ئەوە لوتكەی دووڕوویییە، لە وڵاتی خۆتدا، لایەنی جێبەجێكردنی شەریعەت بگریت، بەڵام لەگەڵ یەكەم دەرفەتدا، نیشتمانەكەت بەجێ بهێڵیت و بەرەو وەڵاتێك سیستمەكەی عەلمانی بێت، كۆچ بكەیت. ئەوە ئەوپەڕی دووڕوویییە، داوای زیادكردنی دەرسەكانی ئایینی ئیسلام لە پرۆگرامی خوێندندا بكەیت، بەڵام منداڵەكانت لە قوتابخانەیەكی ئینگلیزی، فەرەنسایی، یان ئەمریكایی ناونووس بكەیت. ئەوە قێزەونترین جۆری نیفاقە، ئەمڕۆ سێكسفرۆشێك بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی ئیسلام لە خۆت مارە بكەیت و سبەینێ بڕێك پارەی بدەیتێ و تەڵاقی بدەیت. ئەوەیش ناشیرینترین...
بۆچی ئیسلام بە دنیادا بڵاو بووەوە؟ چونكە بەدیلگرتنی ژنان ئازاد بوو. جەنگاوەرانی ئیسلام كە پەلاماری وڵاتێكیان دەدا، ژنانی ئەو وڵاتەیان بە دیل دەگرت و دەیانهێنانەوە بۆ شام و حیجاز دەیانفرۆشتن. ئەو ژنانە دەكران بە كەنیزە، ئیدی خاوەنی ئەو كەنیزانە، هەم وەك كۆیلە ئیشیان پێ دەكردن، هەم سواریان دەبوون. سواریان...
بۆ موسوڵمانان دان بە هەڵەکانی خۆیاندا نانێنکڵێسای کاتۆلیکی داوای لێبوردنی لە گالیلیۆ کرد؛ ئەی کەی دەبینین موسوڵمانان داوای لێبوردن لە حەللاج و سوهرەوەردی و ئیبن ڕوشد بکەن؟! کلێسای کاتۆلیکی داوای لێبوردن لە جولەکە و پرۆتیستانتیەکان و هەمو قوربانیەکانی ستەمی ڕابردویان دەکات، ئەی ڕۆژێک دێت موسوڵمانان داوای...
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تا دێت پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی خراپ و خراپتر دەبێت، هەموو دۆسیەکان بە عینادی سیاسی داخراوە، دۆسیەی هاوکار جاف، دۆسیەی کورانی تاڵەبانی لە دادگای هەولێر، دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای ئاسایشی هەولێر، دۆسیەی کشانەوەی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەکانئ حکومەت، دۆسیەی بڕینی بودجەی دژەتیرۆری...
تیرۆری سیاسی ئەو دیاردە بۆگەنەی مرۆڤە بیرتەسک و ترسنۆک و دەمارگیر و دواکەوتوو ناشارستانی و شکستخواردوو و دیکتاتۆرەکان پەنای بۆ دەبەن و لە دژی نەیارەکانیان بەکاری دێنن!بەتایبەتی توندئاژۆکان و گرووپە پەڕگیر و مەزهەبی و فۆندەمێنتالیستەکان، کە چەندین کەسیان لە سەردەمی کۆن و نوێدا تیرۆرکردووە. لە سەردەمی...
ناساندنئیلحاد، بێ باوەڕی، بێخوایی یان خوانەناسی (بە عەرەبی: الحاد، بە ئینگلیزی: Atheism) بە مانا فراوانەکەی ئەوەیە کە کەسێک باوەڕی بە بوونی خواوەندەکان نەبێت. لە مانایەکی بچووکتردا، ئیلحاد بە وردی پێگەیەکە کە باوەڕی وایە کە هیچ خواوەندێک نییە. بە گشتی زاراوەی بێخوایی ئاماژە بە نەبوونی ئەو باوەڕە دەکات...
دواجار ئەوەی یەکێتی و پارتی بەھۆی ململانێكانەوە بوون خۆیان بێ ئاگابوون لێی ڕویدا و مەترسیەکە ئەمجارە ھاتوەتە بەردەرگایان و نزیکترین دۆستیان توڕە و نیگەرانە لێیان و دوور نیە ھەڵوێستی پێچەوانەو دژیش وەرنەگرن .ئاژانسی ڕۆیتەرز،بە پشت بەستن بە زانیاری و لێدوان و قسە کردن لەگەڵ ھەشت بەرپرسی ئەمریکی و گەورە...
دیارە کەس ناتوانێت نکوڵی لەوە بکات کە حاڵی حازر وڵاتەکەمان بە دۆخێکی چەندە سەختتدا دەگوزەرێت. ئەم بارودۆخە فرەکێشەیەش لەعێڕاق ١٩ ساڵەو لە کوردستانیش٣١ ساڵە بەردەوامەو ڕۆژ دوای ڕۆژ خەراپتر دەبێت. ئەو کەسانەشی کە وڵاتیان بەو ئاراستە مەترسیدارە بردووە، تەنها چەند سەد کەسێکن، وە ئەوانەی باجی ئەم بارودۆخە...
سەیرترین ئەو فەتوایانەی لیژنەی فتوا دەریکردون و کاردانەوەی لێکەوتوەتەوەفتوایەكی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم لەسەر حەرامكردنی هەڵكەندنی بیر كاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و خەڵكی دەڵێن لیژنەی فتوا لەسەر هەڵكەندنی بیری نەوت و دزینی داهاتەكەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بێدەنگە كەچی فتوای حەرامی هەڵكەندنی بیری...
دونیای ئیسلامی بەتایبەتی باڵە سەلەفییەکەی ئەو دونیایە کە زۆرینەیەتی زۆر ڕقی لە دیموکراسی دەبێتەوە، پێی وایە کە سیستمێکی نالەبار و نەگونجاوە بۆ حوکم و سیاسەت و حوکمڕانی، بەبێ ئەوەی بتوانن بەدیلێکی باشتر بۆ دیموکراسی و مەدەنییەتەکەی پێشنیار بکەن دێن بەڕاست و چەپ لە پرینسپڵ و مەبادیئەکانی دەدەن تاڕادەی...
سەلەفیەت بابەتێکە کە بە دەیان لێکۆڵەر و خاوەن نەزەرەی بواری فەلسەفەی ئایین ناسی باس و لێکۆڵینەوەیان لە سەر کردووە، ئەوەی کە جێگای سەرنجە لە ناو هەموو ڕا و بۆچوونەکاندا دوو جۆری بیرکردنەوە لە سەر مەبەست و کاتی درووست بوونی ڕەوتی سەلەفیەت هەیە. بەشێکیان لە سەر ئەو باوەڕەن کە سەلەفیەت دیاردەیەکی مێژووییە...
هەموان كۆكن لەسەر ئەوەی كە دادگای فیدراڵی بووە بە چەقۆیەكی تیژ دژی هەرێمی كوردستان،بەڵام لەوانەیە كەس نەزانێت ئەم چەقۆیە كاتی خۆی پارتی خۆی دەمەزەردی كردووەئایا بەلاتەوە سەیر دەبێت ئەگەر بزانیت دادگای فیدراڵی لە بنەرەتەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئۆكەی خودی بارزانی،بەشداری كاراو سەرەكی بووە لە دروستكردنی...
بڕیاری پارێزگای سلێمانی، کە هەموو جۆرە چالاکیەکی تایبەت بە جێندەر قەدەغە کرد، یەکێکە لەو باجە قورسانەی کە سەلەفی و ئیخوانەکانی کوردستان دەیدەن و لە ئایندەدا دەردەکەوێت چ هەڵەیەکی زەقیان کردووە.بەوهۆیەی کە سەلەفی و ئیخوانەکانی کوردستان نازانن جێندەر چیەو شیکردنەوە مەعریفیەکان لە لێکدانەوەکانی کۆمەڵێک...
بازاڕەکانی کۆیلایەتی، لە جیهاندا هەبووە، لە ئیسلامیشدا بەناوی سوق الرقيق یان سوق النخاسة، لە سەرانسەری دەسەڵاتەکانی ئیسلامیدا بەڕێوەچووە، خودی موحەممەد کۆیلەو کەنیزەی هەبووە، خەلیفەکانی ڕاشدین و ئەمەوی و عەباسی و عوسمانی و بەغدادیش هەیانبووە. ئەم تابلۆیە لەلایەن نیگارکێش و پەیکەرتاشی بەناوبانگی...
جگە لە سەلەفی و ئیخوانەکان، لە مێژوودا ڕووی نەداوەو نەبووە، کەسانێک بڕوانامەی دکتۆرایان هەبێت، یان پرۆفیسۆر بن، بەڵام وا لە جێندەر بگەن کە بەدئەخلاقی بێت.!! جگە لەم دینبازانە هیچ ئاینێکی ترو هیچ ڕێکخراوێک و هیچ کۆمەڵگایەک و هیچ دەزگایەکی زانستی هەڵەیەکەی ئاوا ئابڕوبەرانەی لێنەوەشاوەتەوە. لەناو...