ژیان لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا
Wednesday, 19/04/2023, 15:51
هۆکاری شێواندنی دونیا ئەوەیە کە گەمژەکان زیاد لە پێویست بڕوایان بە خۆیان هەیە و داناکانیش هەمیشە گومان لە خۆیان دەکەن....
بۆ من جێگەیی داخ و خەمێکی قوڵی نەبڕاوەیە کە لە کوردستان و لە ژێر سایەی حکومەتی کوردیدا ڕۆژانە دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووس هونەرمەرمەند پارێزەر هاوڵاتی دەڕفێنرێن سەرنگوم دەکرێن یان بەرچەقۆو شەق دەدرێن و سەریان دەتاشرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت هەموو جۆرە ئەتککردنێک بەر دیدەمان ئەکەوێ ئەم کارانەش بە ویراسی بۆیان بەجێ ماوە!
ئەوەشی لە سەیر سەیرترە جەنابی (مەسرور برای زل قوباد مامی سمۆڵ
نێچیر ئەندازیاری کاولکاری) بێدەنگ و بێ ڕەنگ و بێ قسەن
ئەرێ بەڕاست ئێوە حەیاو شعورو مۆراڵتان هەیە؟
ئێوە شەرم لە خۆتان ناکەن لە پێش چاوی هەموان و بە ئاشکرا ئەوەی نەکرا کردتان
ئەوەی نەبینرا بوو بینینمان ئەوەی دەسەڵاتی پێشوو تەواوی نەکرد
ئێوە هاتن بەناوی دیموکراسی و نیشتمانیەوە بوون بە تەواو کەری کاری ناتەواو کردتان بەردەوامیشن !
ئێوە لە ترۆپی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنن بەڵام لە بری خزمەتکردن زوڵم و ستەمتان هەموو سنورێکی ئینسانی و ئەخلاقی و ویژدانی بڕیوە بۆ تەنیا جارێکیش نەمانبینی لێ پرسینەوەیەک قسەیەک ڕاپێچکردنی کەسێک بۆ بەردەم دادگا نوستوەکانی خۆتان !!
خۆ ئەگەر ناتوانن یاخود بڕیارتان داوە دەست نەبەن بۆ فگورێکی خۆتان و حکومداریتان پێ ناکرێت و ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سنورەکان بۆ هاوڵاتی کوردی ستەم دیدەی دەستی ئێوە دابین بکەن ملتان بشکێنن و بڕۆن لە کۆڵ ئەو میللەتە ببنەوەو بڕۆنەوە بۆ کەرەج و دیمەشقی شوێنی ئەسڵی خۆتان
ئێوە چواردەوری خۆتان پڕ کردووە بە چەقۆ کێش و دەرمانخۆر مشەخۆر لار بێ بار نالەبار تەنیا لەبەر ئەوەی پشگیری بەرپرسەکانی ئێوەی هەیە هەرچیتان پێخۆش بێت دەیکەن کێیان بەدڵ نەبێ تەنانەت لە پەخشی ڕاستەوخۆشدا پەلاماری ئەدەن پاشانیش وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرئەچن پیاویشم ئەوێ بڵێ پشتی چاوتان برۆیە ئاخر کاکی بەناو
(دیموکراسی و نیشتمانی) لە کوێی دنیادا شتی وا هەبووە جگە لە لای ئێوە نەبێ؟!
کە دەزانن پێتان ناکرێ عەیبەی تیا نییە بۆ تەنیا جارێ دان بە شکستی خۆتاندا بنێن و بڕۆن وازی لێبێنن با کەسانێکی تری شایستە بێنە ئەو جێیەگەیە کە بتوانێ خزمەتکاری خەڵک بێ بێ جیاوازی نەک وەکو ئێوە ببن بە خزمەتکاری ئاغاو جاش و قەرداش و بێگانەو دەرو دراوسێ بەسەر ملیانەوەو ژییان و گوزەرانیان لێ تاڵ بکەن لەلایەک نیشتیمان بۆ هاووڵاتییە ڕەسەنەکان بکەنە گۆڕستان و بۆ نەیارەکانی کوردو کچە مۆدێلیش بوەتە مەڵبەندی خۆشگوزەرانی و پارە پەیدا کردن لە لایەکی ترەوە لە تازەترین کاریشدا بۆ مژیل کردنی خەڵکی هاتوون بە ناوو گۆرانی بێژێکتان هێناوە وەکو بڵێی کورد گۆرانی بێژو ئەکتەرو شاعیری نەبێ چوون بە تەکلیف و پاڕانەوە لە دەوڵەتی مەغۆلەکانەوە بۆ سپی کردنەوەی پارەو کاری بازرگانی و سێڵفی کردن گۆرانی بێژێکتان هێناوە ئەم بەناو گۆرانی بێژە هەر ئەوە بوو لە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ دکتۆر (ڕوشدی عەزیز )بەڵێنی ئەپارتمان و پارک و ڤێلای بەخەڵکی ئەداو دوای ماوەیەک ئەو دوو کەسە گیرفانیان پڕ کردوو ڕۆشتن ئێستاش جارێکی تر ئەیهێننەوە بەرچاوو ئەتانەوێ جارێکی تر هەمان گۆڵ بکەنەوە لەو میللەتە بێ پشتوو پەنایەو ئەتانەوێ بە هاتنی ئەم تەیرە پیسە شکستی کۆیی گشتی بەڕێوەبردن و حکومداری خۆتان لە بیری میللەت بەرنەوە ؟!!
بەڵام خەیاڵ پڵاویە ئەگەر وا بیر بکەنەوە چونکە ئێوە دەمێکە لە هزری خەڵکیدا نەماون چاوەڕوانی هەلێکین کە زوڵم و ستەمی نەبڕاوەی زیاتر لە 30 ساڵەی ئێوە بکەین بە تف و بیکەین بە تەختی نێوو چاوانتانا بەڵێ بێ ئومێد نین و چاوەڕوانین گڵۆڵەتان بکەوێتە لێژی ئەو کات پڕ بە گەرومان هاوار بکەین (Game Over ) یاریەکەتان تەواو بوو
پێشینان جوانی وتوە زاڵم هەر بەرگرێک بپۆشێ هەر زاڵم و ستەمکارە !!
جا زاڵمی کوردی بێ یاخود مەغۆل
بونی ئێوە واتا زوڵم و ستەم و نادادی و نا یەکسانی
هیواخوازم ئەم تەیرە بە ناوو گۆرانی بێژە بە هاتنی بۆ نێوو پایتەخت سەری سەرۆکەکەی خۆی بخوات و سەری ئێوەش بخوات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست