قاچاغچیی سەردەم!
Monday, 04/07/2022, 8:35
جار ناجار مرۆڤ دەگاتە ئاستێکی فکریی وتێڕوانین کە بە ناچاریی بڕیار لە سەر هیندێک بابەتی سیاسیی وکۆمەڵایەتی دەدا کە رەنگە بە زەحمەت لە لایان گوێ بیس یان خوێنەرببێتە مایەی لێک تێگەیشتن وقەبوڵکردن.ناچاریی زۆر بابەت بەسەر مرۆڤەکان دادەسەپێنن.لە پشت سەریی ناچاریی راستیەکان خۆیان بە مرۆڤ نیشآن دەدەن.گەلێک جار راستیەکان مرۆڤ ئازار دەدەن.بەڵام حەقیقەت هەرچەندی تاڵ بێ بونی هەیە وناکرێ پەراوێز بخرێ.
هاتوومە سەر ئەو باوەڕە کە هەر تاکێکی کورد لە سەر هەرناوێک وئیدئۆلۆژیایەک چەک بۆ بنەماڵەی بارزانی هەڵگرێ وشەڕیان بۆ بکا وگیانی خۆی لە دەست بدا بە شەهید نایحەسبێنم.پێگەی شەهید پڕە لە ئامانج وهەڵویست وخۆنەویستیی.پێگەی هەر شەهیدێک کاتێک بە رێزداریی لە سەر تاشە بەردەکانی مێژوو دەمێنێتەوە کە رێکخراوەیەکی پۆلآین وپڕ لە رێبازیی لە پشت بێ.
کۆمەڵگای ناهوشیارە کە چەند کەسێکی قاچاغچی وبازەرگانی ناوبنەماڵەی بارزانی لە سەر کورد کردۆتە سەرۆک وبەرپرس ورزگاریدەر.کۆمەڵگا ئەگەر زاناوتێگەیشتوو بێ هیچکات رێگا نادا تاقمێک جەردە وپارەپەرەست بە ساڵان خوێنی رۆلەی کورد بڕێژن وبۆ خۆشیان خەریکی کۆ کردنەوەی سەروەتوسامان وفرۆشتنی خاکی وڵات بن بە نەیاریی کورد.
نێچیروان بارزانی خەریکی قاچاغچیەتی بە جگەرەیە!
بە پێی ڕاپۆڕتی رێکخراوەی تاوانیی رێکخراوە پڕۆژەی رآپۆڕتی گەندەڵی،ئۆ،سی،سی ،ئەڕ،پێ، کە کاری ئاشکراکردنی گەندەڵیە لە جیهاندا لە تازەترین راپۆڕتیدا پەیوەندیی بارزانی وبازەرگانێکی گەورەی قاچاغی جگەرە ئاشکرا دەکات وگەندەڵیەکی گەورەی سەرۆکی هەرێم،نێچیروان بارزانی، ئاشکرا دەکا!
لێرەدا نابێ گلەیی لەو بنەماڵەیە بکرێ.دوای ئاشبەتاڵی مەلای باوکیان نەدەبوایە ئەوانە ڕێگایان پێ بدرێ کە پێ بنێنە سەر خاکی کوردستان.بەڵام کاتێک تەرمی بۆگەنیوی مەلا مستەفایان هێنایەوە باشوری کوردستان دیتمان خەڵک چۆن بە شیوەن وڕۆڕۆ پێشوازیان لە تەرمەکەی کرد!
جگە لەوانەش سەرهەڵدانەوەی رێکاری چەکداریی بۆ ئەو بنەماڵەیە لە سەر ناوی پێشمەرگە گەرەترین تڕاژیدیای تا ئەو سەردەمە بۆ گەلەکەمان خوڵقاندووە.پێشمەرگە رۆڵی گلادیاتۆڕ دەگێرێ،لە هەزارەی سەردەمدا گێژترین وبێ مێشکترین مرۆڤی کورد لە باشووری کوردستان دیاردەیەکی مەترسیدارە لە سەر ناوی پێشمەرگە.پڕ نەهامەتیترین رێکاری ئەوەیە کە ئەو گرووپە چەکی بە رواڵەت مۆلەتداریان بە دەستەوەیە.ئەو چەکەش تەنیا بۆ پاراستنی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە.
لە وڵاتێک کە سەرۆکی هەرێمەکە خەریکی قاچاغی جگەرە بێ بۆدوار رۆژ بۆ وەدەست هێنانی پارەی زیاتردەگەڵ مافیاکانی هێڕۆیین وتریاک وماددەهۆشبەرەکانی دیکەش دەستی تێكەڵاو دەکا.خەساری هەری گەورە لە دۆزیی وکورد وخاکی کوردستان دەکەوێ.بێ دەنگیی لە ئاست ئەو کارە تاوانبارەی نێچێروان بارزانی دەچێتە خانەی هاوبەشیی بە قاچاغیکردنی جگەرە و…هەر کەسێک لەسەر ناوی پێشمەرگە لە شەڕذا دەگەڵ داعش یان هەروڵاتێكی دیکەی دژە کورد گیانی خۆی لە دەست بدا لە روانگەی منەوە ناسنامەی شەهید وەرناگرێ.باشترین ڕێکار دانانی چەکە وهەڵبژاردنی بەرەی خەڵک، نەک خۆ بە کوشتدان بە تاقمێک قاچاغچی جگەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست