کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەکدارو جەللاد

Wednesday, 29/06/2022, 22:02


هیچ كاتیك شتیك نەبووە بە ناوی هیزی پیشمەرگە بیجگە لەو چەند پیشمەرگەیە نەبیت كە بەشداربوون لە پیكهینانى كۆمەلەى رەنجدەرانی كوردستان ئەگینا ئەوانەى تر تەنانەت ناتوانین ناویان بنین میلیشیاش چونكە هەروەك ئاشكرایە میلیشیا لەوانەیە سەر بە حیزبیك بیت یان كەیسیكى دیارى كراوى هەبیت بەلام ئەوانە دووهیزن لە خزمەتى خودی دوو بنەمالە دان هەر ئەوەش بووە هۆى ئەوەى كە خۆیان ناوى (جەلالى و مەلایى) دابهینن. سەیرەكە لەوەدایە مەسعود بارزانی تەنانەت بە ناوبردنى میلیشیاش توورە دەبیت! هۆى نووسینى ئەم باسەم دەگەریتەوە بۆ ئەم لیدوانانەى وتەبێژێک كە بەناوى وەزارەتى پیشمەرگە لیدوان دەدات و بەبۆنەى ئەم گرژیەى پاش هێنانى سووپاى عیراقیەوە بۆ ئەو ناوچەیەی کە کێڵگەی غازی لێیەو لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە داگیرکراوە. 
پرسیارى یەكەممان لەو وتەبێژە ئەوەیە ئەگەر ئەم زاتە خودى خۆى ئاگاى لە هیچ هەیە لە كوردستان ئایا ئیمە لە كام لەم حالەتانەداین لەگەل بەغدا(شەر, نەشەرو نە ئاشتی, یان ئاشتى)؟ ئەگەر ئیمە لە دوو حالەتەكەی یەكەمین ئەی ئەم هەموو وەزیرو گزیرو سەركردەی سووپاو ئەندام پەرلەمانانەی کورد چی دەكەن لە بەغدا؟ ئایا هەر پرسیان پی ناكریت یان ئەمانە (قەرەقۆزن) واتە كارتونین؟ وە ئەگەر لە حالەتی ئاشتی داین بۆچی بترسین لە جوولاندنی هیزی سەربازی عیراقی؟ پرسیارەكەی تر ئەوەیە كاکی وتەبێژ ئایا هیزی بەناو پیشمەرگەی جەنابت تا چەند دەتوانیت بەرگریت لی بكات؟ وە ئەگەر قەوما تا چەند مەلایی هاوكاری جەلالی دەكات؟ ئایا جەلالییەکان و مەلاییەکان یەك هەلویستن بەرامبەر حكومەتی بەغدا؟ نازانم وتەبێژ وەلامی چیە بۆ ئەم پرسیارانە بەلام ئەوەی من دەیزانم و لیى دلنیام هیزی پیشمەرگەی یەکێتی و پارتی لەدوو هەفتە زیاتر لە دەشتایی شەری پی ناكریت ئەوە ئەگەر هاتوو چەکدارە میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی شەریان كرد، چونكە مەسعود بارزانی تەنیا لە كرینی چەند تەیارەیەكی (اف-16) زراوی رژابوو ئەی ئەگەر قەوما چیدەبیت؟ وە لە 31ی ئابدا بینیمان بە چەند سەعاتیك و دەبابەیەك گەورەترین هێزی چەکداری کوردی ئاودیو كران (خۆشترین نووكتە ئەوەیە کۆسرەت ڕەسوڵ بەحیساب شێری ئەوکاتی یەکێتی بوو، کەچی هێزەکانی هەمووی تێکشکان و خۆیشی چەکەکەی و هەویەو بەڵگەکانی فڕێدابوو وە کراسی ژنانی لەبەرکردبوو، بەوجۆرە ڕایکردو خۆی نەجاتتدا. بۆ وەلامی دووەم برگەی پرسیارەكە هاوكاری جەلالی و مەلایی تەنانەت لەو كاتانەدا دەبیت كە مەترسیەكان دەگەنە ئاستی مەترسی بۆ سەر ففتی ففتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردولایان. وە رووداوەكانی ئەم دوایەی نیوان مەسعودو سەرانی یەکێتی سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار ئەم راستیە زیاتر دەسەلمینیت, لە دواییدا لە بەرپرسانی وەزارەتی پاشمەرگە دەپرسم ئایا جەلالی و مەلایی لە بەكار هینانی هیز بۆ سەركووت كردنی رۆڵەكانی گەلەكەمان نەبیت چیتریان پی دەكریت؟ چیتان كردووە بەرامبەر تۆپبارانی رۆژانەی ئیران وتووركیا بۆسەر خاکی کوردستان؟ چەندە تووانیتان بنكە سەربازیەكانی تووركیا لە ئامیدی دەربكەن؟ هەرئەوەندەش بەرگریتان پیدەكریت بەرامبەر بەغدا. چەندە توانیتان ناووچە دابراوەكان بگەریننەوە سەر كوردوستان؟ سەبارەت بەو خەیالەش كە دەیكەیت بە ئەمەریكا ئەمە وەك ئەو كابرایەیە كە دوو ژنی هەیە كاتیك دەچیت بەلای هەریەكیان بە گویرەی دلی ئەو قسە دەكات. لە كۆتیاییدا وا بزانم ترسە گەورەكەی ئێوە لە مەترسیەكانی بەغدا نیە بەلكو لەوە دەترسن ئەگەر هاتوو لە سوریا گەلی كورد ئازادی بەدەست هینا ئێوە هەلوێستتان چی دەبیت و ئاغاكانتان لە ئیران و تووركیا چەندە بەم بارە رازی دەبن و چۆن ئەزموونەكەیان شكست پیدەهینن بۆ مەرامە گلاوییەكانتان. جا لیرەوە تكاتان لیدەكەم رۆلە بەشەرەفەكانی كورد نەبنە داردەستی ئەم دوو بنەمالەیە بۆ پیلان گیران و جاشایەتی چونكە ئەمانە ئاغاكانیان فەرمانیان پێداون كە ئەم دەورە ببینن. 
بۆیە من هیوادارم سوپای عێڕاق بێت و کێڵگەکانی غازی سروشتی لە تەواوی هەرێمی کوردستان داگیربکات و بیانگەڕێنێتەوە سەر بەغداد. چونکە بەرهەمی ئەم کێڵگانەو بیرە نەوتەکانیتریش هیچی بۆ میللەت و خەزێنەی گشتی نییەو گشتی داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی چەتەو مافیاکانی سەر بە بنەماڵەی یەکێتی و پارتی. تکایە گەنجی کورد هەرگیز نەکەیت هەڵەی ئاوا بکەیت و بچیت بەرگری لەو کێڵگە غازیانە بکەیت. چونکە ئەوە بەرگری نییە لە سەروەتی گشتی و نیشتیمان، بەڵکو ئەوە بەرگرییە لە داهات و سەروەتی کۆمەڵێک دزو گەندەڵ و دیکتاتۆری یەکێتی و پارتی. هەروەها ئەوەی بۆ ئەم جۆرە بەرگرییە چەک هەڵبگرێت، ئەوا شۆشڕگێڕ نییە، بەڵکو چەکدارو جەللادە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە