هێلكەباران خەون نەبوو...راستی بوو
Friday, 29/04/2022, 20:06
گەربهاتایە ئێمە لە ساڵی 2022 دا نەژیاباین و بەچاوی سەرنەمان بینیایە، باسی ئەو هێلكەبارنە لەوە بوو بەراستمان نەزانیایە و بەدرۆمان بخستایەتەوە كە مەسرور بارزانی و سەرۆكی حوكومەتی هەرێم لە بەریتانیا هێلكەباران كراوە لەلایەن كۆمەڵەكوردێكی قارەمان ، بەڵام ئەوەی كە رویدا لەچەند رۆژی رابردوو روداوێكی مەزن و بێ وێنە بوو لە شێوەی خۆی ، زۆربەكەمی بەدیار دەكەون لەناو ئاپۆرای جەماوار زۆر بەكەمی هەل و دەرفەتی وا دەرەخسێت كە بەو شێوەیە سیاسیە بێ ئابروەكان ریسوابكرێن و گوێ بیستی تین و تورەیی میللەت بن ، لە كۆنەوە ئەوروپا بوو بە لانەی سیاسیە بێ ئابروەكانمان هەركاتێك هەریەكێك ترسی بگەیشتایە رایاندەكرد بۆ ئەوروپا و خۆیان حەشاردەدا ، بەڵام لەمەولا ئەو لانەیەشیان نەماو لەدەستیان دا مەگەر بەشێوەیەكی نهێنی تەواو بێن و برۆن گەرنا ئازادیان لێ حەرام دەبێت بەدەستی ئەو گەنجانەی كە لەكوردستان پۆستاڵی جەلادەكانی پارتی و یەكێتی هەناسەی لێ بریبوون ، بەڵام كەلە ئەوروپا ئەو تۆزە ئازادیەی هەمانە لەدەست خۆمانی نادەین و هەركاتێك هەر سیاسیەكی بێ ئابروو یان سەركردەیەكی خوێنرێژ و پیاوكوژ ببینن لەوەخراپتی پێ دەكەین و حەقیقەتی خۆیانیان دەخەینە بەرچاو، وە لە مەسرور بازانییش باشترین نموونە هەیە بۆ هاوشێوەكانی دەرسی لێ وەرگرن گەر خاوەنی ژیرین.
مەسرور بازانی لەخەونیشا چاوەرێی وها روداوێكی نەدەكرد ئەو خۆی زۆر لەوە پێ بەرزترە كە وا خۆی وێنابكات ، بەڵام دەستی ئەو كۆمەڵە گەنجە خۆشبێت كە هێلكەبارانیان كرد و لەو خەوە خۆشەی كە لە كوردستان دەیبینی بە ئاگایان هێنا و بەهێلكە راویان نا ، ئەو خەون و خەیاڵەی كە وابزانیت دونیا تاسەر بۆ جەنابت و بنەماڵەكەت دەمێنێتەوە و خەڵكی ببن بە كۆیلە و نۆكەر بۆتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست