هونەر بۆ فرۆش نابێ
Saturday, 21/05/2022, 21:34
یەکێک لە خوووخدەکانی کۆمەڵگای بەشێکی گەورەی حیزبەکان وکۆمەڵگای رووناکبیرونووسەروزانای کورد ئەوەیە کە هەرچی نەهامەتیە دەیخاتە سەرشآنی داگیرکاریی خاکی کوردستان!ئەوەش بۆتە کولتورێکی قێزەون لە سیاسەتدا،ئەو ئاکارە هەڵەیە پردێکە بۆ تاقمێک سەرکردەی حیزبی وچینی رووناکبیر.شکست پاشی شکست بە سەر نەتەوەی کوردیی دێنن کە چی خۆیانی لێ دەرباز دەکەن وزۆر هاسان منەتیشمان بەسەردا دەکەن کە گۆیا شۆڕشیان هەڵگیرساندووە وماندووی سیاسەت وخەباتێکن کە کوردستانی پێ رزگار بکەن.لەو ناوەدا رۆلی چەکداریی بێ موڕآڵی حیزبەکانن کە ڕێگا بە مانەوەی تاقمێك بەرپرسی حیزبی دەدەن کە وەک فوسیلیان بەسەرهاتووە.
هونەربە گشتی یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بە هێزبۆ پاراستنی ناسنامەی کوردوخاکی کوردستان.هونەرمەند ئەو کەسەیە کە خۆی لە قەرەی ئەو رێبازە بدا وقۆڵ هەڵماڵێ تا بە دونیا بڵێ هونەریی کورد چییە وچەندە دەوڵەمەند وجێگای رێزە.هەر هونەرمەندێکی کورد یان دەنگخۆشێکی کورد ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەو رێبازە دەبێ لە بیری نەچێ هونەرمەندیی نەتەوەیەکی دابەشکراوە وبە بێ ئەوەی ئیزنی لێ وەربگێڕێ.ئەرکی پاراستنی هونەریی کوردی تەنیا دەنگخۆشیی نییە،رێگایەکە پڕلە هەورازونشێوکە ئازای گەرەکە شآنی وەبەر بداتا بیگەیەنێتە ئامانج.
ئەخلاق لە پاراستنی هونەردا ئەرکێکی پێویست وگەورەیە.هەر هونەرمەندێک خاوەنی ئەخلاقیی هونەری نەبوو بەکاری چارەسەریی نایە.ئەخلاق لە ئاست داگیرکەردا،لەئاست سەرکردەی بێ موڕاڵدا ئەگەر رەچاونەکرا ئەو هونەرمەندی راستەوخۆ دەکەوێتە ژێڕ پرسیار.
هونەری هەر نەتەوەیەک رێگا بە هونەرمەندیی نەتەوەکەی نادا کە مامڵە ودان وستان دەگەڵ نەیاریی بیانی ونەیاریی خۆماڵی بکا.سیاسەت هەر کات گڵاوبووهیچ جیاوازیەکی نییە کە خودی یان ناخودی بە ڕێوەی بەرێ.لە ماوەی سی ساڵی رابوردوودا دووبنەماڵەی داگیرکەرهیچ نەهامەتیەک نەماوە بەسەر کوردیی نەهێنن لە باشووری کوردستان.نەهامەتی هەرە مەزنیش ئەوەیە روخساری کوردیان لە هەر چوار بەشی کوردستان وەها تێکقرماندووە کە بەشێک لە دونیا دەرەوەی کوردستان وەها بیر بکەنەوە کە نەتەوەی کورد شآیانی ئەوە نییە کە خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ وکۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک بێ.
شارام نازری یەكێکە لەو کەسانەی کە بە رەگەزکوردە بەڵام تا توانیویەتی زیاتر خزمەتی بە هونەرو مۆسیقای فارسی کردوە تا کورد. ئەوەش ئەگەر جێگای رەخنە بێ مرۆڤ دەتوانێ بڵێ تارادەیەک ئەو مافەی بداتێ کە بارودۆخی ژیان وگوزەرانی ژیان وای لێکردوە کە بە زمانێکی دیکە جگە لە زمانی دایکیی خۆی گۆرانی بڵێ.بەڵام چەند سالێکە خەریکی گووتنی گۆرانی وژنینی مۆسیقای کوردیە.
لە کەسایەتی شارام نازریدا من کەموکورتیەکی مەزن دەبینم.هەر هونەرمەندێک بە پێی توانای خۆی کۆمەڵگای حیزبەکانی نەناسی وشارەزایی لە سەر نەبوو،تووشی هەڵەی مەزن دەبێتەوە.بنەماڵەی بارزانی رابوردوویەکی گڵاووچەپەڵیان هەیە.هەرکەس تۆزێک ویژدانی هەبێ وتۆزێک ئۆگریی وڵاتی کوردەواری بێ دەزانێ ئەو بنەماڵەیە چییان بەسەر کێشەی کورد هێناوە.دوای ساڵانێکی دووردرێژ بە یارمەتی کەسانی نفس نزم وخوێڕیی لە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی ڕاوە هونەرمەند ونووسەرو شاعیروکەسانی خۆشناون کە بە زەبری پارە هۆگریی خۆیانیان دەکەن وبانگهێشتنیان دەکەن بۆ باشووری کوردستان و وێنەیان دەگەڵ دەکێشن وبڵاوی دەکەنەوە تا بە خەڵك بڵێن ئێمە لەو بەشەش لە وڵات لایەنگرمان هەیە.
شآرام نازری ئەگەر بڕێک خاوەنی ویژدان وئەخلاقی هونەریی بایە هیچکار فریوی ترۆڕیستێك وکورد کوژێک ودزێکی وەک نیچێراوان بارزانی نەدەخوارد تا بچێتە خزمەتی ووێنەی دەگەڵ بکێشێ.هونەری نەتەوەکەمان ئەوەندە سووک نییە کە نازری هاسان بیفرۆشێتەوە.دەبوایە بە هیچ شێوەیەک ئیزن بە خۆی نەدا کەسایەتی خۆی بچووک بنرخێنێ ودەگەڵ جەردەیەکی وەک نێچیروان دابنیشێ.
بێ ویژدان یانی تۆ ئاگات لە بارودۆخی ژیانی ناو زیندان وژیانی خەڵكی هەژاردا نییە؟ یانی تۆ نازانێ ئەو بنەماڵەی چییان بە سەر نەتەوەکەمان هێناوە.یانی کەڕی وگوێت لە ئاستی ناڕيزایەتی ئەو خەڵكە هەژارە نییە؟بنکەو بارەگاکانی سەر بە ئەردۆغانی کورد کوژ نابینی؟ کوشتن وتڕۆری ئازادیخوازانی کورد کە پەنایان بردۆتە باشووری کوردستان نابینی؟
هونەرو هونەرمەند کە هونەری نەتەوەکەی نەپاراست بە کاری کاری هونەریی نایە،تەنیا بازەرگانێکی بێ ئەخلاقە کە خۆی دەباوەشی ئەو چەتانە هاویشتووە کە کاریان نۆکەرایەتی بۆ نەیاری کوردە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست