سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم کە هۆکاری لێکۆڵینەوەو نوسینی ئەم بابەتە لەلایەن منەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خوێنەر بتوانێت لەدوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە باشتر ڕەوتی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسێت و ڵەگەڵ چۆنیەتی ڕیشە دانانی ئەم ڕەوتە لە ژئۆپۆلتیکی کوردستان تێبگات و هەروەها مەترسیەکانی ڕەوتی ئیسلامی جیهادی لە سەر کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات هەتا ڕادەیەک کە لەم بابەتە دەگونجێت شرۆڤە بکەم.سەلەفیەت بابەتێکە کە بە دەیان لێکۆڵەر و خاوەن نەزەرەی بواری فەلسەفەی ئایین ناسی باس و لێکۆڵینەوەیان لە سەر کردووە، ئەوەی...