فرەژنی و جیاوازی ژیانی کۆمەڵایەتی
Thursday, 11/11/2021, 23:55
دیاره به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی ژن له‌ژێر چهمۆکی پیاودا چه‌وساوه‌ته‌وه و ته‌نها بۆخزمه‌ت کردن و سه‌رچاوه‌ی سێکسی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه، بێگومان ئەوەش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کهپیاو خاوه‌ن هێز و عهزهڵاتی جه‌سته‌ییه، لێ ژن به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵکو ههرنهیتوانیوه پهرچهکردارێکیشی هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی که به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پیاوه‌وه لێی ده‌کرێت! هه‌رئه‌وه‌ش وایکردووه پیاو زاڵم و ژن مەزڵوم بێت. هۆکارێکی تر که‌هێنده‌ی تر ژنی بچوک کردۆته‌وه دیینه، به شەرعیەت پێدانێک به‌و نایه‌کسانیه ڕه‌گه‌زییه، وه‌ک: دوو ژن بهشاهیدێک، به دوو ژن به‌قه‌د پیاوێک میرات وه‌رده‌گرن، له‌هه‌مووی ترسناکتر پیاوێک له‌کاتێکدا مافی بوونی چوار ژنی هه‌یه!
بێگومان دیارده‌ی فره ژنی له‌دێرینه‌وه له‌ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگا و ناوچه‌کاندا بەشێوه‌ی جیا جیا بوونی هه‌بووه، بهوکۆمهڵگایانهش که‌ئێستا له‌لوتکه‌ی هۆشیاری و دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایهتیدان. هه‌رچه‌نده شێوازی ژیانیش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی زه‌مه‌ندا ده‌گۆڕێت، له‌ئێستاشدا ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، لێ داخه‌که‌م هێشتا له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا به‌بیرێکی ته‌سک و چاوێکی بچوکه‌وه سه‌یری توێژی ژن ده‌کرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش لهناوچەو هۆزێک بۆیه‌کی تر جیاوازه.
لێ بەگشتی هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵه هه‌ن که‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سلبیان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری گشت تاکێکی کۆمه‌ڵگا، وه‌ک کولتورێکیش له‌دێرینه‌وه ڕه‌گی داکوتاوه.
له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له زۆرێک پیاوان ده‌بیستین که‌ده‌ڵێن "سه‌گ به‌ژن ناوهڕی" ئەم ده‌سته‌واژه دزێوه هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆکێکی کوشنده‌یه و واتای که‌م بایه‌خ و بێ ده‌سه‌ڵاتیه بۆ ژن. وه زۆر جار ده‌بینین که گهنجێککاتێک به‌رگری له‌مافه‌کانی ژن بکات یان ڕه‌فتار و سیفه‌تێک بنوێنێ که له‌که‌سێتی ژنه‌وه نزیک بێت له‌لایه‌ن هەندێک پیاوانه‌وه سه‌رزه‌نشتی دەکرێت و پێی ده‌ڵێن "که‌سێکی ژنانه‌یه" ئه‌وه‌ش بەواتای ئه‌وه دێت ژن به که‌متر له پیاو سەیر ده‌کرێت. به‌ڵام که به‌ژنێک بڵێن تۆ "که‌سێکی پیاوانه‌ی" شانازی پێوه ده‌کات.. هەندێک پیاوانی تر هه‌ن که‌خاوه‌ن ناوەڕۆکێکی خاڵین له‌مه‌عریفه ده‌ڵێن "له‌ژنی خۆم که‌متر بم" که ئه‌م کاره ئه‌نجام نەدهم، ئه‌م وته پڕوپوچهش لهگهوههرو گه‌وره‌یی و ڕێزی ژن که‌م ده‌کاته‌وه.
دیاره به‌یاساکانی ئیسلام و چه‌ند وشه‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی ژن ماره‌یی له‌پیاو دێت‌و ده‌بێت به موڵک و شه‌ڕه‌فی پیاو، به‌ڵام هه‌رگیز پیاو نابێته موڵک و شه‌ڕه‌فی ژن، جارێ من تێناگه‌م شه‌ڕه‌ف بۆ لای پیاو نییه، ته‌نها لای ژنه، ئه‌و شه‌ڕه‌فه له کوێی ژن‌دا خۆی حه‌شارداوه؟ وه پیاو هه‌رکات ویستی ژن ته‌ڵاق ئه‌دات به‌ڵام دیسانه‌وه ژن ناتوانێ پیاو ته‌ڵاق بدات، کهسهبارەت به‌وه خۆم پرسیارم له مامۆستایه‌کی شاره‌زا کردووه، ئه‌و وتی به‌هه‌مان شێوه ژنیش مافی ته‌ڵاق دانی پیاوی هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک مه‌رجی هێنده قورسی وت که‌مه‌حاڵه ژن به‌و مافه‌ی بگات. هه‌تا ئێستاش هیچ ده‌م سپی و مه‌لایه‌کی ئایینی نوقهیهکیان لێنه‌هاتووه، سه‌باره‌ت به‌و مافه‌ی ژن، که‌واته ژنی به‌ش مه‌ینه‌ت کاتێک مێرده‌که‌شی به‌دڵ نه‌بوو ژنه ناچاره له‌ژینگه‌یه‌کی ناخۆشدا ته‌سلیمی داخوازیه‌کانی مێردێکی نه‌خوازراو بێت.
بێگومان جیاوازیه ڕه‌گه‌زیه‌کان گه‌لێکن، لێ ئامانجی بابه‌تی من دیارده‌ی فره ژنییه.دیاره به‌گوێره‌ی هه‌موو پێوه‌ر و توێژینه‌وه‌کان دیارده‌ی فره ژنی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ناتوانێ خۆی بگونجێنێ. ئێ ناشڕهخسێت له‌ئێستادا بژین بەڵام نوقمی سه‌رده‌مێکی تربین. بۆیه بەبۆچونی من بۆ ئێستا فره ژنی واتای کوشتنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئەزمونی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ش سه‌لماندویه‌تی که توشی چ ناهاوسه‌نگیه‌کی خێزانی هاتون، بۆیه فره هاوسه‌ری وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی تر پێویستی به توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.
له ئێستادا بۆ وه‌کخۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌هێزترین پاساو پاساوی دینه. ئه‌گه‌رچی دین به‌سه‌دان ساڵ پێش ئێستا یاسای فره ژنی به‌په‌سه‌ند داناوه، به‌ڵام بۆئێستا پێویسته ئه‌و دیارده‌یه له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکه‌ندرێ، چونکه جیاوازیه‌کی فراوان هه‌یه له نێوان مرۆڤ و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وکات و ئێستا. ئەگەرچی شەریعەتی ئیسلام نەگۆڕەو کەس ناتوانێت بنەما سەوابتەکانی دینی ئیسلام بگۆڕێت، بەڵام ئەم دەستور و یاسا‌و سەریعەتە زیاتر لە ١٤ سەدە پێش ئێستا نوسراون و هیچ پێویستییەک نییە بۆ مانەوەیان وەکو خۆی، بۆیە من لێرەوە بانگەوازێک لەکۆمەڵگای کوردی و تاکە هۆشیارەکان دەکەم شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و فیکری هەڵگیرسێنین و ڕێنێسانسی ئایینیی بکەین. وە من دژی ئەو ئیمام و ڕێبەرانی ئیسلامم کە دەڵێن نابێت بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام بگۆڕدرێن. بەڕای من ئەگەر گۆڕانکاری نەکرێت لەشەریعەتی ئیسلامدا ئەوا لەشوێنی خۆمان چەقبەستوو دەبین و هیچ پێشکەوتنێک ڕونادات و ژنانیش قوربانی یەکەم دەبن.
بەتایبەتی لەڕووی فرەژنییەوە کە ئەم نەریتە بۆ سەردەمەکانی کۆنیش گونجابێت بۆ ئێستا ناگونجێت. بێ شک له‌ڕووی ئیمانه‌وه خه‌ڵکی ئه‌وکات باوه‌ڕێکی یه‌کجار فراوانتریان هه‌بووه و به‌باشی په‌یڕه‌ویان له‌یاساکانی خواوه‌ند کردووه. هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌س نه‌یتوانیوه، مافه سروشتیه‌کانی یه‌کێکی تر پێشێل بکات. ئه‌و لەخودا نزیکیه‌ش به‌هێزترین پاڵنه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان یه‌کسانیه‌کی ڕه‌ها له نێوان ژنه‌کانیاندا بکه‌ن، چ له ڕووی سێکس یان جل و به‌رگ و خۆراک یان هه‌ست و سۆز و ڕێزه‌وه، به‌رپاکردنی یه‌کسانیش باشترین چه‌کێکه که قه‌ڵای ململانێکان ده‌ڕوخێنێ.
له‌ڕاستیدا له‌م سه‌رده‌مه نادادپه‌روه‌ریه‌ی ئێستادا بهجۆرێکیتره، ئێستا ته‌نها مه‌سئول و دەوڵهمهندهکان به کۆمه‌ڵ ژنیان هه‌یه، ئه‌وانیش نه‌ک به ئیمانداران به‌راورد ناکرێن، به‌ڵکو داماڵراون له هه‌رچی مۆڕاڵی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی ڕۆحانیەت، بۆیه به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌یانەوێ ڕۆژانه ئاره‌زووه سهرکێشهکانیان تاقی بکه‌نه‌وه.
جیاوازیه‌کی تر که ئێمه به‌پێشوو نابه‌ستێته‌وه ڕێژه‌ی زۆری ژنه، له‌سه‌رده‌می کۆندا ڕێژه‌ی ئافره‌ت زیاتر بووه له‌پیاو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگێ به‌رده‌وام جه‌نگی خوێناوی هه‌بووه، له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانیشدا زیاتر له نیوه‌ی شه‌ڕکه‌ران کوژراون، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زۆر بونی ژن و که‌می پیاو، بۆیه بۆ حاڵه‌تێکی له‌وشێوه‌یه تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یان به‌باش زانیوه، بۆ هه‌ر پیاوێک چوار ژن به‌ڕه‌وا بزانن، ژنه‌کانیش ناچار بونه قبوڵی بکه‌ن چونکه نه‌یانتوانیوه خۆیان و مناڵه‌کانیان به‌خێو بکه‌ن. کهبهراوردێک بکه‌ین ده‌بینین له‌ئێستادا هیچ کام له‌و هۆکار و پاساوانه بونیان نییه، ڕێژه‌ی جیاوازی نێوان نێر و مێ به‌و ڕاده‌یه ناهاوسەنگ نییه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنێک له‌ئێستادا مێرده‌که‌ی بمرێ ئه‌وا خۆی ده‌توانێ ژیانی مناڵەکانی مسۆگه‌ر بکات، بهئیشکردن یان موچه ...هتد. که نمونه‌ی ژنی لهوشێوەیه که‌م نین. به‌ڵام له‌ڕاستیدا پیاوی سه‌رده‌می خۆمان که به‌کۆمه‌ڵ ژن لهزیندانێکی به ڕواڵه‌ت ماڵدا کۆدەکهنهوه ته‌نها بۆ دامرکانه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانیانه، ئەگینا له‌به‌ر بونی کێشه‌ی قه‌یره‌یی و ژنی بێ مێرد نیه.
جیاوازیه‌کی تر توانای سێکسیه، دیاره به‌گوێره‌ی ئاماژه مێژووییه‌کان پیاوی سه‌رده‌می کۆن خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی گه‌وره‌تر و توانایه‌کی فراوانتر بوون، که ئەمەش بۆته هۆی بونی سه‌رچاوه‌ی یەکی سێکسی فراوانتر بەبەراورد بەپیاوی ئەم سەردەمە.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی پزیشکی ده‌رکه‌وتووه که‌پیاوی جگه‌ره کێش له‌مانگێکدا ٨ بۆ ١٠ جار ده‌توانێ سێکس بکات، وه پیاوی جگه‌ره نەکێش توانای ١٠ بۆ ١٢ جاری هه‌یه. وه ئه‌و ڕێژه‌یه له‌پیاوێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه. هه‌روه‌ها توره‌که‌ی جوته گونی نێرینه (پیاو) که هه‌ڵگر و به‌رهه‌م هێنەری تۆوه سپێرمهکانه، تواناکه‌ی سنورداره و بەهیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ به‌شی تێرکردنی چوار ژن سپێرم به‌رهه‌م بێنێت.
به‌ڕای من بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده کوشنده‌یه پێویسته کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و له‌ناویدا توێژی ئافره‌ت به‌تایبه‌تی بگاته هۆشیاریه‌کی به‌رز و فراوان، ده‌بێت ژنان ئه‌و واقیعه بزانن، شوو نه‌کردنیان زۆر باشتره، له‌وه‌ی شوو به‌پیاوێکی ژندار بکەن. به‌ته‌نگه‌وه هاتن و هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاش ئه‌رکی سه‌رشانی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕوناکبیران و ڕێكخراوەکانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه، که گشتیان لەوبوارهدا غاییباتیان هه‌یه. ڕێگه چاره‌ی دووه‌م بۆ بنبڕکردنی کولتوری فره ژنی، بونی یاسایه‌کی توند و یه‌کسانه، لێ نه‌ک هاوشێوه‌ی ئەوەی ئێستا هه‌یه به‌ناوی یاسای قه‌ده‌غه کردنی فره ژنی، به‌گشتی ئه‌و یاسایە نەتوانیویهتی فره ژنی که‌م بکاته‌وه نه ڕێگری کردووه له به‌رپرسان. ئه‌گه‌رچی له خولی دووه‌می پەڕلەماندا یاسای فره ژنی دانرا، به‌ڵام هێشتا پیاوان ڕێگای تر ئه‌دۆزنه‌وه و فێڵ له‌و یاسایه ده‌که‌ن، به‌وه‌ی له‌که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان، ژن مارهدهبڕن و یاساکه‌ی هەرێمی کوردستانیش ناتوانێ کۆنتڕۆڵی ئه‌و دیارده‌یه بکات، ئه‌وه‌ش ده‌لیلی لاوازی یاساکه‌یه، به‌وه‌ی تێبینی نه‌کردووه پیاوانی دانیشتووی کوردستان نەتوانن لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ماره‌بڕی ژنی دووه‌م بکه‌ن. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی ئاشکرا بووه، کە لەڕابردوودا، ژنه په‌ڕله‌مانتارێکی سەر بەپارتی دیموکڕاتی کوردستان له‌په‌ڕله‌مانی ئێڕاق، یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی شووی به‌پیاوێکی خاوه‌ن ژن و مناڵ کردووەو بۆئەوه‌ی ڕێگه‌شیان پێبدرێت، له‌دادگای که‌رکوک ماره‌یان بڕیوه. ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست