بەڕێزان... با بە کورتی من ڕای خۆمتان بۆ بنوسم، من زۆر حەزم لە قسەی سولومبە و قەلومبە نیە، پێمخۆشە قسەی دڵی خۆم لەگەڵ خەڵکی بکەم.بەڕێزان باوەڕتان بێت خەڵکەکە بۆخۆی زۆر تاوانبارە، خۆی خوڵقێنەری بەدبەختیە، حەزی لەوەیە بچەوسێتەوە، حەزی لەوەیە کەسێک ھەبێت باڵاسەری بێت، عادەتی کردووە بە دیوەخان و پێشخانەو بە خیاماڵی فرت و فێڵ و حۆقەبازی، ئەمەش باشترین ھەلە بۆ دەسەڵاتخواز، بۆ زاڵم بۆ ستەمکار بۆ دیکتاتۆر، پایەی ئەساسی زاڵم...
کورد دەڵێ یاخوا فەقیر زوو دەوڵەمەند نەبێت، چونکە سەر لە خۆی دەشێوێنێ نازانێ چۆن خەرجی بکات، یا دەڵێت پیاو ئەگەر دەوڵەمەند بو یا ژنی پێ دێنێت یا پیاو دەکوژێت، ئەوانە ڕێک ئێستا لە باشوری کوردستان دەقەومن، باشترین وشەش بۆ پارتی و یەکیەتی بەس وشەی چەتەیە، بەڕاستی...
مۆنا قاوەچی کەسێکی زۆر ژیرە، قەدیمیان کوتویانە دوژمنی زانا لە دۆستی نادان باشترە.ئەو بە نوێنەرایەتی بارزانی و ئەردۆغان و دارودەستەکەیان دەڵێت پ ک ک نەک ھەر بۆ کوردستان خەتەرێکی گەورەیە بۆ جیھانیش.بریا خەڵکی ڕەنجدەرو ھەژارو ئازادیخوازو چەپی کوردیش بە ئەندازەی مۆنا خان لە پ ک ک تێگەشتبان، ئەوکات...
ھێندێک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵە دوای زیاتر لە چل ساڵ ئیستاش زۆر کلاسیکانە کێشەی ژنان ھەڵدەسەنگێنن، ئێستاش ھەر دەڵێن کۆمەڵە ژنانی ھێنایە ناو خەباتەوە، قەت ئەم دەستەواژە ناگۆڕن کە ئەوە کۆمەڵە نەبو کە ژنانی ھێنا ناو کۆمەڵەوە بە پێچەوانە ئەوە ژنان بون کە فرسەتێکان دیت و ویستیان بیقۆزنەوە تا لەم ڕێگەیەوە...
ئینسان لە نێوان واقع و خەیاڵاتدا،تاڵیبانەکان بۆ مەبەستی خۆیان ھێندێک ئینسان، لەڕاستیدا نەک ھێندێک یەکجار زۆر خەڵکیان پەورەدە کردووە، تەواو سەتاسەت مێشکیان شۆر دونەتەوە، یانی وایان لێکردون کە مێشکی ئەوانە لەگەڵ ژیانی ئینسان ھیچ ھاوسەنگێکی نیە.ئێستا کە تاڵەبان لە ماوەیەکی کەمدا ھاتونەتە سەر دەسەڵات...
بۆچی زۆربەی کۆنە کۆمەڵەیەکان لە ئاست ڕوداوە چارنوس سازەکانی کوردستان بێ دەنگن؟من سەیرم لەم قەدیم کۆمەڵەیانە دێت بۆ وا بێ ھەڵوێستن، کەسانێک کە تەواوی جوانی خۆیان لە ڕێی ێازادی و سۆسیالیسم و ژیانێکی باشتر بۆ مرۆفایەتی بەخت کرد، ھەر وەک تاریخناس و مێژوناسان دەڵێن، بێ دەنگی...
من وەک کوردێک ئاوا بیر دەکەمەوە, بۆ ئەوەی کوردستان بە دەردی ئەفغانستان نەچێت، پێویستە ھەموان لە دەوری سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیک خۆ بە ڕێکخستن بکەن.زۆر زۆر دڵنیابن پلانی زۆر لەوە نەگریستر لە ئارادایە بۆ کوردستان، تەنیا وشیاری خەڵک و خۆبەڕێکخستنی خەڵک لەم چوارچێوەیەدا دەتوانێ ژیانێکی باشتر...