لە زانکۆ و پەیمانگاکان چی ڕودەدات!؟
Tuesday, 28/12/2021, 21:44
زانکۆکان ئەگەر کارگەیەک بن بۆ بەرهەمهێنان ، ئەوا دەبێت بەرهەمەکانیان کاریگەریان لەسەر کۆی ڕەوتی کۆمەڵگا هەبێت بۆ باشترین جۆری سیستەم و پێشەکەوتن ، زانکۆ دەبێت ئەو دەزگایە بێت کە کۆی کۆمەڵگا ئاراستە بکات لە پۆینتێکەوە بۆ پۆینتێکی تر ، دەبێت زانکۆ ناوەندێک بێت بۆ زانستەکان و بەردەوام نەوەی نوێ خوێندەوار بە مانا گشتیەکەی پێشکەش بە کۆمەڵگا بکات ، زانکۆ لەسەر ئاستی ئەکادیمیا ساڵانە دەبیت توێژینەوەکانیان دەستنیشانی کێشە وقەیرانەکان بکات و چارەسەری پێ بێت بۆ باشترکردن یان چارەسەرکردنی کێشەکان ، زانکۆ دەبێت وا بێت کە ساڵانە لە دوای ڤیستڤاڵی دەرچونیان خەرمانێک لە زانستی نوێ بخاتە بەردەم کۆمەڵگا و حوکمڕانی تا ببێتە سەرچاوە بۆ کاری دامەزراوەیی نوێ ، زانکۆ لەسەر ئاستی زانستی مرۆڤایەتی دەبێت ساڵانە ڕاپۆرتێکی داتابەندی هەبێت کە بە ژمارە ئەوەندە خوێندکاری لە بوارە جیاجیاکاندا و ئەوەندە پسپۆڕی زانستی پێ گەیاندوە ، لە دنیادا زانکۆکان نمونەی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەکە ، کە دەڵین فڵان زانکۆ ئاستی پێشکەوتنی لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهاندا ئەوندەیە ، دەبێتە بەرز بونەوەی براندی ئەو وڵاتە و براندی زانکۆکەش
بەڵام بەداخەوە لە کوردستان زانکۆ بوەتە شوێنی حیزبایەتیو چالاکی سیاسی بۆ حیزبە کانی دەسەڵات و لە سنوری زەرد پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر ناوی یەکێتی قوتابیاندا و چەندەها ڕێخراوی بەناو مەدەنی و حیزبی لە ناو حەرەمی زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەزۆر باج و فۆڕمی بەئەندام بونی پارتی بۆ خوێندکاران پڕدە کاتەوە و ئابونە یان لێوەر دەگرت و کۆبونەوە و بەکار هێنانیان بۆ ئامانجی حیزبی و بردنیان بۆ کۆڕ و سیمینار و بانگەشەی حیزبی.
هەروە ها لە سنوری سەوز یەکێتی نیشتیمانی هاو شێوەی پارتی بەناوی یەکێتی خوێندکارانەوە و ڕێکخراوە کانەوە بە حیزبی بونی زانکۆو پەیمانگاکانی جێبە جێکردوە و لەڕێی چەندین فۆڕمو چالاکی و کۆڕەوە ناچاریانە کەن کە بچنە ژێر ڕکێفی سیاسی ئەوانەوە
وە لە کاتێکدا خوێندکارێک ئەوانە ڕەتبکاتەوە و نەچێتە ژێر باری سیاسەتی ئەوانەوە و دوربێ لەهەموو حیزب و لایەنێک و بەدوای زانست و زانیاریو عیلمدا بن ئەوا لە لایەن یەکێتی قوتابیانی سەربە پارتی دیموکراسی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستانو ڕێکخراوە حیزبیە کانی ناو زانکۆو پەیمانگاکان ئەوان ڕوبەڕوی هەڕەشە و چەندین زوڵم و ناحەقیە و ڕێگری کردن لە دەرچونی ئەو ساڵەی خوێندنی دەبێتەوە لە بەشە ناوخۆیەکان و زانکۆدا توشی زۆر کۆسپ و بەر بەستیەکەنوە و لە ژێر ناوی جیا جیادا هەوڵەدەن بیڕوخێننو دور نیە بێبەشیکەن لە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست