ساڵێکی تر و یادێک بۆ شەهید سۆران
Wednesday, 19/07/2023, 12:39
ئازادی وتن و یاسا دروستکروەکان لە فەرهەنگە نوێیەکەی دەسەڵاتی کوردی !!!
لە ڕاستیدا قسەکردن لەسەر ئازادی و ڕەخنەگرتن خۆی لەخۆیدا مانای نەبونی ئازادیەو لەمپەڕە لەبەردەم ئازادی و ڕەخنە گرتندا. ئازادی یا ڕەخنە پرۆسەیەکی (ئەخلاقی مەدەنی ئینسانی زەرورەتێکی کۆمەڵایەتی ،سیاسی گشتیە)هەموو کۆمەڵگە زیندوەکان پێویستیان پێیەتی ... هەر کۆمەڵگایەک ئازادی و ڕەخنەگرتنی بە تایبەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕەخنەگرتن کەوتە بەر هەڕەشەو هەوڵ بۆ لەقاڵبدان و بەرتەسک کردنەوەو بێدەنگ کردن و سنوردار کردنی درا،
ئەوە مانای وایە هەموو لایەنەکانی ژیانی ئەو کۆمەڵگایە کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە بەڵام چ پرسیار گەلێک !!
خۆ لەوە ترسناکترو کارەساتتر ئەوەیە حیزبەکانی دەسەڵات ئەوانەی باسی ئازادی و کاری ڕەخنەی ئەکەن یەکێکیان پێی ئەڵێن (دیموکراتی ئەوی تر نیشتمانی ) بەڵام تەنیا بە دروشم نەک کردارو گوفتارو ڕەفتار!
لەو لاوە ئەبێت ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن بە پێی ویست و جۆری بەرژەوەندی ئەوان بێ نەک بە ویستی کەسی ڕەخنەگرو ئازادی خواز بێت.!!
یاسایی بنەماڵە حاکمەکانی کوردستان بەو شێوەیە، ئەوان دێن بە ویست و ئارەزووی خۆیان ئازادییەکان بۆ خۆیان تایبەت و بەش دەکەن، لەکوێدا پێوستیان پێی بوو هەندێکی دەفرۆشن بەمیللەت، لە کوێشدا لە بەرژەوەندیان بوو ئەوە هیچی لەسەر ناڵێن!!!
ئەگەر ڕۆژنامەنوسان یا چالاکوانان یاخود نوسەرێکی ئازاو چاو نەترس دوو وشە لەسەر گەندەڵی و نادادپەروەرییەکانیان بنوسێت، ئەوا بە دوای هەلێکدا ئەگەڕێن بۆ ئەوەی سەدەها قسەی بێ مانایی و تەنانەت ئەخلاقیشی بۆ داتاشن لەو لاشەوە دەزگاکانی ئاسایش و پاراس"تن ئەکەونە شوێن ئاشکرا کردنی شوێنەکانیان هەوڵ ئەدەن لە کوچەو کۆڵانێکی تاریکی بێ کارەبادا له ناوی بەرن ،،،
یاخود دێن دەستگیری ئەکەن و هەموو جۆرە سیناریۆو سوکایەتیەکی پێ ئەکەن
بەدەر لەمەوەش هەندێکیان دەبنە ئاوارە لە کوچەو کۆڵانە ساردەکانی غوربەت ، بەڵام ئەمەش سوکنایی نیە بۆ ئەوان هەتا بە غیابی بڕیاری گرتنی بۆ دەرەکەن نموونەش زۆرە لەو بارەوە!!!!!
لەم نیشتمانە بێ نازەدا ئەوەی بیەوێت بە ئازادی بنوسێت دەبێت قسە نەکات،،
ئەوەی بیەوێ ڕەخنەیە بگرێ ئەبێ سەر بە لایەنێک بێ یان دەسەڵاتدارێکی سەر بە یەک کە بنەماڵەکانی پشتیەوە بێت.
هەر ئازادی خوازێکیش بیەوێت قسە نەکات یاخود نرخی قەڵەمەکەی نەزانێ ئەوە لای دەسەڵات ڕێز لێ گیراوە جار جاریش ئەیهێننە سەر شاشەو بە ناوی ڕۆناژمەنووس و چالاکوانەوە ئەیناسێنن!!
خۆ ئەگەر ڕۆژنامەنووس بێت وە یان ئەندامی حیزب بێت ئەو کات گرتن و ئیهانە پێکردن قطعیا شمولی ناکات.
ئەم سنور دارکردنەش لە ئازادی ووتن کار دەکاتە سەر دەرکەوتنی سیمایی ناشرینیان لای هاوڵاتییان ، و ئەوەش دەسەلمێنێت لەم وڵاتەدا زۆر شت هەیە لەسەرووی یاساوەیە!!
نەک یاسایەک، بەڵکو هەر بەرپرس و حیزب و دەسەڵاتێک یاساکانی ئازادی وتن، وڵات و بەفیرۆدانی پارەی ئەم میللەتە بۆ خۆی تەفسیر دەکات و یاسای دیکە بەناوی ناوزڕاندن و لەکەدار کردنی کەسایەتیەکانەوە دەردەکەن.
پەیوەندی ئازادی ڕادەربڕین و دەسەڵات پەیوەندییەکە کە هەمیشە تووڕەیی و ڕەخنەگرتن و گرفت و ئاڵۆزی تیایە. لەبەر ئەوەی دەسەڵات نایەوێت ڕەخنەی لێ بگیرێت و نایەوێت گەل لە فرمان و یاساکانی ئەو دەرچێت. ئەوانەشی ئازادیخوازی ڕاستەقینەن ،پێیان گرانەو مافی خۆیانە نادادپەروەییەک هەبێت ئاشکرای نەکەن.
بۆیە بە بەردەوامی ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر و نوسەرە ئازادەکان ،دەنگی میللەتن و نایەڵن دەسەڵات سوکایەتییان پێبکات.
پێموایە مەحاڵە بتوانین بەئازادی وتن هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایی، دەسەڵات بهێنێتە ڕاستە یان بگۆڕێت، ئەگەر ڕای گشتی و جەماوەر دروست نەبێ لەسەر ئەو پرسانە.
ئێستاش دوای پانزە ساڵ لە شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس و شاعیر (سۆرانی مامە حمە) تا ئەمڕۆش بکەران نادیارن، وەک هەمیشە دەسەڵات و پۆلیسی بێ باک ئامادە نیە تەنانەت سەرەداوێکیش ئاشکرا بکا بۆ ڕای گشتی و بنەماڵەکەیی ئەوەش هێندەی تر خەمی گشتی قوڵ کردوە
گەرچی شەهید سۆران بە جەستە لامان نیە،بەڵام ڕۆحی نوسینەکانی لەگەڵمانە و بۆتە هەوێنێک بۆ ئەوەی ئێمەی ئازادی خواز بنوسین و بڵێین.
هەموو ساڵێک لەم یادە پیرۆزەدا ئەڵێین گەرچی تۆ لە ژێر خاکدایی بەڵام کێلی قەبرەکەت لە سەری ئەوانە بەرزترە کە ناوی خۆیان ناوە دەسەڵات و خەمخۆری نیشتمان.
یادکردنەوەی شەهید سۆران و قەڵەمەی بۆتە زەرووریەت و ئەرکێک بۆ ئەوانەی ویژدان زیندوون .
تا بە دەسەڵات بڵێین ئێمەی ئازادیخواز لێخۆش نەبووین لە ڕشتنی خوێنی پاکی شەهید سۆران و تەواوی شەهیدانی قەڵەم و ڕەخنەگر لە هەردوو بنەماڵەیی کۆتایی نەهاتووی باشووری کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست