاردێنن، بەڵام ئەم وشانە هێندە سوواون و کاڵبونەوە، کاریگەرییان نەماوە. یاخود ئەوەیە تاکی کورد هێندە لەگەڵ گەندەڵی و خیانەت ڕاهاتووە کە لای ئەو جگە لەوە، بەدیلێکیتر نییە. لێ لەڕاستیدا ئەمە ئەو کارەساتەیە کە بینە قاقای ئێستاو داهاتووی میللەتی ئێمەی گرتووە. چونکە...
دیارە کەس ناتوانێت نکوڵی لەوە بکات کە حاڵی حازر وڵاتەکەمان بە دۆخێکی چەندە سەختتدا دەگوزەرێت. ئەم بارودۆخە فرەکێشەیەش لەعێڕاق ١٩ ساڵەو لە کوردستانیش٣١ ساڵە بەردەوامەو ڕۆژ دوای ڕۆژ خەراپتر دەبێت. ئەو کەسانەشی کە وڵاتیان بەو ئاراستە مەترسیدارە بردووە، تەنها چەند سەد کەسێکن، وە ئەوانەی باجی ئەم بارودۆخە...
عبدوڵڵآ پەشێو لە کۆپلە شیعرێکدا سەبارەت بە بێدەنگی دەڵێت: ''زمان'' سوپاس کە تۆ لەناو سەنگەری دەممداچەکی (نەء)ت هەر لەسەر پێیە لەکاتێکدا، دەست بۆ چەپڵە ودەمیش تەنیا بۆ بەڵێیەدەنگ کاریگەرترین فیشەکە، کە بەبێ خوێنڕشتن دەتوانێت قەڵای زۆردار بڕوخێنێت. هەریەکێک لەئێمە پڕە لە وردە قسەی نەوتراوو پڕە لە...
هەردوک هێزی توندئاژۆو خاوەن هەزاران تاوانی جەنگ، حەشدی شەعبی شیعیی و داعشی دوو هێزی زەبەلاحی تیرۆریستی عەڕەبین. کە ئەوان چەندە دژی یەکترن ئاوهاش بەخوێنی سەری کورد تینون. ئەوان دوو بەرداشن بۆهاڕینی ئێسقانی کورد. ''بەرداش'' کەرەستەیەکە کە بریتییە لەدوو تاشە بەردی قورس، کە لەسەر یەک داندراون. کە لەکۆندا...
واتای Regime ڕژێم چییە؟النظام السیاسی, Political System سیستەم و شێوەی حوکم...ئەگەر تەرجەمەی وشەیی بۆ ''ڕژێم'' بکەین واتا: نیزام، سیستەم، شێوە، بەرنامەی تۆکمەیی، پڕۆگرامکراو، داڕێژراو، ڕێکخراو، هەروەها بەواتای پارێزی خۆراکیش دێت. ''ڕجێم'' بەڵام بەکرداری و لەدونیای سیاسەتدا واتا شێوەی سیستەمێکی سیاسیی،...