دەسەڵاتی ستەمکار
Saturday, 18/12/2021, 21:54
لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوایی دەكات و هەموو جومگەکان لە بن دەستی خۆیەتی، بەڵام چەندین حزبی لاوازی دیكەش هەن، كە بە رەزامەندیی یان بەدڵی پارتی هەڵدەسوڕێن و مافی هەڵسوڕاندنیشیان لە سنوورێكی دیاریكراودایەو ژێر بەژێریش پاڵپشتیی تەواوی پارتی دەكەن، کێشەکە لەوەدا نییە کە پارتی فەرمانڕەوای حیزبەکانی ترە ، بەڵکو ئیشکالی گەورە خودی ئەو تێگەیشتنەی پارتییە بۆ هونەری بەڕێوەبردن و دونیای سیاسەت و مامەڵەی سیاسی لەکوردستان ، پارتی وەک تاكحزب و حزبی پێشەنگ لەدەرەوەی لۆژیک و مەنتیق و چوارچێوەی یاسایی بەبیرێکی تاکڕەوانە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا چ ویستبێت ئەنجامی داوەو زۆرجاریش هەنگاوەکان سەریکێشاوە بۆ توندوتیژی و کوشتنو لەناوبردن کەبە تەواوی چووەتە خانەی تیرۆری سیاسییەوە .
عێراق لە سایەی سیستەمی تاکحیزبدا (حزبی بەعس ) بۆ ماوەی سی و پێنج ساڵ سەرباری ئەوەی خۆی خزاندبووە نێو هەموو ماڵێک و قوتابخانەیەک و فەرمانگەیەک چەندین جەنگیشی هەڵگیرساند و بوونە مایەی كاولكردنی وڵات و بە كوشتدانی هەزاران هاووڵاتی! بنەما فیکرییەکانى حزبی بەعس لەگەڵ بوونی سەدام حوسێن بە سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵى ١٩٧٩دا، بەرەو مەیلێکى ئاشکراى فاشیزم و چەسپاندنى دەسەڵاتى رەهاى دیکتاتۆرى و پاوانخوازى رۆیشت ، کۆڵەکەی بەهێزی بەعسییەکان توندوتیژی و کودەتا بوو پاساویان بۆ توندوتیژی و کوشتن و تیرۆری سیاسی و کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدو ئەنفال و کیمیاباران دەهێنایەوە ، پیادەکردنى تیرۆرى جەستەیی و بڵاوکردنەوەى ترس و تۆقاندن هەمیشە کۆڵەکەیەکى بەهێزى مانەوەى دەسەڵاتى بەعسیەکان بووە و سڵیان لە پیادەکردنى نەکردووەتەوە تەنانەت بەرامبەر هاوڕێ و کەسە نزیکەکانى خۆشیان ! لایبەعسییەکان پرۆسەی بونیادنانی نەتەوە بەسترابوو بە ڕۆڵی پاڵەوانانەو ئەفسانەی سەدام حوسێنەوە ، بەهەمان شێوەى مۆسۆلینى و هیتلەر .
ئەمە حاڵی هاووڵاتیانی عیراق بوو لە سایەی فەرمانڕەوایی حزبی بەعسدا ، دۆخی کورد دوای ڕزگاربوون لە دەستی تاکحیزب وحیزبی پێشەنگی بەعسیزم زۆر خراپتر بووە ،وەک لە پێش ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ ، کورد و سەرکردایەتییەکەی دوای ڕاپەڕین دونیایەکی پڕ لە ترس لهیهكترو لهكۆمهلگا، ترس لهدهسهڵاتو سیاسییهكان، ترس لە جوڵاندنی هێزی تایبەت و میلیشیا ، ترس لهیاریكردن بهكایهی ئابوری و بازرگانهكان، ترس لهسێكتهری تهندروستیو ههڵهی پزیشكیو دهرمانی بهسهرچو، ترس لهدهزگای شاراوهونهێنی و سهركوتكهر، ترس لهنهمانی موچهو قهیرانی ئاوو كارهباو نهوتو غازو دواجاریش ترس لە بەرتەسککردنەوەی پانتاییهكانی ئازادیی و دهربڕین و بیروبۆچوونی ئازادو ڕیشەکێشکردنی پرهنسیپ و پایەکانی دیموكراسی و مافهكانی مرۆڤ.
فەرمانڕەوایەتی پارتی پەتایەکی کوشندەیە ،پەتایەک کە خەڵكی کوردستانی تووشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و جۆرەها نەخۆشیی دەروونی بوون ، ئەو کۆچەی ئێستا لە سنورەکانی بیلا ڕوسیا و پۆڵەندا کۆچی ناچاری و هەڵهاتنە لەو تێگەیشتن و فەرمانڕەوایەتی پارتی کە لە ژێر دروشمی کوردستانێکی بەهێزدا شەڕی نان و ئازادی لەگەڵ خەڵکدا دەکەن و هەر ڕۆژەی لە سوچێکدا مرۆڤێک دەکوژرێت ، کۆچ بێ ئومێدبوونە لەو هێزە سیاسییانەی تر کە مایەپوچ و گۆشەگیر و پەراوێزخراون بە ناچاری دوای پارتی کەوتوون ! ئێستا یەکێتی وەکو پارتی خۆری ئازادی لەئاسمانی خۆیدا ئاوا کردووەو وەکو پارتی چوارچێوەیەکی بۆ کۆیلایەتی داڕشتووەو وەکو پارتیش تووشی گرێی دەرونی بووە ، لەکاتێکدا گرێی دەرونی پارتی گرێی ئاوتسایدکردنی هێزەکانی ترە ،بەڵام گرێی دەرونی یەکێتی گرێی کوشتن و پەلاماردانی خۆپیشاندەران و خوێندکاران و کوشتنی خەڵکی خۆیەتی !ئێستای یەکێتی ئێستایەکە هاوشێوەی پارتی هێزێکی دژبە بەها دیموکراسیەکان و ئازادییەکانە ،یەکێتی ئێستا بەشێکە لە گەمەو سیناریۆو شانۆگەرییەکانی پارتی و تاکی کورد بە نائومێدییەوە لە سبەینێ دەڕوانێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست