کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆرانكاری لە عەقڵ و هۆش پێش وەرگرتنی كورسی دەسەڵات

Monday, 14/02/2022, 21:20


زۆرێك لە ئێمە بروای وایە كە لە ژیاندا ئەو تاكە فریشتیە لەناو جیهانێكی پر لە شەیتان و خراپكار، بەڵام راستیەكی ئازاردەرە هەیە كەبۆی هەیە زۆرێك قبولی نەكات ئەوەیە كە ئێمە هەموومان كەسانی خراپكارین ، هەریەك لەئێمە با ساتێك لەگەل خودی خۆمان بدوێن رووداوەكانی ژیانی بهێنیتە بەر چاوی ئەوسا دەبینین كە پریەتی لە  خراپكاری و خیانەت چ گەورە بێت یان بچووك  بێت.
ئەگەر بێت و خراپكاری و خیانەت تەنها لە دزی و حەپەلوشكردنی  پارەو سەرەوت و سامانی دەوڵەت لەلایەن سەكردەكانی دەوڵەت كۆبكەینەوە بەهەڵە داچوین ،ئەو فەرمانبەرەی نیودەوام دەكات خیانەتكارە ئەوەی واستە و بەرتیل وەدەگرێت هەر خراپكارە  وە ئەوە مامۆستایەی رۆڵی خۆی نابێت لە پەروەدەكردنی قوتابیان هەر خیانەتكارە وە ئەو كەسانەی موچە وەردەگرن بەبێ كاركردن و پارە دەخۆن هەر خراپكارن ئەو وەبەرهێنەرەی كە شەقامەكان بە باشی دروست ناكات هەر خراپكارە ، جۆری خراپكاری و خیانەت زۆر و بەربڵاون بەهەموو جۆرە جیاوازەكانیەوە.
بەڵی ئێمە هەموومان خەڵكێكی خراپكارین بەرامبەر یەكتری و بەرامبەر نیشتیمان ، بەڵام هەریەكێكمان بە رێژەی جیاواز خراپكارین،هەر بەلایەنی كەم رێژەی زۆرمان خراپە دەبینن و لێ بێ دەنگ دەبین زوڵم و ستەم دەبینین گرتن و لێدان و كوشتنی بەناحەق دەبینین هەر بێدەنگین ، كاتێك دەبینین قوتابی و مامۆستا رۆشنبیران بەر شەق دەدرن و دەكوژرێن هەر بێ دەنگین و قسەناكەین.
هەندێك خەڵكمان هەیە لە ژیانیدا كەسێكی باش بووە كاری هەڵەی كەم بووە بەڵام لەبەرامبەر زووڵم و ستەم و كوشتن و برین ناعەدالەتی هەرگیز وشەیەكی نەوتوە و نارەزایی دەرنەبریەوە ئائەوەش خراپكاری و خیانەتكاریە لەبەر ئەوەی بێدەنگ بوون لەسەری كاری خراپە و هەڵویست نەنوادن مانای پشتگیریكردن دێت گەرچی بەزمانیش ئینكاری بكەیت و رەتی بكەیەوە.
بۆیە تاكی كورد هەر دەبێت بناڵێنێت و گلەیی و گازاندە لە وڵات نیشتمیان بكات وەهەموو ژیانی لە چاوەروانی دەرفەتێكدا بەسەرببات كە ببێت بەخاوەنی خانوێكی خۆش و ئیشێكی باش و لە ئەمن و ئەمان دا بژیێت ترسی لە سوتەمەنی و ئاو و كارەبا و نرخی بازاری نەبێت ، تاوەكو ئێمە گۆرانكاری لە عەقڵ و بیروبۆچون نەكەین بەشێوەیەك كەوامان لێ بكات بلێین نا نەخێر  بەسە بەرامبەر زووڵم و ستەمی سەرانی پیاوكوژی پارتی و یەكێتی ،هیچی تێناچێت جگە لە چاو هەڵهانێكی بوێرانە و بینین راستیەكان.
بەڵی ئەوە ئەو راستیە تاڵەیە كەبەشێكی زۆری خەڵكی كوردستانی باشور بەو شێوەیە دەژین و گوێنادەن بەوەی كەلە دەورروبەریان روودەدات لە كوشتن و برین و ناعەدالەتی ،چۆن چاوەرێی گۆرانكاری دەسەڵات دەكەن لە كاتێكدا بیركردنەوە و درك پێكردنی راستیەكان بەوە بەشـتێكی عەیبە لەناومان .
دەسەڵاتی خراپ و خوێنرێژ تەمەنی درێژ نیە بەس گەر بێت و میللەت بیروهۆشی چاك بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە