هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە پێشڵکاری دژی رۆژنامەنووسان
Tuesday, 04/07/2023, 17:57
بەگوێرەی راپۆرتی سەندیگای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 لە نێوان(2023/6/30....2023/1/1). 44 پێشێلکاری لە دژی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران رویداوە ،کە کۆی گشتی 84 دەزگا و لایەنی میدیایی و رۆژنامەنووس لە دوچاری بوونە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە هەولێری پایتەختی کوردستان پشکی شێری بەرکەوتوە کە بە 14 پێشێلکاری تۆمارکراوە و لە دهۆک 10،سلێمانی 8 ،کەرکووک 2 ، هەڵبجە 1 ، سۆران 7 ، گەرمیان 2 تۆمارکراوە.
دەزگای " International Federation of Journalists" شان بەشانی سەندیگای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هەموو ئەو پێشێلکاریانەیان کرد کە روبەرووی میدیایی ئازاد دەبێتەوە وە داوای لە لایەنی پەیوەندی دارکرد هەوڵی جدی بدەن بۆ پاراستی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران .
هەرێمی کوردستان هەمیشە دووچاری رەخنەی بەردەوامی دەزگا نێودەڵەتیەکان دەبێتەوە لەمەر پێشێلکاری لە دژی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی مافی رۆژنامەنووسان و میدیاکارن بەتایبەتی ،گەرچی هەردوو حیزبی چەتەئاسای پارتی و یەکێتی لە میدیا حیزبیەکانیان لافی ئازادی رادەربرین و مەدنیەت لێدەدەن بەڵام لەگەڵ و واقیعدا دوو شتی زۆر لەیەک جیاوازن و میدیاکانیان درۆ تەنی پێهەڵچنیوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست