پڕشکی ئاگری سوننەو شیعە
Wednesday, 07/09/2022, 21:27
سوننەو شیعە سەدان ساڵە کێشەی عەقیدەو فیکری و مەزهەبییان هەیەو ئەم کێشەیەش چارەسەربوونی موستەحیلە، مەگەر سەددام حوسێن زیندوو ببێتەوەو بە حوکمە زەبروزەنگە جوانەکەی خۆی حوکمییان بکات و کورد وتەنی کەس نەوێرێت بڵێ ''لەر'' بۆیە ئەڵێم حوکمە جوانەکەی سەددام، چونکە سەدان ساڵە کەس نەیتوانیوە کێشەکانی بەینی سوننەو شیعە خامۆش بکات جگە لە سەددام. لەسەردەمی سەددامدا کەس نەیئەوێرا باسی سوننەو شیعە بکات. تەنها شتێک هەبوو بەناوی موسوڵمان، ئیتر کەس نەیئەوت موسوڵمانی سەر بە کامە مەزهەبە. بۆیە ئەم جەهالستانەی سوننەو شیعەی عەڕەبی عەوام و دەشتەکی و نەخوێنەوار قابیلی ئەوەن کە بەس بە زەبرو زەنگ حوکم بکرێن.
خۆشبەختانە کورد کێشەی مەزهەبی نییە، ئەگەرچی دوژمنانی کورد زۆر هەوڵ ئەدەن کورد لە کێشە مەزهەبییەکانەوە بگلێنن. بەڵام تەنها شتێک کە کورد لەسەری هاوڕایە ئەوەیە کە کورد کێشەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و سەربەخۆیی هەیەو خۆی ئەپارێزێت لە تێوەگلان لە کێشەی مەزهەبیی بەینی سوننەو شیعە.
بەڵام جار جاریش ئێمه‌ی کورد وه‌ک سه‌رنج ده‌ده‌م لە نوسینی هەندێک نوسەری کەم ئەزمون هێرش دەکەن سەر لایەنێکی مەزهەبیی و لایەنەکەیتر بە هاوپەیمانی خۆمان لەقەڵەم دەدەین، جار جار هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر سوپای عیراق و به سوپای خوێن‌ڕێژ و ده‌سکه‌لای دیکتاتۆر و زالمی ناوده‌به‌ین و هاولاتیانی حەویجهو عه‌ره‌به‌کانی تری به‌ناو ڕاپه‌ریو به مهغدورو هاولاتی مه‌ده‌نی و سڤیل ناو ده‌به‌ین و له نوسینه‌کان دژایه‌تی مالکی و کازمی و سوپای عێڕاق و گروپە میلیشیاکانی حەشدی و شەعبی ده‌که‌ین، به‌لام نازانین سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی عه‌ره‌بی سونه لەڕابردوداو ئەو پشێویانەی ئێستای شیعە کە ناویان ناوە شۆڕشی نان و ڕوبەڕوبونەوەی فەسادی وه‌ک چۆن له دژی حکومەتی ناوەندە بەهەمان شێوە کوردیش بێبەش نابێت لە بەرکەوتنی پڕشی ئەم ئاگرە. چونکە ئەمەی ئێستا ڕودەدات چەندین وڵاتی نەیار بەنزین بە ئاگرەکەدا دەکەن و لەناویشیاندا تورکیا‌و ئێران کە هەردوکیان دوو وڵاتی دوژمنی کوردن و بێگومان بەم ئاراستەیە بەنزینەکە دەڕژن کە ئاگرەکە بچێتەوە بەر دەرگای ماڵی کورد.
لەکاتی سەرهەڵدانەکانی سوننەکان، ئێمەی کوردیان به شه‌ریکی ئه‌مریکاو شیعەو هاوبه‌شی روخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێن لەقەڵەمیان دەداین. ئێستاش کە بەشێکی زۆری شیعەکان بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر سەرهەڵدانێکی تاڕادەیەک چەکدارییان دەستپێکردووە، ئەوانیش ئێمەی کورد بە شەریکی سوننەو ئەمریکا لەقەڵەم دەدەن و بەهۆکاری ناکۆکیەکانی عێڕاق هەژمارمان دەکەن. دیارە نە پێشتر‌و نە ئێستاش کورد سەبەبی شەڕی بەینی سوننەو شیعەی عەڕەبی نەبووە. بەڵام ئەوەی بەنزینەکەی بەدەستەوەیە و حازرە لەهەر گۆڕانکاری و ناڕەزایەتییەکدا بەنزینەکەی بەم ئاراستەیە پێدادەکات کە ئاگرەکە بەشێکی بچێتەوە بەر دەرگای ماڵی کورد. ئەگینا پێموانییە کورد هێندە هێزێکی کاریگەربێت کە بتوانێت درز بخاتە بەینی ماڵی سوننەو شیعە.
سوننەی عێڕاق و شیعەی عێڕاق هەردولایان دوو گرووپی توندئاژۆ، وێرانکەر، فیتنەچی، بێ مەعریفیی و خاوەن هەزاران کردەوەی تیرۆریستین وە عێڕاقیان پەنجا ساڵ گەڕاندۆتەوە دواوەو وێرانیان کردووە کەچی هەردولایان کورد بە هۆکاری ئەم ناکۆکیانە دەزانن، ئەمەش بە فیکەی تورکیا‌و ئێرانە بۆ ناشیرین کردنی کورد لەبەرچاوی تاکی عەڕەبی عێڕاقی و چاندنی ڕق و کینە و دووبەرەکی لەبەینی تاکی عەڕەب و کورددا.
لەکاتێکدا هەموو شەڕو ناکۆکیە سیاسییەکانی عێڕاق دوژمنانی کورد‌و سیسته‌می دیموکراسی هه‌لیان گیرسانوه. چونکە عێڕاقێکی سەقامگیر لەچوارچێوەی سیستەمێکی دیموکڕاسیدا لەبەرژەوەندی کورددایەو بەپێچەوانەوە هیچ شەڕو ناکۆکیەکی سیاسیی لەهیچ شوێنێکی عێڕاقدا لەبەرژەوەندی کورددانییە.
شەڕو ناکۆکیەکانی دوای ٢٠١٣ پاشماوه‌کانی به‌عس که‌ناویان له خۆیان نابوو نه‌قشبه‌ندی و ڕێکخراوی قاعده له عێراق و دواتر بوون بە داعش سوننەکانیان لەدەوری خۆیان کۆکردەوەو ویستیان بگەنە دەسەڵات و ده‌سه‌لاته‌که‌ی خۆشیان بۆ کاری ئیرهاب و تۆقاندن به‌کار بهێنن و سەرکوتی کورد‌و شیعە بکەن.
کە بەڕای من لایەزال بەشێک لەم کاره تۆقێنهرو تیرۆریستییانەی لە که‌رکوک و دەوروبەری دەکرێن به‌سه‌یاره جامتاریکهکانی عهرهبهسونیهکانی ناودهسهلات کارئاسانی بۆ ده‌کرێت و ئه‌نجام ده‌درێت.
هەروەها ئەوەی ئێستاش لە ٢٠٢٢دا ڕودەدات کە ناویان ناوە سەرهەڵدانی شیعەکان کە ئامانجیان لەڕوکەشدا پەراوێزخستنی نوری مالیکی و هاوپەیمانەکانیەتی وە بەدەرەجە دوو سوننەی عەڕەبە. جارێ باسی کورد ناکەن چونکە سەرهەڵدانەکانیان جارێ نەگەیشتووە بە ئامانج، ئەگینا موقتەدا سەدر پیاوێکی شەڕانگێزو توندڕەوەو ناخی پڕە لە ڕق و دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد. بۆیە من پێم وایە لەدوای ٢٠٠٣وە یەکەم جارەو یەکەم کەسە کە هاوشێوەی سەددام حوسێن دەیەوێت حوکمی تاکەکەسی بگرێتە دەست و کورد‌و سوننەو نەیارەکانیتری شیعە پەراوێزو سەرکوت بکات و حوکمی موتڵەقی ڕەها بگرێتە دەست و وڵات بەشێوەیەکی مەزهەبیی شیعەیی بەڕێوەبەرێت و دیموکڕاسی و ئازادی و سیاسیی و مافی هەڵبژاردن بخاتە سوچی زیندانەوە. مەبەستم موقتەدا سەدرە، کە سەرکردەیەکی شێت و شەڕانگێز و توندرەوە.
بۆیە ده‌بێ كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات و نه‌بێته به‌شێك لە شه‌ڕو ململانێ مەزهەبییەکانی بەینی سوننەو شیعە. چونکە کورد کێشەی مەزهەبیی نییە، بەڵکو کێشەی خاک و قەومیی هەیە. ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین هه‌رلایه‌کیان سه‌رکه‌ون ههلدهکوتنهسهر ئێمه و ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر به‌شه‌ریش کۆلمان پێ نه‌ده‌ن ئه‌وا ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه نیوه‌ی ڕێگا وه‌ک یاری ماروپه‌یژه وه ده‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌بین بۆ بەدەستهێنانی که‌رکوک رۆیشتین کەچی دوزخورماتو و ناوچەکانیتریشمان لەدەستدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست