کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر سڵاوكردنێك تێرشەق كرام

Tuesday, 31/01/2023, 20:15


شەوێكیان دوای بانگی شێوان  خۆم و هاورێكەم بەرەو شەقامی ئیسكان بەرێكەوتین بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش، رێگامان دەبری دەم بەقسەكردنەوە تاوەكو گەیشتین بە كەسێكی ناسیاوی گەرەكە كەی خۆمان ئێمەش وەكو هەموو كەسێكی تر سڵاومان لەیەكتری كرد و لە ئەحوالی یەكترمان پرسی و دواتر هەر كەسە بەرێگای خۆیدا رۆشت ، بەڵام خۆشیەكەمان زۆری نەخایاند بەهۆی ئەو سڵاوكردنەوە دوایی ئەوەی ئەوانمان جێهێشت و بەردەوام بووین لە رۆشتن تا لەناوكاو سەیارەكی جام رەش لە بەردەمان وەستا و وتی سەركەون ئێمە ئاسایشین بەزۆر ئێمەیان سەرخست  ترس گیانی هەردووكمانی داگرت و  شۆك بوو بووین، لەناو سەیارە نفوسیان (كارتی نیشتیمانی)یان لێ بردین و وتیان بەیانی وەرن بۆ بنكە، هاورێكەم لەترسان شۆك بوو قسەی لەبەر خۆیەوە دەكرد.
ئەوە شەوە خەو لە چاوم تۆرا و دەم ووت  ئاخۆ دەبێ من چیم كردبێت لەكاتێكدا  هیچ شتێكی هەڵەم لەخۆم بەدی نەدەكرد  و ترس لێم جوودا نەدەبوویەوە تا بەیانی رۆشتم بۆ بنكەی ئاسایش تا بزانم بۆچی نفوس (كارتی نیشتیمانی)یان لێ سەندم ، منیان برد بۆ لای سەرۆكی بنكەكە سەرەتا دەستی پێكرد بە وەسفكردنی خۆیان بەوەی كە ئێمەش نوێژدەكەین و موسوڵمانین و ئا ئەوەتا قورئانمان لایە ئائەوەتا بەرماڵمان لایە ، منیش شۆك بووم نەمدەزانی چی روودەدات بۆ چی وا وەسفی خۆیان دەكات و خەریكە بنەكەكەم لێدەكات بە مزگەوت ، دوایی وتی دوێنی شەو بۆ كوێ دەرۆشتی؟  بۆچی سڵاوت لەو كورە كرد دوێنی شەو؟   وەدستی كرد بە پرسیاركردنی زۆر بۆ نموونە سەر بەچ لایەنێكی ...هتد، وە چەند ڤیدیۆ و وێنەی گەنجی گەرەكەكەمانی  پیشاندەدام پرسیاری دەكرد فڵان كەس سەر بەچ لایەنێكە و چ كارەیە و تا لەكۆتایی داوای ئەوەی لێ كردم كە ئیشیان بۆ بكەم ببم بە جاسوس بۆیان منیش رەتم كردەوە وتم كاری وا ناكەم ، ئیتر سەرۆكی بنكەكە تورە بوو دەستی كرد بە ئیهانە كردن و جوێندان  وە منی دایە بەر شەق وهاواری دەركرد  دەی وت بۆچی خواكەت نایەت یارمەتیت بدات ، ئەوەندەیان لێ دام تاوەكو گێژ بووم و ئاگام لەخۆم نەما دوایی ئەو هەموو لێدان و ئیهانە و جوێندانە كارتی نیشتیمانیەكەیان پێدامەوە ئازادیان كردم ، تاوەكو دوو رۆژ من گێژ و  بووم و گوێم كاس بوو  سەرم ئازاری دەدام لەبەر ئەوەی زۆریان لێ دابووم تەنها لەبەر یەك سڵاو كردن، وازیان لێ نەهێنام و ناوە ناوە لەرێگا یەخەیان پێدەگرتم و لێكۆلینەوەیان دەكرد تا مانگێك دوای ئەوە.

*نووسەر لە زاری قوربانیەوە رووداوەکە دەگێرێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە