بە پێی ئەزمون و بۆچوونی خۆم ئەڵێم، بۆ ئەوەی کە بەردەوام کۆڵتی نوێ و چەتەی نوێ هەبێ خەڵک بەردەوام بەم جۆرە بگەوجێنرێت بزوتنەوەی نوێ دروست ئەکەن هەتا خەڵک لەدەوری کۆببنەوە و دە ساڵێکی دیکە بەو بزوتنەوە نوێیەوە یان بەو ڕەوتە نوێیەوە سەراقاڵبێت، لە هەڵبژادرنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو بزوتنەوەیەی کە چواردە ساڵ جێگەی ئومێدی خەڵکی ڕەشوو ڕوت و بەشمەینەتی کوردستانبوو توشی شکستێکی چاوەڕوان نەکرابوو، بڕواناکەم کەسێک بڕوای هەبوو بێت کە ئەو بزووتنەوەیە بەتەواوی بکەوێتە سەرساجی علی و قاجی کورسییەک بەدەست...