کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازییەکانی نێوان ئیسماعیل هەنیە و نێچیروان بارزانی

Wednesday, 31/07/2024, 17:38


لەم وتارەدا باس لە جیاوازییەکانی زمانی ورەگەزیی وکولتوری و... نێوان ئیسماعیل هەنیەوە نێچیروان بارزانی ناکەین.ئەودووکەسە لە ناو رێخستنەکانی خۆیانداخاوەن هێزی تایبەتن.یەکیان عەڕەبی فەلەستینییە و بۆ رزگاریی گەلی فەلەستین تێدەکۆشێ.ئەوی دیش بەڕواڵەت کوردە وبۆ رزگاریی کورد تێێ ئەکۆشێ.هەنییە،خاکەکەی لە لایان ئیسڕآییلەوە داگیرکراوە ونێچیروانیش پێی وایە،ئەو بەشە لە باشووری کوردستان خاکی عێڕاقی،عەڕەبییەودەبێ ئاڵای ئەو وڵاتە لەو بەشە لە وڵات بونی هەبێ چون کورد بەشێکە لە عێڕاق. ئەوڕۆ(٣١/٧/٢٠٢٤) دەرکەوت ئیسماعیل هەنییە لە لایان ئیسڕآییلەوە لە تاران لە شوێنی حەوانەی خۆیدا وێڕای بادیگاردەکەی کوژراوە.تائێرە جیاوازیەکی کورت بوولە نێوان نێچیروان بارزانی وئیسماعیل هەنییە،کە بەرپرسی یەکەمی دەفتەری سیاسی بوولە ناو حەماسدا.

خاڵە هاوبەشەکانی ئەو دووکەسە:

ئیسماعیل هەنیە لە لایان ئامریکاوئیسڕآییلەوە وەک ئەندامی رێکخستنێک بە ناوی حەماس بە کەسێک ناسراوە کە پشتیوانی لە ترۆر دەکاوکاری تێدا دەکا.هەنیە،لە سەرناوی پشتییوانی کردن لە گەلی فەلەستین بۆتە مایەی بێبەختی ونەهامەتی بۆ ئەو گەلە.لە هەمانکاتدا نۆکەری حەڵقە بە گوێی کۆماری ئیسلامییە ولە لایان ئەوانەوە پارەی زەبەلاحی پێئەدرێ.دەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانیش دەستە خۆشکن بۆبێ چارە کردنی گەلی فەلەستین.
دوای ئەوەی کە رێبەری ئێران ئیزنی بە مەسعودی پزشکیان دا کە خۆی وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران بناسێنێ،رێگای بۆ خۆشکراکە بچێتە ناو هۆڵی پارڵەمانی ئێران تا سوێندی یاسایی بخوا.ئەو کارە بە بەشداریی میوانەکانی بیانی بەڕێوە چوو،بۆ ئەو رێوڕەسمەش نێچێروان بارزانیش بانگهێشتن کرابو،بە دەستی ئانقەست لە ریزیی پێشەوە ناوهۆڵی پاڕلەمانی ئێران کورسی دانیشتنی نێچێروان بارزانی لە تەنیشت ئیسماعیل هەنیە،دانرابوو،ئەوەش پەیامی تایبەت ئەگەیەنێ.

پرسی ئەووتارە ئەوەیە:

کام تایبەتمەندیی نەرێنی لە کەسایەتی ئیسماعیل هەنیە دایە کە لە کەسایەتی نێچێروان بارزانیدا نییە.نێچێروان بارزانیش لە رێکخستنێکدا ساڵهایە ئەندامەوکاری تێدا ئەکا.لەسەرناوی نیشتمان وئاڵاوسروود وشەهید،هیچ نەهامەتەیەک نەماوە بە سەر کوردیی نەهێنێ.ئەو کارە دزێوانەی هەنیە کردوویەتی،دووقات زیاتر لە لایان نێچێرەوە کراون.بۆئامریکاوئیسڕآییل هەنیە،بە کەسێکی تڕۆریست دەناسن ولە کۆتاییشدائەوە کوشتیان!بەڵام لە ئاست بنەماڵەی بارزانیدا بێ دەنگن؟
کام تایبەتمەندیی شۆڕشگێڕانە لە کەسایەتی نێچێروان بارزانیدا هەیە کە ئامریکاوئیسڕآییل وئێران وتورکیە چاوپۆشی لێ ئەکەن؟دانیشتن لە تەنیشت ئیسماعیل هەنیە،لەناو هۆڵی پارڵمانی ئێرانداودیداری سەرپێیی دەگەڵ بەرپرسانی سپای پاسداران ئەو پەیامەمان پێ ئەگەیەنێ کە کەسایەتیەکی وەک نێچێروان بارزانی هیچ جیاوازیەکی دەگەڵ ئیسماعیل هەنیە نییە لە دونیای ئازادی سەردەمدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە