کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیماراتی دەستە خوشكی كوردستان

Wednesday, 02/02/2022, 16:47


لەدوایی سەردانەكەی مسرور بارزانی بۆ ئیمارات و چاوپێكەوتنی بەچەند بەپرسێكی ئەو وڵاتە ، پرسیارێك دروست دەبێت بۆچی ئیمارات كە بە پێشكەوتووترین ولات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەژمار دەكرێت پێشوازی لە مەسرور بارزانی بكات ؟
ئیمارت بە وڵاتێكی پێشكەوتوو ناوبانگی دەركردەوە لەرووی ئابوری و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا كە لەگەڵ كوردستان بەراورد ناكرێت ، بەڵام لەلایەنی مامەڵەی سیاسیدا هیچی لە پارتی و یەكێتی كەمتر نیە و دەستە خوشكی یەكترین و هەمان سیاسیەتی گرتن و برین و كوشتن ئەنجام دەدرێـت لە هەردوولادا، بەگوێرەی راپۆرتی دەزگای ئەمنستی (amnesty)  كە باسی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی را دەربرین و گرتنی زۆرەملێ و لەسێدارەدان دەكات لە ئیمارت و ئاماژە بەچەندین كەیس گیراوی سیاسی دەكات كە بەهۆی رەخنەگرتن و رادەربرینەوە گیراون و بەشێكیان لەسێدارەدراون و وەحوكمی لەسێدارە تائێستاش جێبەجێدەكرێت ،وە لەدوای ئەوەی ئەمریكا بەشێك لەگیراوانی زیندانی گوانتانامۆی گواستەوە بۆ ئیمارت بە شێك لە زیندانیان دەڵین گوانتانامۆی زۆر باشتر بوو لەوەی كە لە زیندانی ئیمارت روودەدات ، سەرۆك هۆزێكی ئەفغانی كە بۆ ماوەی 13ساڵ لە گوانتانامۆ زیندانی بووە دوایش ئەمریكا رادەستی ئیماراتی كردۆتەوە دەڵی زیندانی گوانتانامۆ زۆر بەزەیی تر بوو لەو زیندانەی ئیمارات .
لەوەیە ئیمارت و كوردستان ئاڵوگۆری ئەو سیساتە چەپەڵانە بكەن كە لە ژێرەوە ئەنجامی دەدەن دژ بە رەخنەگران و ئازادی خوازان، بەهەشتێك لەسەرەوە و هەنجەمێك لە ژێرەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە