دەسەڵاتی سیاسی كورد لە کوردستانی عێڕاق لەھەموو ئاستەكاندا شكستی ھێناوە و دوچاری قەیرانی فیکری و ئەخلاقی قووڵ بووە، تاکو ئەو چركەساتەش نەیتوانیوە كولتووری ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی جیهان تێپەڕێنێت، سیستەم و موئەسەسات دروست بكات، ئازادی فەراھەم بكات و مافەكانی ھاوڵاتیان بپارێزێت، گەندەڵی نەھێڵێت و یاسا سەروەربێت. یەكێتی و پارتی و نوخبە سیاسیەكانی ناو ئەم دوو حیزبە نەك ھەر ئەم بەھایانەی لەكۆمەڵگەدا جێگیر نەكرد، بەڵكو لە نائاگایی و ناھۆشیاریەكی تەواودان بەرامبەر بەوەزیفەكانی زانست و فیكری سیاسی مۆدێرن، كۆمەڵگەی...
لەوەتەی کورد هەیە شاخ هەیە، لەوەتەی شاخیش هەیە، کورد شەڕی هەیە، بەس شۆڕشی نییە. هەڵکەوتەی جوگرافیای خاکی کورددان ناوچەیەکی شاخاوییە، وەک لەکۆنیشەوە وتراوە کورد بێجگە لەشاخەکان پشتیوانیتری نییە! بەگشتی و بەپچڕ پچڕی زیاتر لەدوو سەدە دەبێت و بەبەردەوامیش سەدەیەکە کورد شەڕ دەکات، بەڵام هەتا ئێستا کورد شۆڕشێکی...