بەکرێدانی عەقڵ لای کۆیلەکانی پارتی و یەکێتی
Thursday, 16/02/2023, 23:43
عەقڵ ئیلغاکردن بوە بە سیمایەکی رون و ئاشکرای ئەو کەسانەی کە لەرێی ئینتیمای حیزبیەوە بەرە بە کۆیلەبوون هەنگاویان نا و لەناو زەڵکاوی بەکۆیەلەبووندا مەنگ بوون وەکو جەستیەکی بێ گیانیان لێ هات بە رێگەدانیان بە هەریەکە لەسەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە شوێنی ئەوان بیریان بۆ بکەنەوە بریارو و چارەنوس و شێوازی ژیانیان بۆ دابنێن.
هەریەکە لە حیزبی چەتەیی پارتی و یەکێتی بەبەکارهێنانی تۆرێکی میدیایی پتەوی پشت بەستوو بە پروپاگەندەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو کار لەسەر تاکی کورد بەگشتی و کۆیلەکان بەتایبەتی دەکەن و پتەوکردنەوەی فکرەی عەقڵ بەکرێدان لای کۆیلەکان . قەبوڵکردنی پروپاگەندە و درۆ لەلای بەشێکی زۆری خەڵکی کە کۆیلە نین بەڵام لەژێر پرۆسەی بە کۆیلەکردندان ئاساییە لە ژێر ئەو تەوژمە چڕەی میدیا سەرەکی و میدیا لا بە لاکانی پارتی و یەکێتی دەستیان داوەتێ.
کۆیلەکان هەرچیەک ببیستن لە هەر میدیایەکی پارتە چەپەڵە باوەری تەواوی پێ دەکەن بەبێ هیچ لێکۆلینەوە لەراستی و دروستی بابەتەکە ئەوە بۆ بابەتێکی ئاسایی رۆژانە چ جای ئەوە گەر بێت و سەرکردە خیانەرتکارەکانیان قسەیان بۆبکەن دەربارە "هەرەشەی جدی" بەرامبەر خاک و نیشتیمان.
سەرسەخترین کۆیلایەلەیان ئەوانن کە و عەقڵ و بیرکردنەوەیان بەکرێ داوە بە سەرکرددەیەک یان مەسئولێکی حیزبی بەمانای ئەوەی کە خۆیان بیرناکەنەوە لەبڕی ئەوان سەرکردایەتی لەسەر مێزی خیانەت بیریان بۆ دەکاتەوە و بریار لەسەر چارەنوسیان دەدات،
عەقڵ بەکرێدان شتێکی نوێ نیە و لەناو هەموو نەتەوەیەک بەدی دەکرێت بە رێژەی جیاواز ، لەناو میللەتی کورد لە ژێر دەسەڵاتی هەردوو جوت حیزبی خیانەتکار و پیاوکوژی پارتی و یەکێتی رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە بە گوێدانە ئاستی مەعریفی و سەقافی زۆربەی چین و توێژەکانی گرتۆتەوە وەکو نەخۆشیەکی کوشندەی لێهاتوە لە کەسێکی کاسبکارەوە بگرە تاوەکو خاوەن بروانامەی بەرز لە دکتۆر و پسپۆری زانکۆ و دادوەر و بەناو مەلای ئاینی وەلێ ئەوەنەبێت بڵێین هیچ کامێک لەم چین و توێژانە ئاگاداری ئەو خراپکاریە پارتی و یەکێتی نەبن بەڵام سەرارای ئەم هەموو خراپکاری و دزی و کوشتن رفاندەش هێشتا بە کۆیلەبوونیان دەنازن و بە ئێمەمانان دەلێن "جاشە کورد".
ئەم واقیعە تاڵە ناگۆردێت تاوەکو تاکی کورد هزر و بیرو بۆچونی ریفۆرم نەکاتەوە لە کەسێکی ساویلکەوە بۆ کەسێکی خاوەن هزرو تێگەیشتنێکی پتەو کە خێرو جۆشی و دادپەروەری بەدوای خۆیدا بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست