ئۆجەلان و پرسی ژن؟
Tuesday, 12/12/2023, 20:26
زۆر جارکە مرۆڤ پێنووس بە دەستەوە ئەگرێ تالەسەر بابەتێک بدوێ،بە دەست خۆی نییە،مەجبور دەمێنێ ئاماژە بە هیندێک مژار بکا کە خواستی دەڵێ خۆی نەبێ.ئەوە یەكێکە لەو مژارە قورسانەی کە حیزبیی دواکەوتووخێڵەکی لە ناو کۆمەڵگادا ئەیخوڵقێنێ.بە چی ڕآدیارە حیزبێک دواکەوتوویە؟کردەووئاکارورەفتاروشێوەی بیرکردنەی کارگێرآنی ئەو حیزبە وێنەی ئاوێنەیەکی چڕژاوئەچێ لە مرۆڤی هوشیار خۆی تێدا نابینێتەوە.هەرحیزبێک خۆی تازە نەکاتەوولە کۆنەپارێزیداقەتیس مابێتەوە بەکاری چآرەسەریی نایە.ئاستی تەمەنیی حیزبیی وساڵەکانی خەبات وتێکۆشآن ئەگەر بە مێژووی ئەوحیزبە پێناسە بکرێ،نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەیی بیسەلمێنێ ئەم حیزبە پێشکەوتوویە یان پاشکەوتوو.گرینگ چۆنەتی بەرخۆدان وفیداکاریی ولێزانیی ئەو حیزبەیە کە شآن بەشآنی رێگوزەریی زەمان هەنگاوئەنێ.
لە مێژووی حیزبەکوردیەکاندالە کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران پێشینەیەکی زیاتر لە حەفتاساڵی هەیە.بەڵام کارنامەو دەستکەوتەکانی ئەو حیزبە بۆ کورد بە بارتەقای ساڵانی تەمەنی ئەو حیزبە هاوتەریب نین.یەکێک لە هۆیەکانی دەگەڕێتەوە بۆلاوازیی وکەمتەرخەمی بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبەیە کە نەیانتوانیوە بە بارتەقای ئەو گشتە رەنج ونەهامەتییە کە بەسەر خەڵک هاتووە،هەنگاوی ئەرێنی بنێن.لە پێداچوونەوەی کارنامەی ئەو حیزبەدامرۆڤ ماتمای دەمێنێ کە دوای ڕشتنی خوێنێکی زۆرئێستێ لە هەندەرانیش بە ڕاشکاوی ناتوانن هەڵسوکەوت بکەن وئەوەی کە ناویان ناوە سیاسەت،بەرێوەی بەرن.هۆیەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ خەبەزلزانیی کارگێڕآنی ئەو رێکخراوەیە.
ئۆجەلان وپرسی ژن؟
ماوەیەک لەوەی پێش دەرکردنیان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان،فرەبێژیی ح،د،ک،ئێران کا...خالید حەزیزیی بەشداری بەرنامەیەک بوولە سەر مێدیایەک بە ناوی (وی،ئۆ،ئا)کە لە ئامریکا وەشآنی هەیەو بەزمانی فارسی بەرنامەکانی بەردەوام ئەکا،لەو دۆڕاوەی پرسی:دەڵێن،درووشمی ژن ،ژیان،ئازادی،هی ئاغای ئۆجەلانە،ئەو سەرشۆڕە زۆر بە بێویژدانانە جوابی ئەو بەڕێبەرەی دایەو گووتی:نا ئەو درووشمە هی ئۆجەلان نییە،ئۆجەلان وئەوپرسانە.ئەو درووشمە هی حیزبەکەی ئێمەیە کە کاری بۆکردوە.من لەجوابی ئەو دۆڕاوەدا هەرئەوەندە دەڵێـم:
کاتی خۆی قازی محەممەد٤٥ کیلۆمتربەرەو پیری سەرهەنگ هوماوینی چوووپێی گووت:ببوورە کۆمارم راگەیاندووە.پاشآن لە کاتی دادگایی کردنەکەیدالێیان پرسی،تۆ ئەتتوانی ڕابکەی،بۆئەوەی نەگیرێی،بۆ ئەوکارەت نەکرد؟قازی جوابێکی سەرنج ڕاکێشیی دایەوە وگووتی:بۆ رابکەم،خۆ من ژن نیم!ئەوە هزریی یەکەم سەرۆککۆمارویەکەم کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتبووە لەوسەردەمەدا.ئەو رێبازە لە ناو ئەوحیزبەدا لەوسەردەمەش بەردەوامە.
کۆنەکومونیستی جاران ودێمۆکڕاتی ئێستا،خالید حەزیزیی هیچ ئاگای لە رابوردووی حیزبەکەی نییە،ئەگینا هیچ کات نەیدەگووت،درووشمی.ژن ،ژیان ،ئازادی،هی ئۆجەلان نییە،چون تەنیا سەرکردەیەکە کە لە پڕاتیکداتوانیویەتی وێڕای هەواڵانی ئەو درووشمە فورمالیزە بکا وبەکردەوە بیسەلمێنی.
بی،بی،سی،ودرووشمی ژن ،ژیان ،ئازادی:
هەرکەس ئەزانێ مێدیایەکی زەبەلاحی وەک بی،بی،سی،چۆن وەشآنی خۆی بەردەوام کردوە.ئەو دامودەزگایە گەورەیە کاریگەریی لەسەرئاڵوگۆڕەکانی جیهان وبە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە.شڕۆڤە هەواڵەکان وئەو خەبەرانەی کە بڵاویان دەکاتەوە بۆ کەس شاراوە نییە.ماوەیەک لەوەی پێشیش لەسەر درووشمی ژن ،ژیان ئازادی،لە ڕێگای یەکێک لە رۆژنامەگەرەکانی خۆی بە ناوی سۆران قوربانی هەڵویستیی خۆی ئاشکرا کردوە بۆ ئەو کەسانە ورێکخستنانەی کە خەریکی دزینی ئەو درووشمەن.
سۆران قوربانی:بی،بی،سی.
ژن،ژیان،ئازادی:بەرهەمی پیاوێکی تەنیا لە ناو زیندانێکی تاکە کەسیدا هەتا شەقامەکانی ئێران.
پیاوێکی تەنیا لە زیندانێکی تاکە کەسیدا
عەبدوڵائۆجەلان،ساڵێک دوای بڵاوکردنەوەی ئەو درووشمە.لە ئۆپڕاسیونێکی ئاڵۆزیی ناونەتەوەیی لە وڵاتی کینیا رفێرندرا ولە کاتەوە لە لە زیندانی ئیمڕاڵیدا لە تورکیە دەست بەسەرە.بەڵام لە ڕێگای نووسینی بابەتەکانیەوە وئەو پارێزگاریە لە خۆی دەکا حەولیداوە ئیدئۆلۆژیای ژنێ ئازاد زیاترپەرە پێ بدا.
بەرهەمی تێکۆشآنی ئۆجەلان، پەروەردەکردنی ژنانی وەک سەکینە جانسزوپەرەپێدانی واتای (ژنۆلۆژیی) بووە،زانستی ناسینی ژن کە ئیستێ لە سەر چیاکان،لە زانکۆکانی شاری قامیشلو وهیندێک لە ئاکادمییەکانی ژنان لە ئورووپا وئامریکای لاتین وەک وانەی دەرسی دەگوترێنەوە.
دواوتە:
حیزبە کلاسیکەکانی کورد لە چەپ ولە راست لە رۆژهەڵاتی کوردستان،وەها دۆڕاون،کە نازانن چۆن هەڵوێست بگرن.تووشی هەر دەزگایەکی راگەیاندن هاتن،لە درۆودەلەسە زیاتر هیچ قسەیەکی دیکەیان بە سەر زاردا نایە.لە ناو بێدەسەڵاتی ونەبونی داهاتوویەکی روون پەنا بۆ بێ ئەخلاقی دەبەن.پێویست بە گووتنە من بەشێک لە راپۆڕتەکەی بەرێز سۆران قوربانیم کە کاتی خۆی لە بی،بی،سی،بڵاوی کردۆتەوە لێرەداوەرم گێڕاوەتە سەر زمانی کوردیی.ئەو بابەتە زۆر زیاترە لە ئەو بەشەی کە من لێروە نووسیومەتەوە.درووشمی ژن،ژیان،ئازادی،تەنیا شەقامەکانی ئێرانی نەگرتۆتەوە،بەڵكوم لە زۆر وڵاتی دیکەش ئەو درووشمە پەلی هاویشتووە وپەیتاپەیتا لەسەر زارانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست