کێشەی ئێستای کۆمەڵگای ئێمە ئەوەنیە کە هەموو شت کورتکراوەتەوە لە موچەدا، کێشەکە ئەوەیە ئەوەیە کە بۆ چارەسەر، دەسکاری هۆکارە ڕاستەقینەکان ناکرێ و هەموو شتەکە هەڵواسراوە بە عەلاگەی بەغدایا.لەڕاستییدا هۆکاری کێشەکە لە ناوەوەیەو جگە لە "گەندەڵیی" هیچی شتێکی تر نیە. بەڵام دەسکاری ئەم هۆکارە ناکرێ و کێشەکانی بەغدا کراوە بە پەردەیەک بۆ شاردنەوەو دەسکارینەکردنی ئەسڵی مەوزوعەکە.دنیایەک بندیوار، دنیایەک دەزگای ڕاگەیاندن، دنیایەک هێزی چەکداری جۆراوجۆر، دنیایەک خانەنشینی وەزیرو پەرلەمانتارو پلەی باڵا، دنیایەک...
ئەگەرچی هەڵبژاردن لە عێراقدا بەگشتی، ململانێ و کاسپی دزەکانە، بەڵام هەڵبژاردنی کەرکوک، بۆ کورد زۆر دزانەتر بوو. دزەکانی پشتی شیعاری نەتەوایەتی، نەیانتوانی یەک لیستی نەتەوەیی دروستبکەن و هەریەک شیعارەکەی بۆ خۆی دزی. نەتەوە ئەگەرچی مانای کۆبوونەوەیە، بەڵام ئەوان کردیانە خیتابی پەرتبوون. دزەکانی پشت...
سەردەشت کوژراو وتمان هەموومان سەردەشتین، کاوە کوژراو وتمان هەموو کاوەین، ناوەکانی تریش بە هەمان شێوە، بەڵام لە کەیسی خواناسدا کەس نەیگوت هەموومان خواناسین و ئەم هاشتاگەمان نەبینی!هۆکاری ئەوەش ئیحتکارکردنی خواو خواناسییە لەلایەن ئیسلامییەکانەوە، پێشتر خوا هی هەمووان بوو خواناسییش بۆ هەمووان کراوە بوو،...
پارتی و یەکێکی تەنیا دوو حیزبی چەکدار نین، بەڵکو کۆی کۆمەڵگاکەشیان چەکدارکرد. ئیستا چەک تەنیا لە ئاستی دوو حیزبدا خەتەر نیە بۆ سەر ئەم وڵاتە، بەڵکو لە ئاستی کوتلەو گروپی ناوخۆی حیزبەکان، لە ئاستی عەشایەری و خێڵەکان، لە ئاستی تاکە کەسی و تاوانی کۆمەڵایەتی، لە هەموو ئەم ئاستانەدا خەتەرەو چەک بۆتە زمانحاڵی...
جاران کێشەی دزەکانمان هەبوو، ئێستا کیشەی شەڕی دزەکان. دزییەکە وەکو خۆی ماوەو شەڕەکەشی هاتۆتە سەر. مەسرەفی دزیی گرانەو مەسرەفی شەڕ گرانتر، هەردوکیشی لە گیرفان و لە میزاجی خەڵک ئەڕوات. شەڕی دزەکان دۆخێکی دروستکردوە، کە بە ئاشتی دزەکان بیژەنین، ئێستا ئیتر مەسەلەکە ئەوەنیە کە لە گەندەڵییەوە بپەڕینەوە...
تاکە شتێک بۆ ئێمەی کورد، کە چەتری کۆبوونەوەی هەمووان بێت، جەژنی نەورۆزە. ئێمە لە شتەکانی تردا هەزار لەت بین، لەوەدا یەک پارچەین، کە زۆربەمان هەمان هەست و خۆشی و ئینتیمامان هەیە بۆ ئەم جەژنە، کە ئەوە هەوێنێکی باشە بۆ یەکێتی نەتەوەیی.پرسیارەکەی من سادەیە و هەر ئەوەیە، چۆن کۆمەڵگا ئەدرێتە دەست ئەوانەی کە...
چەن ساڵێک لەمەوپێش، ژنهێنانی سێیەمی ڕابەری سەلەفییەکان، بوو بە باس و خواسی گشتی، ئەوەش لەبەر ئەوە نا کە کۆمەڵگای ئێمە فرەژنیی تێپەڕاندنبێ و شتەکە نامۆبووبێ بە هۆشیاری کۆمەڵگا، بە عەکسەوە، هێشتا لە عەقڵیەتی ئێمەدا ئاساییەو لە واقعیشدا هێشتا هەیەو لەگەڵ هەڵکشانی سەلەفیەتیشدا، ئەکرێ بڵێین شتەکە زیادیشی...
پێکەوەژیانی ئایین و باوەڕەکان و ڕێزگرتنی هەموویان، پێویستییەکی کۆمەڵایەتی و مرۆییەو ئاستێکە لە هۆشیاریی کە گرنگە پێ ی بگەین. بەڵام ئەوە ناکاتە ئەوەی کە دەمی ڕەخنە، لەسەر دیاردە نامرۆییەکان دابخەین و ئەبێ تێبگەین لەوەی کە ڕەخنە لە دین ناکاتە دوژمنایەتی و دژایەتی دین، بەڵکو شتێکە بۆ قازانجی بەشەریەت کە...
کۆمەڵگای ئێمە تەنیا لەبەردەم جەهالەتی کۆنەپەرست و تاریکپەرستاندا نیە، تەنیا لەبەردەم ناعەدالەتی مادیی و دزی و گەندەڵیی سیاسییدا نیە، بەڵکو لەبەردەم چینایەتی و ناعادەلەتی مەعریفییشدایە.هەمان ئەو هەڕەشەو جوێنانەی بۆ مامۆستا شێرزاد چوو، بۆ منیش هات، بە هۆی چەن نوسینێکەوە کە ڕەخنەی دینیی تێدابوو. بێگومان...
ژنکوژیی کۆمەڵگای ئێمە، ڕەگێکی لای خێڵە، ڕەگێکی لای دین. بیرکردنەوەی خێڵەکییانەو بیرکردنەوەی فیقهییانە، هەردوکی بریتییە لە بە پلەدووکردن و بە موڵککردنی ژن. هەر ئەمەشە سەر ئەکێشی بۆ ستەم و کوشتنەکان.پارتی و یەکێتیش وەکو دوو سەرەتانەکەی سەر جەستەی ئێمە، کێشەکەیان هەر لە دزی و گەندەڵی و شەڕو شۆڕو میلیشیاگەری...
ژنکوژیی کۆمەڵگای ئێمە، ڕەگێکی لای خێڵە، ڕەگێکی لای دین. بیرکردنەوەی خێڵەکییانەو بیرکردنەوەی فیقهییانە، هەردوکی بریتییە لە بە پلەدووکردن و بە موڵککردنی ژن. هەر ئەمەشە سەر ئەکێشی بۆ ستەم و کوشتنەکان.پارتی و یەکێتیش وەکو دوو سەرەتانەکەی سەر جەستەی ئێمە، کێشەکەیان هەر لە دزی و گەندەڵی و شەڕو شۆڕو میلیشیاگەری...
مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەو پرسیارکردن و گفتوگۆ هەیە. ئەگەر بیرکردنەوەکان ڕێزیان لێبگیرێ و پرسیارەکان وەڵام بدرێنەوەو گومانەکان لەناو گفتوگۆدا بڕەوێنرێنەوە، ئیتر جەنگەکان و ڕقەکان پێویست نین و دنیا لە ئاشتیدا ئەژی. بەڵام بەداخەوە بیرتەسك و تاریکپەرستان، بیرکردنەوە ئەوەستێنن و پرسیارەکان ئەکوژن و دەمەکان دائەخەن...
کاتێ لە شوێنێکی ئەم دنیایەدا، فۆڕمێکی دەسەڵاتی دینی دێتەوە ناو واقع، ئیتر پێویستە ئێمە تۆزێ بگەڕێینەوە دواوە بۆ ناو مێژوو، بزانین ڕۆژێك لە ڕۆژان، دەسەڵاتی دینیی چیکردوە بۆ دنیاو چی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردوە، تاکو لە ئێستادا دووبارەی بکەینەوە؟عەقڵی دینی بەردەوام خەو بە دوێنێوە ئەبینێ و بەڵێنی گەڕانەوە بۆ...
عیلمانییەت ئازادی ئیمان و بیرو باوەڕت ئەداتێ و بڕوات بە هەر دین و خودایەك هەبێت، شتەکە بۆ دڵ و ناخ و دەروونی خۆتە. بەڵام دینەکان و بەتایبەت ئسیلام، ئازادییت زەوت ئەکاو شتەکە بە زۆر ئەسەپێنێت.ئیلحادو عیلمانییەت نایەتە ناو ژیانی تایبەتی کەسەکان و لێیان ئەگەڕێ بە دڵ و ئازادی خۆیان ڕێگا جیاوازەکان هەڵبژێرن...