تکایە بێ دەنگی بشکێنن
Monday, 17/01/2022, 0:45
کاتی ئەوە هاتووە ئامادەکاری بکەین بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەموو کوچە و کۆڵانێکەوە، دژی پێوەری کارەبا و ئاو، سیستەمی پەیماننامەی ئەلکترۆنی ئۆتۆمبیل کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆوە دەکرێت و هەموو ئەو جەردەی و ڕاو ڕووتەی بەیاساییان کردوە پێویستە بێ جیاوازی هەموومان بێ دەنگ بشکێنین و ناڕەزاییەکانمان بگەیەنینە لایەنی پەرپرسیار !!
ناکرێ و نابێ پێوەری کارەبا بەو شێوە کتوپڕە گۆڕانکاری تێدا ڕووبدات لە نرخدا زۆر ئاشکرا دیارە کە بۆ دزی کردن لە هاوڵاتی ڕەش و ڕووت دانراوە.
هەر خۆی زۆر بە ئاشکرا دیارە کە دزیەکی زۆر گەورەیە ناکرێت پێش هێنانی پێوەری زیرەک بە دوو مانگ هەندێ جاریش سێ مانگ سی بۆ چل هەزار پارەی کارەبا ئەهاتەوە بەڵام بە گۆڕینی بۆ ئەم پێوەرە کە ناو نراوە پێوەری زیرەک لە ئێستادا لە سەد هەزاراوە دەست پێ ئەکات تا ئەگاتە ملیۆن ئەگەر ئەمە دزیەکی ئاشکرا نەبێ ئێوە پێمان بڵێن چیە ؟
ڕازی بوون بەم بارە تازەیە واتە دەبێت خۆتان ئامادە بکەن بۆ جۆرێکی تر لە دزیکرن و خواردنی داهاتی میللەت لە لایەن بەرپرسەگەندەڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی چاکسازی لە سیستەمی کارەبا بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە چاکسازی نیە بەڵکو چاکدزیە !
سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە:
١- پێشتر یەک کیلۆ وات بە 15 دینار بوو ئێستا کراوە بە 50 دینار بۆ ماڵان
بەڵام بۆ دوکان و شوێنە گشتیەکان لە 125 دینارەوە دەست پێ ئەکات تا ئەگاتە 200 دینار.
٢- ئەگەر هەزار یەکە زیاتر سەرف بکەیت ئەوا پارەکە چەند هێندەی تر زیاد ئەکات .
٣- نزم کردنەوەی ڤوڵتێ لە 220 ڤۆڵتیەۆە بۆ 190 ڤۆڵت بەم پێیەش وا دەکات کیلۆ وایت زیاد بکات بەم شێوەش پارەی زیاترت بۆ دێتەوە .
٤-پسوڵەیی کارەبا دەبێت هەموو مانگێک جارێک بنێرێت بۆ ماڵان هەتا هەموو ماڵێک بتوانێت چەند پارەی کارەبای بۆ هاتۆتەوە تەسلیمی بکات بەڵام گەندەکانی هەرێم ئەمە ناکەن بەڵکو بە سێ بۆ چوار مانگ جارێک پسووڵەی کارەبا دەنێرن بۆ ماڵان و دوکانەکان بەمەش ئەو هەزاران کیلۆ واتە دابەشی مانگەکان ناکرێت بەڵکو هەمووی پێکەوە ئەژمێررێت ئەمەش دیسان پارە دان زیاتر ئەکات .
لە لایەکی تریشەوە حکومەتی هەرێم بەوەشەوە ناوەستێ بەڵکو بەنیازە کارەبا بداتە کەرتی تایبەت!
زۆر بە ڕوونی دەبینین کە نرخەکان لەمە زۆر زیاتر دەبێت و هەر ماڵێک پارەی کارەبایی نەدا لە کاتی خۆیدا ئەوا بە دڵنیاییەوە بێبەش دەکرێت لەو کەمە خزمەتگوزاریەی ئێستا !
هەر لە بەر ئەم هۆکارانە تکایە پێش ئەوەی ئەوان پلانی گڵاویان جێبەنێ بکەن هەوڵبدەن هەڵمەتێک ڕابگەیەنن تا هەموو لایەک بتوانن پێوەر دزی کردن لێ بکەنەوە
تێبینی: پێوەری زیرەک لای من واتە پێوەری دزی کردن لە داهاتی میللەت !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست