کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزتنەوەی گۆران و ئارەزوو بۆ دەسەڵات

Sunday, 02/03/2014, 12:00



بزتنەوەی گۆران وەك هەر پارتێكی سیاسی تر بەرهەمی نا تەندروستی كۆمەڵگای كوردیە بەڵام بە هەندێ جیاوازیی باش و ووردەوە كە رەنَگە لە قەیرانەكاندا بە زۆری هەستی پێ بكرێت, دیارە ماف و فەلسەفەی دروست بوونی هەر پارت و رەوتێكی سیاسی گەیشتنە بە دەسەڵات ئەگەر بە فەرمیش ئاشكرای نەكات كە هەر زوو لە پرۆژە و پرۆگرام و دروشمەكاندا دەردەكەوێت بە شێوازی ناراستەو خۆ وجۆرا و جۆر,
یەكەم : بزتنەوەی گۆران دوا بە دوای هەڵبژاردنەكاندا كاری بۆ لە بیر كردنەوەی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی دەكرد لە پرۆفایلی سیاسی خۆی بە پاشەكشە و سات و سەوداكان جارێك بە پشت كردن لە هاوپەیمانەكانی دوێنێی و جارێكی تر بە رۆیشتن بۆ دان و سانەكان لە گەڵ پارتیدا بە ووزە و شۆر و شەوقێكی نا سروشتی لە ژێر ناوی دروست كردنی حكومەتێكی بنكە فراوان و نیشتمانی,
دووەم : وازهێنانی لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران لە ژێر فشار و سەرسەختی یەكێتی و هەنَگاوە نا لۆژیكیەكانی و چاو پۆشینی لە فرە لە دەست درێژی و پێشرەویەكانی ئەو پارتە لە بواری سیاسی و راگەیاندندا,
سێهەم : هەڵبژاردنی بێ دەنَگی و دوور كەوتنەوە لە هەر هەڵوێستێك بۆنی بەرهەڵستكاری لێوە بێت بە تایبەتی لەم ماوەیەدا كە رێكخەری گشتیان هەوڵی داوە دوورە پەرێز بێت لە هەر لێدوانێكی سیاسی راستەو خۆ لە دوای كۆنفرانسەكەیانەوە بە هۆكاری نا رۆشنی هەڵوێست و سیاسەت و بۆچوونەكانیانەوە لە بواری پێكهێنانی حكومەت و شێوازی رەفتار كردن لە مەر رەوشەكە بە گشتی,
چوارەم : بە جەخت كردن لە سەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ خۆی لە خۆیەوە ئاماژەیەكی تەنَگەتاوی ئاشكرا و بێ بەهانەیە بۆ ئارەزوویان بۆ دەسەڵات و مانەوە لە ژینَگەی ئاڵۆزی سیاسی كوردستان وەك جەمسەرێك بۆ پاوانخوازی و پەیرەوی كردنی سیاسەتی ((هەتا دەتوانی قەپی گەورە بگرە لە كێكەكە)),
بە تیۆری ئەوەی پارتەكان لە دەسەڵات دەگەنێن بزتنەوەی گۆرانیش بێ گومان ئەگەر ئەوەند بمێنێتەوە لە دەرەوەی دەسەڵات رەنَگە بەر لەوەی بیگاتێ بگەنێ چونكە هەر لە سەرەتاوە بە ئایدۆلۆجیا و ئاراستەی پارتی دەسەڵاتەوە هەڵسووكەوتی كردووە,
شرۆڤە كاری سیاسی
م. محمد گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە