جاشسیغە
Wednesday, 23/02/2022, 12:32
پێشەکی:
ڕێزم هەیە بۆ هەر شەراکەت و پەیمانێک کە بە دڵخوازی و ئارەزومەندانە لە نێوان دوو لایەن ساز بێت، بە شەرتێک ئەم هاوپەیمانیە زەرەری بۆ خەڵک نەبێت.
زەواجیش لە نێوان دوو لایەن کە زەرەری بۆ خەڵک نەبێ پیرۆزە. چ دائیم بێ چ کورت ماوە(سیغە)، چ زەواجی هاوسەرگیری بێ، چ زەواجی سیاسی. بەڵام دیسان بە شەرتێ قازانجی زەواجەکە لە سەر زەرەری خەڵک ساغ نەکرابێتەوە.
ئەسڵی وتارەکە:
سەدر و بارزانی زەواجەکەیان کورت ماوە دەرچو. دەروێشەکانی شێخی بارزان هێندە تۆمەتی جاشسیغە یان خستە پاڵ نەیارە کوردەکانیان، تا خۆیان بە جاشسیغە دەرچون.
خوێنەران دەزانن کە زەواجی سیغە کورت ماوەیە. سەدر و بارزانی خەریکە جیا دەبنەوە.
جاش لە مێژوو ، نێوەرۆک و مانا دا:
جاش لە وشەی جەیشی عەڕەبی وەرگیراوە. بە مانای لەشکر، هێزی سەربازی، ئەرتەش و سپا بەکار دێت.
لە دیوەخانی کوردایەتی دا ئەم واژەیان وەها کورداندوە کە تەواو لە نێوەرۆک بەتاڵ کراوە. بێمێشکی و بێسفەتی کوردایەتی فیئۆداڵی نیشان دەدا.
لە حاڵێکدا کەری بەستەزمان هەزاران ساڵ باری قورسی ئەژدادی کوردیان بە پشتی خۆی هەڵگرتوە، گەورەترین بێحورمەتی پێدەکەن. کەسانی وەک تەحسین شاوەیسی گۆڕبەگۆڕ بە جاش ناوزەد دەکەن.
جاش لە هەنبانە بۆرینە دا:
کوردی:
١-بەچکەی کەر
٢-پیاوێ ژن بە وادە مارە دەکا و کرێ دەستێنێ
٣-برێتی لە خۆفرۆش بە داگیرکەرانی وڵات
فارسی:
١-کُرّه خر
٢-مُحلل
٣-کنایه از خودفروش به بیگانه
مێژووی زەواجەکانی بارزانی:
بارزانی ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٩٥ لە گەڵ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوازی زەواجی سیغە دا هاوژیان بوون. بەرهەمی ئەم هاوژیانیە پاکسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دێموکڕات و کۆمەڵە بوو.
دوای تەواو بوونی ماوەی سیغەی ئێران-بارزانی، نۆبەی زەواجی دائیمی تورکیا و بارزانی هات.(تورکیا بە پێچەوانەی ئێران سونی مەزهەبە و زەواجی سیغەی نیە)
ئەم زەواجە تا ئێستا درێژەی کێشاوە.
بەرهەمەکانی هاوژیانی تورک - بارزانی:
١-شەڕی هاوبەش لە گەڵ ئەرتەشی تورک دژی پ ک ک
٢-سازکردنی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ لەبار بردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا. ٣-خەندەک لێدان و داخستنی پردی سێماڵکا بە ڕووی کوردانی ڕۆژئاوا.
٤-گرێبەستی ڕادەست کردنی نەوتی باشور بە تورک بە قیمەتی یەک لە چواری بەهای نەوتی ئێراق.
٥-ڕادەست کردنی شەنگال بە داعش و بە کۆیلە کرانی ٦٣٠٠ ژن و کچی ئیزەدی.
٦- قەرزدار کردنی خەڵکی هەرێمی باشوری کوردستان بە میزانی ٣٣ میلیارد دۆڵار.
زەواجی دائیم بۆ کاتێکی کورت ماوەی دیاری کراو نیە. بەڵام لە ئەگەری ناکۆکی ژیان تەڵاق ڕێگا چارەسەرە. زۆرینەی جەماوەری کورد چاوەڕوانی ئەم تەڵاقەن. داخوا ئەم چاوەڕوانیە وەدی دێ؟...
بە هیوای لەشساغی و بەختەوەری بۆ دەروێشەکانی تەریقەتی بارزان و شوێنکەوتوانی(مقلدین) ئایەتوڵا سەدر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست